بابه‌ت: ماڵئاوا هاوڕێكه‌م،گه‌ردنت ئازاد.
[size=19]ماڵئاوا هاوڕێكه‌م،گه‌ردنت ئازاد.
هاوڕێكه‌م خۆتۆبووی ده‌تگوت:كه‌س نییه جێگات بگرێته‌وه
منیش هه‌روام پێدهگووتی.
من له‌سه‌ر بڕیاری خۆم ماوم و كه‌س جێگای نهگرتیتهوه,كه‌چی تۆ منت جێهێشت و ته‌نیات كردم.
هه‌رخۆت بووی ده‌تگووت :هه‌ر تۆی سوكنایی دڵم,منیش به‌هه‌مان شێوه.
من دوای تۆ كه‌س نه‌بووه به سوكنایی دڵم,كه‌چی ئێستامنت بیرنه‌ماو خۆت و منیشت له‌بیركرد.
خۆت بووی ده‌تگوت: ڕۆژێك بێت و لێت بێههواڵبم له‌تاوا ده‌مرم,منیش به‌هه‌مان شێوه.
ئه‌وه ساڵێكه لێم بێهه‌واڵی و له‌ژیانیش ماوی,ئه‌منیش ڕۆژی سه‌دان جار لهبێههواڵیت ده‌مرم.
خۆتۆبووی ده‌تگوت:بێ تۆ شێت و ده‌ربه‌ده‌رو بێ كه‌سم,منیش به‌هه‌مان شێوه.
ئه‌وه ساڵێكه بێمنی و له‌هه‌مووكات زیاتر كهسدار تری,منیش له‌هه‌مووكات زیاتر بهشێتیم ده‌نازم.
تۆ ده‌تگووت:هه‌رچی ئازار‌و خه‌مت هه‌یه بیده بهمن,به‌س تۆ ئارام بمێنی,منیش به‌هه‌مان شێوه.
ئێستا تۆ ئارامی و خه‌م و ئازارهكانیشت بۆمن جێهێشت.
تۆ ده‌تگووت:مه‌حاڵه بیر چوونه‌وه‌ت,تامردن له‌یادت ناكه‌م,(چی=چی؟)منیش به‌هه‌مان شێوه.
كه‌چی ئێستا منت بیر نه‌ماوه‌و منیش هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌كانمان ده‌توێمه‌وه,ئاوا ئه‌بم و ههڵدێمهوه.
ڕه‌نگبێ تازه لێت تێبگه‌م! كه ده‌تگووت:كه‌س نییه جێگات بگرێته‌وه!
مه‌به‌ستت ئه‌وه بوو دوای تۆ كه‌سی تر وه‌ك تۆ ئازار ناده‌م!
كهدهتگووت: هه‌ر تۆی سوكنایی دڵم,مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه دڵم هیچی نییه تا سوكنایی بوێت!
كه‌ده‌تگوت:ڕۆژێك بێت و لێت بێههواڵبم له‌تاوا ده‌مرم.مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه ههرگیزویستی زانینی هه‌واڵی منت نه‌بووه بۆیه ئێستاش لات ئاساییه!
كه ده‌تگوت: بێ تۆ شێت و ده‌ربه‌ده‌رو بێ كه‌سم,نهم ده‌زانی مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئه‌سڵه‌ن من كه‌سێك نیم كه په‌یوه‌ست بی پێمه‌وه!
كه ده‌تگووت: هه‌رچی ئازار‌و خه‌مت هه‌یه بیده بهمن,به‌س تۆ ئارام بمێنی.مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه بۆم بكه‌یته چه‌ند قات و زیاتر پێم بچێژی.
كه تۆ ده‌تگووت:مه‌حاڵه بیر چوونه‌وه‌ت,تامردن له‌یادت ناكه‌م(چی=چی؟).مه‌به‌ستت ئه‌وه بوو كه تاكومردن و كۆتایی ساڵی 2011 له‌بیرم ناكه‌ی,دوای ئه‌و ئاساییه.
به‌ڵام هاتووم پێت بڵێم:لهپهیامهكهت گه‌یشتم هاوڕێ گیان,دڵنیابه من به شیله‌ی وه‌فا و خونچه‌ی خۆشه‌ویستی و خوێنی خۆفیدایی گهورهكراوم,نه‌ك ئه‌وه‌نده هه‌زاران ئازاری تریشم بده‌ی و سه‌دان خیانه‌تی تریشم لێ بكه‌ی هه‌ر پێت ده‌ڵێم:گه‌رده‌نت ئازاد بێت,ماڵت ئاوه‌دان و ڕۆحت ئارام و سه‌رت فرازبێت.
چونكه به‌ڕاستی خۆشم ویستی و به‌رده‌وامیم لهگهڵدای.تامردنیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆم سوورم.
ئاماده‌م له‌خۆم خۆش نه‌بم كه ئه‌و خیانه‌ته‌م له‌گه‌ڵ خۆم كرد‌و له‌گه‌ڵ وێرانكهرهكهم بهخشندهبووم و لێی خۆشبم,به‌ڵام ئاماده‌نیم له‌خۆم و دڵم خۆشبم كه له‌خۆشه‌ویستترین كه‌سم خۆش نه‌بێت.
بمبووره هاوڕێكه‌م هه‌رچی بكه‌ی هه‌ر خۆشم ده‌وێی.
هه‌ڵوێست زاده
بڵاوكراوه‌ی ڕازی هاوڕێكان[/size]