1

بابه‌ت: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ دوو خاڵی گرینگی له‌ده‌ستدا كه‌ ده‌بوایه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت چونكه‌ هێرشبه‌ران چه‌ندین هه‌لی ئاسانیان بۆ ڕیك كه‌وت به‌ تایبه‌تی یاریزان " أمجد ڕاضی "
یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵیك بۆ هه‌ردوو لا به‌كۆتا هات گۆڵی یانه‌ی كازمه‌ی كوێتی له‌خوله‌كی " 70 " یاریزان " حمد سلطان الحربي " تۆماری كرد كه‌ هه‌له‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێلی ناوه‌راست بوو گۆڵچی بێ تاوان بوو چونكه‌ له‌ شوينى كونجاو وه‌ستا بوو و گۆڵی یه‌كسانیش یاریزانی ڕه‌ش پێستی نێجیری " ئۆبۆدی ئیفی " له‌ خوله‌كی " 77 " تۆماری كرد .

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه‌ پیش یارییه‌كه‌ و له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاهێنه‌ری چیكی " میلان ماشالا " گوتی چوار یاری مانگی شوباتی یانه‌ی هه‌ولێرم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بینیوه‌ به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌ ده‌ست خۆشی له‌ " سه‌رهه‌نگ موحسین " كرد و گوتی تۆ گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێری ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك .
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پاش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ كه‌ خۆم له‌ كۆنگره‌كه‌ ئاماده‌بووم گوتی هیچ یارییه‌كی یانه‌ی هه‌ولێرم نه‌بینیوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاك " ئه‌رسه‌لان عبدااله " ڕۆژنامه‌ نووس له‌ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر پرسیاری لێ كرد گوتی دوێنی گوتت بینیومه‌ ! به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ گوتی به‌ڵێ له‌ ئینته‌رنێت بینیومه‌ ..

پاشان ڕۆژنامه‌نووسێكی تر پرسیاری له‌ " نزار مه‌حروس "ـی سووری كرد و گوتی كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ گۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێر " سه‌رهه‌نگ موحسین " یان "یاریزانان" ؟ له‌ وه‌ڵامدا ووتی سه‌رهه‌نگ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌تا بار نیه‌ چونكه‌ تۆپه‌كه‌ له‌ ناكاو هات و هێلی ناوه‌ڕاست به‌رپرسیارن .

http://up99.com/upfiles/jpg_files/1AC58096.jpg

ئاماده‌كردنی / ئاسۆ یاسین

2

وه‌ڵام: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

سلاو
يانه‌ی هه‌ولێر حه‌قی 4 گۆڵی هه‌بوو به‌س چی بکه‌ين ئه‌وه‌ يارييه‌
نه‌خێر سه‌رهه‌نگ موحسين هيچ خه‌تا بار نيه‌،ده‌ست خۆش بێت.

3

وه‌ڵام: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

به‌ختێكی باشتر و به‌هیوای سـه‌ركه‌وتن له‌یـارییه‌كـانی داهـاتوو

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

SanyNaseh نووسی:

به‌ختێكی باشتر و به‌هیوای سـه‌ركه‌وتن له‌یـارییه‌كـانی داهـاتوو

[size=24]إن شاءالله[/size]

5

وه‌ڵام: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

SanyNaseh نووسی:

به‌ختێكی باشتر و به‌هیوای سـه‌ركه‌وتن له‌یـارییه‌كـانی داهـاتوو

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

6

وه‌ڵام: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

smileدةبا امجد راظى له تايمى 2مةحروسى دايبةزاندبا

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: هه‌ولێر دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و ڕاهێنه‌ری كازمه‌ی كوێتی لێدوانێكی سه‌یر !

له‌گه‌ل رێزم یاریزان سه‌عد عه‌بدولئه‌میر ئه‌و یاریزانه‌ نیه‌ یانه‌ی هه‌ولێر پشتی پێ ببه‌ستێ
چونکه‌ راسته‌ یاریزانێکی لێهاتووه‌ به‌ڵام زۆر زوو له‌ یاریگا ده‌که‌وێت و ماندوو ده‌بێت

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]