1

بابه‌ت: ژیانى یاریزان كریستیانۆ رِۆناڵدۆ

http://www.kurdupload.com/images/weXl1331197572/41.jpg
[size=24][/size]  ژیاننامه‌ی وه‌رزشوانكرستیانو رِۆناڵدۆ له‌ دورگه‌یه‌كى پورتوگالى بچوك له‌ دایك بووه‌، له‌ سه‌ر ناوى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكى كۆچكردو رِۆناڵد رِێگا دایك و باوكى ناویان نا "رِۆناڵدۆ" بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌و سه‌رۆكه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ دروستكه‌رانى مێژوى، به‌لاَم له‌ بوارى تۆپى پێ له‌ ولاَته‌كه‌یدا. له‌ 5ى شوباتى ساڵى 1985 له‌ دورگه‌یه‌كى پورتوگالى بچوك له‌ دایك بووه‌ كه‌ ناوى دورگه‌كه‌ مادیرابوو. باوكى ناوى سه‌رۆكى كۆِچكردوى ئه‌مه‌ریكا رِۆناڵد رِێگانى له‌ كورِه‌كه‌ى نا. هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ خه‌ونى ئه‌وه‌بوو ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانى تۆپى پێ له‌ جیهاندا. به‌ تایبه‌تى ئه‌و له‌ دورگه‌یه‌كى كشتوكاڵیدا ده‌ژیا كه‌ یارمه‌تى ده‌ربوو بۆ یاریكردن و خه‌ڵكه‌كه‌شى ئاره‌زوى تۆپى پێیان ده‌كرد.


رِۆناڵدۆ برایه‌ك و دو خوشكى هه‌یه‌، خێزانه‌كه‌ى به‌ گرنگترین شت داده‌نێت له‌ ژیانیدا، ئه‌و خێزانه‌ش له‌ شه‌قامه‌كانى پشته‌وه‌ى دورگه‌ بچوكه‌كه‌ ده‌ژیان ، شه‌قامه‌كانیش به‌ خۆڵ داپۆشرابوون كه‌ هه‌ندێ له‌ به‌هره‌ ته‌كنیكه‌كانى له‌وێدا فێربو. هه‌روه‌ها ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو گه‌شتێكى ئیستیكشافى پێبكرێت له‌ یانه‌ پورتوگالیه‌كاندا. كاتێك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 12 ساڵ باشترین یاریزان بوو له‌ دورگه‌كه‌دا كه‌ تواناى به‌كارهێنانى به‌هره‌ و تواناكانى هه‌بوو له‌ بوارى تۆپى پێدا و یه‌كه‌ یه‌كه‌ یاریزانه‌كانى هێڵى به‌رگرى ده‌برِى. خه‌ڵكى دورگه‌كه‌ش ستایشى ئه‌م یاریزانه‌یان ده‌كرد، ئه‌ویش وه‌ك به‌هره‌یه‌كى نوێ له‌ بوارى تۆپى پێى پورتوگالیدا و بووه‌ جێى ئیعجابى یانه‌ گه‌وره‌كانى پورتوگال.


هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردو یانه‌ى بورتو و بوافیستا خوازیارى رِاكێشانى ئه‌م یاریزانه‌بوون، به‌لاَم باوكى رِێگه‌ى پێنه‌دا یاریان بۆ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ویست له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كه‌دا یارى بكات كه‌ پشتیوانى لێبكات چونكه‌ ته‌نها گه‌نجێكى كه‌مته‌مه‌ن بوو. هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نیشى كه‌م بوو، به‌لاَم هه‌مو ئه‌و یانانه‌ى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه‌ به‌ ئیعجابه‌وه‌ له‌ به‌هره‌كه‌یان رِوانیوه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى ئه‌و به‌هره‌یه‌ بوو ، به‌لاَم یاریزانێكى هه‌ڵه‌شه‌ نه‌بوو و عه‌قڵێكى پێگه‌یشتوشى هه‌بو. له‌ ساڵى 2002دا بۆ یه‌كه‌مجار دژى یانه‌ى مورییرینس یارى كرد. له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتیندا دو گۆڵى تۆماركرد، به‌و شێوه‌یه‌ خه‌ونه‌كه‌ى خۆى هێنایه‌دى، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستى هانده‌رانیشى به‌ده‌ستهێنا و دواى تۆماركردنى گۆڵه‌كان و هاندانى جه‌ماوه‌ر هه‌ستى به‌ متمانه‌به‌خۆبوون كرد و گۆڵێكیشى له‌ بوافیستا تۆماركرد كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ رِكابه‌ره‌كان داده‌نرێت له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌.


