بابه‌ت: سێ ئامۆژگاری
کوڕه‌که‌م من ده‌مرم و سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆرم بۆ جێ هێشتووی
به‌ڵام چه‌ند ئامۆژگارییه‌کت ده‌که‌م که پاش مردنم
ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ریان بڕۆی پێویستیت بهمن نابێ و سه‌رده‌که‌وی له
ژیانتدا و له‌دونیا و قیامه‌تدا سه‌رفراز ده‌بی و خه‌ساره‌ت مه‌ند نابی ..
کوڕه‌که‌م من سێ ئامۆژگاریت ده‌که‌م و ئه‌مه‌ش ئامۆژگارییهکانمه :
ئه‌گه‌ر ویستت به‌و پاره و سامانه زۆره‌ی هه‌ته بچی قومار بکه‌ی بڕۆ له‌گه‌ڵ باشترین قومار بازی ئه‌م شاره قومار بکه
ئه‌گه‌ر ویستت ئاره‌ق(مه‌ی) بخۆیته‌وه له‌کاتی درهنی شه‌ودا
بڕۆ بۆ باڕو نادی ئه‌و کات ئاره‌ق بخۆوه
ئه‌گه‌ر کچێکی زۆر جوان سه‌رنجی ڕاکێشایت و مه‌وعیدت
له‌گه‌ڵ دانا له به‌یانی مه‌وعیدی له‌گه‌ڵ دابنێ و له نیوه شه‌ودا بڕۆ
بۆ مه‌وعیده‌که
پیاوه ژیره‌که ده‌مرێت و کوڕه‌که‌ی به‌جێ دێڵێ و کوڕه‌که‌ی له ته‌مه‌نێکی گه‌نجی دایه‌و له‌م قسانه‌ی باوکی تێنا گا که مه‌به‌ستی چیه؟؟
ساڵ ده‌ڕواو دێ ، ڕۆژێ کوڕه‌که ده‌یه‌وێ بچێته قومار خانه و قومار بکا ، له ڕێگادا قسه‌که‌ی باوکی دێته‌وه یاد و که ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر ویستت به‌و پاره و سامانه زۆره‌ی هه‌ته بچی قومار بکه‌ی بڕۆ له‌گه‌ڵ باشترین قومار بازی ئه‌م شاره قومار بکه
ده‌گه‌ڕێ به‌دوای باشترین قومار بازی ئه‌م شاره‌دا که خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر بووه
کاتێ ده‌پرسێ ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه قوماربازه ده‌وڵه‌مه‌نده ناونیشانێکی ده‌ده‌نێ و ئه‌ویش ده‌ڕوا به شوێنی ناونێشانهکهدا
کاتێ ده‌چێته شوێنه‌که ده‌بینێ دوکانی فڕنه و کابرایه‌کی لێیه ئیش ده‌کا و پێی ده‌ڵی : من به داوی پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌گه‌ڕێم به‌لام نازانم ئه‌و ناونیشانه‌یان دامێ
ئه‌و که‌سه‌ی له فڕنیه‌که کار ده‌کا ده‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ی له‌داوی ده‌گه‌ڕێی ئه‌وه من ، به‌ڵام ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی هه‌مبوو هه‌مووم دۆڕاند له قومار دا‌و ئێستا هیچم نه‌ماوه
کاتێ کوڕه‌که ده‌ڕوا و بۆی ده‌رده‌که‌وێ بۆچی کاتی خۆی باوکی پێی ووت له‌گه‌ڵ باشترین قومار باز قومار بکه و ده‌زانێ که ئه‌مه چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده و باشترین قومار بازیشه ئینجا هیچی نه‌ماوه و هه‌موو سامانه‌که‌ی دۆڕاندووه ئیتر ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش قومار بکا ئاوا هیچی نامێنێ و بۆیه بڕیار ده‌دا که قومار نه‌کا
ڕۆژان ده‌ڕوا و دێ ، ڕۆژێکیان کوڕه‌که بڕیار ده‌دا بچێ ئاره‌ق بخواته‌وه و له ڕێگا دا ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی باوکی بیر دێته‌وه
ئه‌گه‌ر ویستت ئاره‌ق(مه‌ی) بخۆیته‌وه له‌کاتی درهنی شه‌ودا
بڕۆ بۆ باڕو نادی ئه‌و کات ئاره‌ق بخۆوه
بۆیه بڕیار ده‌دا که شه‌و دره‌نگ بچێ ، کاتێ شه‌و دره‌نگ ده‌چێته شوێنه‌که ده‌بینێ هه‌موو وا به‌سه‌ر خۆشی که‌وتوون به‌ملاو ئه‌ولادا و له مرۆڤایه‌تی ده‌رچون و خه‌ڵک گاڵته‌یان پێ ده‌کاو وه‌ک و شێت و مناڵ ڕه‌فتار ده‌که‌ن و یه‌کسه‌ر ده‌زانێ بۆچی باوکی ووتی شه‌و دره‌نگ بڕۆ بۆ مه‌یخانه چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وکات بچێ ده‌بینێ حاڵی ئه‌و سه‌رخۆشانه چۆنه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو بچوبا ئیتر ئه‌وانی نه‌ده‌دی به‌سه‌رخۆشی و تووشی ئه‌م کاره خراپه ده‌بوو ، بۆیه بڕیار ده‌دا که ئه‌و کاره‌ش نه‌کا..
ئه‌م کوڕه ڕۆژێک ده‌که‌وێته داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچێکی به‌ڕواڵه‌ت زۆر جوان و کاتێ مه‌وعیدی له‌گه‌ڵ داده‌نێ ئه‌م قسه‌ی باوکی بیر دێته‌وه که ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر کچێکی زۆر جوان سه‌رنجی ڕاکێشایت و مه‌وعیدت
له‌گه‌ڵ دانا له به‌یانی مه‌وعیدی له‌گه‌ڵ دابنێ و له نیوه شه‌ودا بڕۆ
بۆ مه‌وعیده‌که
بۆیه کاتێ مه‌وعیده‌که‌ی له به‌یانی له‌گه‌ڵ داده‌نێ ئه‌و کات ناچی به‌ڵکو نیوه شه‌و ده‌چێ و له ده‌رگای کچه‌که ده‌دا و کاتێ کچه‌که ده‌بینێ له ماڵه‌وه که خۆی جوان نهکردییهو به حاڵه‌تی ته‌بیعی خۆیه‌تی که هیچ جوان نیه به‌ڵکو ئه‌م جوانییه‌ی به ساخته‌یه و هه‌مووی میکیاجه و بۆیه‌یه بۆیه ده‌زانی باوکی بۆچی پێی ووت کاتی شه‌و بڕۆ بۆ مه‌وعیده‌که‌ی که لهبایانی داتناوه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه ئه‌گه‌ر به‌یانی بچوبا حاڵه‌تی ته‌بیعی کچه‌که‌ی نه‌ده‌بینی و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تا و له دواییدا تووشی کێشه‌و گرفت ده‌بوو ئه‌گه‌ر نه‌یزانیبا کچه‌که خۆی ئاوایه...
لێره‌دا کوڕه‌که بۆی ده‌رده‌که‌وێ که باوکی چه‌ند ژیر بووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی باوکی نه‌با تووشی ئه‌م هه‌موو گوناحه ده‌بوو ..
مەکۆی کوردان