1

بابه‌ت: باداشتي خواي كةورة

ئەم وشانە لەبەر بکە و لە بیریان مەکە...
سوپاس وستایش بۆ خوای گەورە ،درودو سەلام لەسەر گیانی پێشەوای
مرۆڤایەتی و
هاوەڵانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایي
ئەم وشانە لەبەر بکە و لەبیریان مەکە
... هەمیشە لە بیرت بێت لەم کاتانەدا بڵێ
* ناڕەحەتی و ناخۆشی ........ لا إله إلا الله
غەم و خەفەت ............. * ما شاء الله
* ناز و نیعمەت ............. الحمد لله
* تکاوپاڕانەوە ............. الشکر لله
* سەرسوڕمان ............ سبحان الله
* تاوان کردن ............. استغفرالله
* تەنگانە ................. حسبی الله
* موسیبەت .............. إنا لله وإنا إليه راجعون
قەزاو قەدەر .......... * توكلت على الله
* گوێ ڕایەڵی و سەرپێچی ........ لا حول ولا قوة إلابالله

من لە دڵتام . . .

لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥

2

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

دةستت خؤش بيت

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

3

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

من نه‌مزانیوه‌ وشه‌ی ماشاءالله‌بۆغه‌م خه‌فه‌ت به‌کاربێت؟
دةستت خؤش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

K O S R A T نووسی:

من نه‌مزانیوه‌ وشه‌ی ماشاءالله‌بۆغه‌م خه‌فه‌ت به‌کاربێت؟
دةستت خؤش

5

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

با شه‌ غه‌ڵتكی كرد
ده‌ست خۆش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

6

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

دةستت خؤش بيت

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

7 (دەستکاری کراوە: kani-slimany 2012-03-03 21:55:25)

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

[size=24] ...............das xosh.................[/size]

ﻟﻪ ﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﻣﻨﺪﺍڵیدا ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ
ﺑڵێت ﺧﯚﺷﻢ ﺩﻩﻭێیت ﺑﺮﺍﻭﻩﯾﻪ.....به‌ڵام
ﻟﻪﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﮔﻪﻭﺭﻩﻛﺎﻧﺪﺍ ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ ﺑڵێت
ﺧﯚﺷﻤﺪﻩﻭێﯿﺖ ﺩﯙڕﺍﻭه

8

وه‌ڵام: باداشتي خواي كةورة

سه ره تا به ناوى خواى به خشنده ى مهره بان...
سڵاوى خواتان لێبێت هاوڕێيان...
به باشم زانى كه ئه م بابه ته بۆ زياتر جوانتركردنى مه كۆكه مان دابنيم
هيوادارم جيى ره زامه ندى خواى مهره بان بيت،، وه به‌دڵى ئيوه ى به ريزيش بيت...

مسوڵمانى به‌رِێز : گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵێكى ئارام و رِووناكت هه‌بێ.
، گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌ست به‌ چێژى ئیمان بكه‌یت.
، گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌ بینینى خواى گه‌وره‌ شاد بیت و رِووبار و دره‌خت و كۆشكه‌كانى به‌هه‌شتت ده‌ست بكه‌وێت و حۆریه‌ چاوگه‌شه‌كان ببن به‌ هاوسه‌رت له‌ به‌هه‌شتدا ، بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ رِێگایه‌كى ئاسان هه‌یه‌ ئه‌ویش ( یادى خواى گه‌وره‌یه‌ ) ، ئه‌و خوایه‌ى كه‌ به‌ جوانترین و رِێكترین شێوه‌ دروستى كردوویت ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " هیچ كرده‌وه‌یه‌كى ئاده‌میزاد نیه‌ وه‌كو ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ـ یادى خواى گه‌وره‌ ـ كه‌ رِزگارى بكات له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ " .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى (صلى الله عليه وسلم ) : " نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زیكرى خوا ده‌كات وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زیكرى خوا ناكات وه‌كو نمونه‌ى زیندوو مردوو وایه‌ " ( رواه البخاري : 11 / 175 ) .
( ابن تيمية رحمه الله‌ ) فه‌رموویه‌تى : (( یادى خوا بۆ دڵ نمونه‌ى ئاو وایه‌ بۆ ماسى ، ئه‌بێ حاڵى ئه‌و ماسیه‌ چۆن بێت به‌ بێ ئاو ؟ )) .


