بابه‌ت: 10 یانه هێنده‌ی (ڕۆناڵدۆ) گۆڵیان نییه
10 یانه هێنده‌ی (ڕۆناڵدۆ) گۆڵیان نییه
ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید (كریستانۆ ڕۆناڵدۆ)
ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی (كریستانۆ ڕۆناڵدۆ) له ئێستادا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی
له وه‌رزه‌دا 30 گۆڵه له 25 یارییدا.
ئه‌م ژماره‌یه‌یش به ته‌نها له ژماره‌ی گۆڵه‌كانی هه‌ر ده یانه‌كه‌ی له ده‌یه‌م تا بیسته‌می خوولی ئیسپانیا زیاتره.
به‌و مانایه‌ی هیچكام له یانه‌كانی (سیڤیلیه) ، (ڤیاڕیاڵ)، (ریاڵ بهتیس)، (گرانادا)، (ئیسپانیۆل)، (سۆسیداد)،(ڤیاڕیاڵ)،(مایۆركا)،(خیخۆن)، (خیتافی) و (ساراگۆزا)ـی بیستهه‌مین ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان له ژماره‌ی گۆڵه‌كانی (كریستانۆ) كه‌متره.
جێگه‌ی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا كه 10یانه له هه‌فته‌ی 25ـههمیندا كۆی
گۆڵه‌كانیان له 30 گۆڵ كه‌متر بێت، هه‌روه‌ك یه‌كه‌مین جاریشه كه یاریزانێك له هه‌مان هه‌فته‌دا 30 گۆڵی تۆمار كردبێت.
جێگه‌ی باسه له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تا ئێستا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی گۆڵ
تۆماركردنه له ئیسپانیا و ئه‌وروپادا و تا ئێستا 85 گۆڵی تۆمار كردووه، له‌و ژماره‌یه‌یش 59 گۆڵی هی
(كریستانۆ) و (هیگواین) و (بنزیما)ـن.
سایتی هه‌ولێر
[size=34] سه‌ره‌تای یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین[/size]