له‌ لایه‌ن زۆربه‌ى یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپاوه‌ چاودێرى رِۆناڵدۆ كرا، له‌ نێویاندا لیڤه‌رپوڵ و یوفنتوس، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیانه‌ى كه‌ بۆ یاریزانانى خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ كران، به‌هره‌ و توانا به‌رزه‌كانى ده‌ركه‌وتن و له‌ كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا چووه‌ یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ و رِایگه‌یاند كه‌ ئه‌و زۆر خۆشحاڵه‌ كه‌ یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامبدات. هه‌روه‌ها بووه‌ جۆى بایه‌خى ئه‌م یانه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌دایه‌كى باشى پێشكه‌ش كرد له‌ هه‌ردو خولى ئینگلیزى نایاب و به‌ئه‌نجامدانى یاریه‌ك دژى بورتو كۆتایی به‌ یاریه‌كانى هێنا له‌ خولى پورتوگالى به‌ بردنه‌وه‌ى بورتو به‌ ئه‌نجامى (2_0) كۆتایى هات. له‌ پاڵ رِیكاردۆ كوراسیما ئه‌ستێره‌ى پورتوگالى رِۆناڵدۆ، به‌ ئاینده‌ى یانه‌كه‌ دانرا كه‌ هه‌ردوكیان چوونه‌ پاڵ یانه‌ پورتوگالیه‌كه‌یان رِه‌تكرده‌وه‌. به‌لاَم له‌ كۆتاییدا باشترین هاورِێى یاریزان كوراسیما چووه‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى و رِۆناڵدۆش چووه‌ یانه‌ى مانشسته‌ر و دواتر رِۆناڵدۆ دواى ئیمزاكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ بووه‌ گرانترین یاریزان له‌ ئینگلته‌را له‌و وه‌رزه‌دا یانه‌ى مانشتسه‌ر یونایتد به‌ دو جار برِى 12,24 ملیون جونه‌یهى ئیسته‌رلینى دا بۆ كرِێنى ئه‌م یاریزانه‌، هه‌ندێ كه‌س ئه‌مه‌یان به‌ گرێبه‌ستێكى مه‌ترسیدار داده‌نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاریزانێكى كه‌مته‌مه‌ن بوو.


له‌ یارى سبوتنج لشبونه‌ دژى مانشتسه‌ر یونایتد یاریه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دۆستانه‌ى ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ شه‌ش رِۆژ پێش گواستنه‌وه‌ى بۆ مانشتسه‌ر، هه‌رچۆنێك بێت هه‌ندێ كه‌س ئه‌م یاریزانه‌ى وه‌ك یاریزانێكى به‌توانا ناسى، كه‌ یاریه‌كه‌شى كرد ئه‌دایه‌كى باشى له‌ به‌رامبه‌ر شه‌یتانه‌ سوره‌كان نواند. هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى بوو له‌ دۆرِانى مانشتسه‌ر یونایتد به‌ ئه‌نجامى 3-1، دواى یاریه‌كه‌ش هه‌مو یاریزانه‌كان باسیان له‌ ئاستى رِۆناڵدۆ كرد له‌ یاریه‌كه‌دا، دواتر پێداگیرى كرد كه‌ ده‌بێت فیرگسۆن ئه‌م یاریزانه‌ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یانه‌كانى دیكه‌ سه‌رقاڵى كرِێنى بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ 12 ئابى ساڵى 2003 دا كریستانو رِۆناڵدۆ درێسى سوورى له‌به‌ركرد.