سووده‌كانى یادى خواى گه‌وره‌

1 . شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه‌ و رِسوا و پشت شكاوى ده‌كات .
2 . ده‌بێته‌ هۆى رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ .
3 .ده‌بێته‌ هۆى لابردنى خه‌م و خه‌فه‌ت له‌سه‌ر دڵه‌كان .
4 . ده‌بێته‌ مایه‌ى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و دڵ فراوانى .
5 . ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزبوونى دڵ و جه‌سته‌ .
6 . ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى رِزق و رِۆزى .
7 . ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ یادت بكات . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى " هه‌ركه‌سێك له‌ نه‌فسى خۆیدا یادم بكات منیش له‌ نه‌فسى خۆمدا یادى ده‌كه‌م ، وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ناو كۆمه‌ڵێكدا یادم بكات له‌ ناو كۆمه‌ڵێكى له‌وه‌ باشتردا یادى ده‌كه‌م ( واته‌ : له‌لاى مه‌لائیكه‌ت یادى ده‌كه‌م ) " .
8 . ده‌بێته‌ هۆى سرِینه‌وه‌ى تاوانه‌كان .
9 . یادى خوا به‌ ته‌نهایى له‌گه‌ڵ گریاندا ده‌تخاته‌ رِیزى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى كه‌ له‌ رِۆژى قیامه‌تدا له‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان ( مسلم ) .
سه ر جاوه: به‌هه‌شت.


ئادابه كانى زيكر
يه‌كه‌م: يه‌ك لا بونه‌وه‌ى نييه‌ت بۆ خواى گه‌وره‌ (واته: نيه ت ته نها له به ر خوابيت )...
دووه‌م: ئه‌و جێگايه‌ى زيكرى تێدا ده‌كات پاك و خاوێن و ئارام بێت...
سێيه‌م: موسلَمان له‌ حالَى يادكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌دا ئه‌بێت بۆن خۆش و پاك و خاوێن و ده‌مى پاك بێت. چونكه‌ فريشته‌كان له‌ كه‌سى زاكير نزيك ده‌بنه‌وه‌، دێنه‌ په‌ناى ده‌مى.
چواره‌م: ده‌نگ نزمى.. مرۆڤى زاكير له‌ حالَى يادى خوادا ئه‌بێت به‌ هێواشى و ده‌نگێكى نزم و له‌سه‌رخۆ وشه‌كان له‌زارى بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌ك كه‌ خۆى گوێى لىَ بێت و له‌زه‌ت له‌ زيكره‌كه‌ى وه‌ربگرێت، نه‌يكاته‌ گالَه‌و قرمه‌و هۆهۆ چونكه‌ يادى كه‌سێك ده‌كات كه‌ نه‌ كه‌ڕه‌و نه‌ كوێره‌و نه‌ شتى ڵ ون ده‌بێت .
پێنجه‌م: به‌ئاگابوون و تێڕامان له‌ گه‌وره‌يى زيكركراو بيركردنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵت و به‌توانايى ئه‌و.
شه‌شه‌م: كاتى چاك و پيرۆز هه‌لَبژێرين وه‌ك ڕۆژى هه‌ينى و مانگى ڕه‌مه‌زان و ڕۆژى عه‌ره‌فه‌و كاتى به‌رى به‌يان و دواى سىَ يه‌كى هه‌موو شه‌وێك ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : : ( وبالأسحارِ هُم يَسْتَغْفِرون ) الذاريات 18