یه‌كه‌م یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا دژى یانه‌ى بۆڵتۆن بوو، دواى سه‌عاتێك له‌ ده‌ستپێكردنى یاریه‌كه‌ هاته‌ ناو یاریگاوه‌ و جه‌ماوه‌ریش پێشوازیه‌كى گه‌رمیان لێكرد له‌ یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد و یاریه‌كه‌ى چالاكانه‌ ئه‌نجامدا و بووه‌ پاڵه‌وانى مانشتسه‌ر یونایتد، دو گۆڵى دروست كرد و بوه‌هۆى گرتنى سزایه‌ك و هێڵى به‌رگرى پۆڵتۆنى رِاكێشا. رِۆژى دواتر رِاگه‌یاندنه‌كان به‌ باشترین یاریزانى مانشتسه‌ر یونایتدیان له‌قه‌ڵمدا، كه‌ دواتر به‌راوردكرا به‌ ئه‌فسانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان، جۆرج بیست، كه‌ له‌ زۆربه‌ى یاریه‌كاندا به‌ هێمنى ده‌رده‌كه‌وت-ناچالاك بوو- زیاتر و زیاتر ئاستى رِۆناڵدۆ هه‌ڵكشا وسه‌ركردایه‌تى شه‌یتانه‌ سووره‌كانى بۆ یارى كۆتاى جامى ئینگلته‌را، یانه‌ى مانشتسه‌ر یونایتد به‌ ئه‌نجامى 0-3 به‌سه‌ر میلوالدا سه‌ركه‌وت و ئه‌ویش گۆڵێكى تۆماركرد. له‌ ساڵى یه‌كه‌مى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ مانشتسه‌ر رِۆناڵدۆ زیاتر پێگه‌یشت و بووه‌ نیزامى له‌ تێمى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال، رِۆڵێكى سه‌ره‌كى بینى له‌ له‌ پێشڤه‌چوونى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ كۆتای جامى ئه‌وروپا له‌ ساڵى 2004، كه‌ له‌ یاریه‌كدا له‌ سه‌ر خاكى پورتوگال دژى یۆنان یاریان كرد، هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال شایسته‌ى بردنه‌وه‌بوو، به‌لاَم به‌ گۆڵێك دۆرِا له‌ هێرشێكى پێچه‌وانه‌دا كه‌ یاریزانێكى به‌رگرى یۆنان تۆمارى كرد. هه‌روه‌ها كریستیانو هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى ولاَته‌كه‌یدا له‌ ساڵى 2004 یارى بكات، سه‌ره‌رِاى شكستى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا، به‌لاَم هه‌مو رِوناكیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ كه‌مته‌مه‌نه‌كه‌ ،رِۆناڵدۆ، بوو كه‌ دواتر بووه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانى پورتوگال.


له‌ پاڵه‌وانێتى جامى جیهانى ساڵى 2006دا بۆ تۆپى پێ یاریزان رِۆناڵدۆ یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال كرد، كه‌ گروپه‌كه‌ى پورتوگال ئێران و ئه‌نگۆلا و مه‌كسیكى له‌خۆده‌گرت، رِۆناڵدۆ توانیتى له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا به‌ لێدانێكى سزا گۆڵێك تۆماربكات. دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال سه‌ركه‌وت بۆ ده‌ورى دووه‌م، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا یارى كرد، كه‌ له‌م یاریه‌دا توشى پێكان هات دواى ئه‌وه‌ى له‌ یاریزانى به‌رگرى هۆڵه‌ندى خالد بولحروز نزیكبووه‌، پورتوگال به‌ گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ى برده‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌كه‌ش سه‌ركه‌وت بۆ ده‌ورى شانزه‌.