ئه مه ش هه نديك له زيكره كانى به يانيان و ئيوارانه... هيوادارم سودى لي ببينن:
يه كه م:
(أبن السنى و البزار) له‌‌ (أبي هوره‌يره‌‌)وه‌‌ ده‌‌گێرِێته‌‌وه‌‌ پێغه‌‌مبه‌‌رى خوا (دروودی خوای لێبێت) كاتێك به‌‌يانى لێ بهاتايه‌‌ ده‌يفه‌‌رموو: ( أَصْبَحَنا (أَمْسَينا) وأَصْبَحَ (وأَمْسَ) الْمُلْكُ للهِ وَالْحَمْدُ للّهِ لاَ شَرِيكَ لَهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ )واته: به‌‌يانيمان لێ بوويه‌‌وه‌‌و موڵك و ده‌‌سه‌لاَت هه‌‌ر په‌‌روه‌‌ردگار خاوه‌‌نيه‌‌تى ، سوپاس و ستايش بۆ خواى بێ هاوه‌ڵ و هاوبه‌‌ش‌ ، ئه‌‌و خوايه‌ى كه‌‌ تاك و ته‌‌نهايه‌‌و بۆلاى ئه‌‌ويش زيندوو ده‌‌بينه‌‌وه‌ ‌، ئێوارانێش به‌‌هه‌‌مان شێوه‌‌ دووباره‌ى ده‌‌كرده‌‌وه‌‌..
       

دووه م:
(ابن عباس) له‌ ‌پێغه‌‌مبه‌‌رى خواوه‌‌ (دروودی خوای لێبێت) ده‌‌گێرِێته‌‌وه‌‌ ده‌‌فه‌‌رموێت: هه‌‌ركه‌سێك به‌‌يانيان و ئێواران سێ جار بڵێ: ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَصْبَحَتْ (أَمْسَيتُ) مِنك فِي نِعْمَةَ وَعَافِيةٍ وَسِتر، فَأَتِمُ عَلَىَّ نِعْمَتَكَ وَعَافِيتكَ وَسِتركَ فِي الدُّنْيَا وَالأخرة ).. رواه‌ ابن السن عن ابن عباس  واته: (په‌‌روه‌‌ردگار رۆژم لێ بوويه‌‌وه‌‌ به‌‌سه‌‌ر ناز و نيعمه‌‌ت و له‌‌ش ساغى و داپۆشينى كه‌‌م و كورِيه‌‌كانم ، خوايه‌‌ گيان هه‌‌ميشه‌‌ له‌‌ دونياو قيامه‌‌تدا نازو نيعمه‌‌ته‌‌كانت به‌‌رده‌‌وام ببه‌‌خشه‌‌ پێم و له‌‌ش ساغ و بێوه‌‌يم بكه‌‌و ناته‌‌واويه‌كانم داپۆشه‌‌) يه‌‌كسه‌‌ر خواى گه‌وره‌‌ش پێويستى كردووه‌‌ له‌‌سه‌‌ر خۆى نازو نيعمه‌‌ته‌‌كانى خۆى برِێژێ به‌‌سه‌‌ريدا.. 


سئ يه م:
(عبدالله ى بن غنامى بياصى) له‌‌ پێغه‌‌مبه‌‌رى خواوه‌‌ (دروودی خوای لێبێت) ده‌‌گێرِێته‌‌وه‌‌ ده‌‌فه‌‌رموێت: ئه‌‌وه‌‌ى به‌‌يانيان و ئێواران بڵێ: ( اللَّهُمً ما أَصْبَحَ (مَا أَمْسَا) بِي مِن نِعْمَةٍ أَو بِأحَدٍ مِن خَلْقِكَ ، فَمِنكَ وَحَدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ فَلَكَ الْحَمْدُ وَ لَكَ الشْكُر) رواه‌ أبو داود وإبن حبان وصحيحه‌ عن عبدالله بن غنا
واته‌ : ( خوايه‌‌ هه‌‌ر نازو نيعمه‌‌تێكت ، به‌‌خششێكت به‌‌ من و دروستكراوانى ديكه‌‌دا رِشتووه‌‌ به‌‌ ته‌‌نها لاى تۆى بێ هاوه‌ڵ و هاوتاوه‌يه‌‌و ستايش و سوپاس گوزاريش هه‌‌ر بۆ تۆيه‌‌ ) ئه‌‌وه‌ سوپاس گوزارى ئه‌‌و شه‌‌وو رۆژه‌ى كردووه‌‌.


جواره م:
(ئه‌‌بو سه‌‌لامى كورِى غنام) ده‌‌فه‌‌رموێت: ئه‌‌وه‌ى به‌‌يانيان و ئێواران(سيَ جار) بڵێت: ( رَضِيتُ بِااللهِ رَبّاً وَ بالإِسْلاَمِ دِينِاً وَ بمُحَمَّدٍ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نَبِيَّاً و رَسُولاً ) رواه‌ أبو داود والترمذى والنسائى والحاكم..  واته‌‌: (رِازيم په‌‌روه‌‌ردگارم (الله) بێت و مُحَمَّد يش (دروودی خوای لێبێت) پێغه‌‌مبه‌‌رو فرستاده‌‌م بێت) ، ئه‌‌وا په‌‌روه‌‌ردگار به‌‌ پێويستى گێرِاوه‌‌ له‌‌سه‌‌ر خۆى رِازى بكات.


بينجه م:
(عوسمانى كورِى عه‌‌ففان) له‌‌ پێغه‌‌مبه‌‌رى خواوه‌ ‌(دروودی خوای لێبێت) ده‌‌گێرِێته‌وه‌‌: ده‌‌فه‌‌رموێت : هه‌‌ر به‌‌نده‌‌يه‌ك به‌‌يانيان و ئێواران سێ جار بڵێ: ( بِسْمِ اللهِ الَّذِي لاَّ يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْئٌ فِي الأَرْضِ وَ لا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ) رواه‌ أبو داود والترمذى وقال: حديث حسن صحيح واته: (به‌‌ناوى ئه‌‌و خوايه‌‌ى هه‌‌رگيز زيان و نوشستى نايه‌‌ت به‌‌سه‌‌ر هيچ شتێكدا به‌‌ بردنى ناوى ئه‌‌‌و له‌‌ زه‌‌وى و ئاسمان و ، ئه‌‌و زاته‌‌ بيسه‌‌رو زانايه‌‌ به‌‌ حاڵ و رِوداوه‌‌كان) ئيتر هيچ زيانێكى پێ ناگات..


شه شه م:
(ئه‌‌بو هوره‌‌يره‌‌) له‌‌ پێغه‌‌مبه‌‌رى خواوه‌‌ (دروودی خوای لێبێت) ده‌‌گێرِێته‌‌وه‌‌ ده‌‌فه‌‌رموێت: ئه‌‌وه‌‌ى سێ جار ئێواران و به‌‌يانيان سيَ جار بڵێ: (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التّاماتِ مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ) .. رواه‌ إبن حبان في صحيحه‌) واته‌: په‌‌نا ده‌‌گرم به‌‌ ووته‌‌ پيرۆزو ته‌‌واوه‌‌كانى په‌‌روه‌‌ردگار له‌‌شه‌‌رِو خراپه‌ى دروستكراوانى ، ئه‌‌وا په‌‌ناى ده‌‌درێت و ئه‌‌و شه‌‌وه‌‌ زيانى پێ ناگات..