له‌م ده‌وره‌شدا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌ردا یارى كرد، یاریه‌كه‌ش به‌ یه‌كسان بوونى هه‌ردولا كۆتاى هات و دواى په‌نابردن بۆ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ رِۆناڵدۆ دواین لێدانى جێبه‌جێكرد و بووه‌هۆى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌سه‌ر ئینگلته‌رادا. به‌لاَم رِۆژنامه‌ى ئینگلیزى له‌سه‌ر ئه‌و رِه‌فتار گله‌یى لێكرد كه‌ له‌ رِودانى ده‌ركردنى واین رِونیدا، دواى ئه‌وه‌ى رِوونى له‌ یاریزانى به‌رگرى پورتوگالى رِیكادرۆ كارفالیوى دا، رِۆناڵدۆ بۆ ماوه‌ى 40 مه‌تر رِایكرد بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ناوبژیوانى یاریه‌كه‌ و نارِه‌زایى ده‌ربرِی و داواى ده‌ركردنى هاوه‌ڵه‌كه‌ى له‌ مانشتسه‌ر یونایتد كرد.


له‌ ده‌ورى چواردا، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا یارى كرد و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نساش توانیتى به‌ گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگالى خاوه‌نى خاك و جه‌ماوه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا یارى كرد بۆ دیارى كردنى سێیه‌م و چواره‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا توانیى به‌ سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌. له‌ كۆتاى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كریستیانو رِۆناڵدۆ ململانێى له‌گه‌ڵ لوكاس بودولسكى و لویس فالنسیاى ده‌كرد له‌سه‌ر خه‌لاَتى باشترین یاریزانى تازه‌پێگه‌یشتو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، به‌لاَم لوكاس بودولسكى ئه‌م خه‌لاَته‌ى به‌ده‌ستهێنا، دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ برِیاریدا كه‌ رِه‌فتاره‌كانى رِۆناڵدۆ یارمه‌تى نادات بۆ بردنه‌وه‌ى ئه‌م خه‌لاَته‌.




ناسنامه‌ى یاریزانه‌كه‌
ناوى ته‌واو: كریستانو رِۆناڵدۆ
ده‌وڵه‌ت: پورتوگال
شوینى دانیشتن: مانشسته‌ر
رِۆژى له‌دایكبوون: 5ى شوباتى 1985
یانه‌ى ئێستا: مانشتسه‌ر یونایتد
نازناوه‌ فه‌ردیه‌كان: باشترین یاریزانى پورتوگالى بۆ ساڵى        2003  -2002

من لە دڵتام . . .

لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥

2

وه‌ڵام: ژیانى یاریزان كریستیانۆ رِۆناڵدۆ

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: ژیانى یاریزان كریستیانۆ رِۆناڵدۆ

smile من خویندمةوة دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: ژیانى یاریزان كریستیانۆ رِۆناڵدۆ

زؤرسوباس

من لە دڵتام . . .

لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥

5

وه‌ڵام: ژیانى یاریزان كریستیانۆ رِۆناڵدۆ

ده ست  خؤ ش   كاك هاوكار

http://www.kurdupload.com/images/jL9WB1336483084/___________________.gif

http://www.kurdupload.com/images/it4v1337862045/________.jpg
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئه‌گه‌ر من مردم ره‌ش نه‌پۆشی بۆم.....♥
کز دانه‌نیشی خه‌فه‌ت بخـــــۆی بۆم....♥
جونکه‌ من رۆیشتم بۆماڵــه‌که‌ی خۆم....♥
تا رۆزی مه‌حشه‌ر جاوه‌روانــــــی تۆم....♥

6

وه‌ڵام: ژیانى یاریزان كریستیانۆ رِۆناڵدۆ

زؤرسوباس

من لە دڵتام . . .

لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