حه وته م:
عبدورِه‌‌حمانى كورِى ئه‌‌بو به‌‌كر (خواى لێ رِازى بێ ) ئه‌‌فه‌‌رموێت : له‌‌باوكم پرسى باوكه‌ گيان هه‌‌موو ئێواران و به‌يانيانێك سێ جار گوێم لێيه‌ ده‌‌پارِێيته‌‌وه‌ ‌ده‌ڵێيت : ( اللَّهُمَّ عَافِني فِي بَدنِي ، اللَّهُمَّ عَافِني فِي سَمْعِي ، اللَّهُمَّ عَافِني فِي بَصَري ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن الْكُفْرِ وَالْفَقْرَ ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ) واته‌‌: (په‌‌روه‌‌ردگارا لاشه‌‌م سه‌‌لامه‌‌ت بكه‌‌و بمپارێزه‌‌ ، په‌‌روه‌‌ردگارا : گوێم سه‌‌لامه‌‌ت بكه‌‌ ، په‌‌روه‌‌ردگارا چاوم سه‌‌لامه‌‌ت بكه‌‌ ، خوايه‌‌ په‌‌نات پێ ئه‌‌گرم له‌‌ بێ باوه‌رِى و هه‌ژارى ، په‌‌روه‌‌ردگارا په‌‌نات پێ ئه‌‌گرم كه‌‌ بمپارێزيت له‌‌ سزاو ئه‌‌شكه‌‌نجه‌ى گۆرِ... هيچ په‌‌رستراوێكى تر نيه‌‌ جگه‌‌ له‌‌تۆ ) ئه‌‌ويش وتى : گوێ بيستى پێغه‌‌مبه‌‌رى خوا (دروودی خوای لێبێت) بووم به‌‌م نزايه‌‌ ده‌‌پارِايه‌‌وه‌‌ ، منيش ده‌‌مه‌‌وێت سوننه‌‌تى ئه‌‌و زيندوو بكه‌‌مه‌‌وه‌‌ .


هه شته م:
ئه‌‌بوو ده‌‌رداء فه‌‌رموويه‌‌تى: پێغه‌مبه‌‌رى خوا (دروودی خوای لێبێت) فه‌‌رموويه‌تى: ( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدنا مُحَمَّدٍ وعَلَى آلِ سَيِّدنا مُحَمَّدِ كَمَا صَلَّيتَ عَلَى سَيِّدنا إِبْرَاهِيمَ وعَلَى آلِ سَيِّدنا إِبْرَاهِيمَ و بَارِك عَلَى سَيِّدنا مُحَمَّدٍ وعَلَى آلِ سَيِّ) واته: هه‌‌ر كه‌‌سێك به‌‌يانيان (10) جار سلآواتم له‌‌سه‌‌ر بدات و ده‌‌مى ئێوارانيش (10) جار ئه‌‌وه‌‌ له‌‌ دوا رۆژدا ده‌‌كه‌‌وێته‌‌ به‌‌ر شه‌‌فاعه‌ت و تكاى من.



نؤيه م:
ئه‌‌بو ئه‌‌يوبى ئه‌نصارى فه‌‌رموويه‌تى: پێغه‌‌مبه‌‌رى خوا (دروودی خوای لێبێت) فه‌‌رموويه‌‌تى:  هه‌‌ركه‌‌سێك به‌‌يانيان (10) جار بڵێ(لا إِلَـهَ إِلاَّ الله وَحْدَهُ لا شَريكَ لَه ....) خواى گه‌‌وره‌‌ (10) چاكه‌ى بۆ ده‌‌نوسێت و (10) گوناهى ده‌سرِێته‌‌وه‌‌ و (10) پله‌‌ به‌‌رزى ده‌‌كاته‌‌وه‌‌ .. هه‌روه‌‌ها وه‌‌ك كه‌‌سێك وايه‌‌ كه‌‌ چوار ئاده‌‌مى له‌‌ به‌‌ندايه‌‌تى ئازاد كردبێت .. وه‌‌ ئه‌‌وانه‌‌ (واته‌ ئه‌و زيكره‌) ده‌‌بنه‌‌ پاسه‌‌وانى تا ئێواره‌‌ى لێ دێت .. خۆ ئه‌‌گه‌‌ر دواى نوێژى شێوانيش بيڵێ هه‌مان پاداشتى هه‌يه‌‌..

من لە دڵتام . . .

لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