بابه‌ت: خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپـا( بـه‌رشلۆنه 10 - 2 بایرلیڤهركوزن )
[center]شـه‌وی رابـردوو له‌یـاری گـه‌رانه‌وه‌ی خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا یـانه‌ی به‌رشلۆنه خـۆی گه‌یـانده قۆنـاغی هـه‌شته‌م كـاتێك له‌نێو یـاریگـای كـامپ نوو سـه‌ركـه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بـه‌ده‌ست هێنــا .
شـه‌وی رابـردوو لهمـیـانهی یـارییه‌كـانی خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپــا لهیـارگـهرانهوهدا له‌نێو یـاریگـایی كـامپ نــوو یـانه‌ی بـه‌رشلۆنه میوانداری یـانه‌ی بـایـر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمـانی كـرد له‌یـارییه‌كه‌شدا یـانه‌ی به‌رشلۆنه تـوانی سـه‌ركـه‌وتنێكی گـه‌وره بـه‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجـامی 7 گــۆڵ بـه‌رامبـه‌ر 1 گــۆڵ سـه‌ركـه‌وتنی بـه‌ده‌ست هێنــا گـۆڵه‌كـانی یـانه‌ی بـه‌رشلۆنه له‌رێگـه‌ی یـاریزانـان ( لیونل میسی 5 گــۆڵ لهخـولهكـهكـانی 25 و 43 و 50 و 58 و 85 ، دووگۆڵهكهی دیكه له‌رێگـه‌ی یـاریزان تیلۆ لهخـولهكـهكـانی55و 62 ) تــۆمــاریـان كــرد ، تــاكـهگــۆڵهكــهی یــانه‌ی بـایـرلیڤهركوزنی ئه‌ڵمـانی له‌رێگه‌ی یـاریزان كه‌ریم بیلا عربی تـۆمـاركـرا .
له یــاری چوون یـــانه‌ی بـه‌رشلۆنه به‌ئه‌نجـامی 3 - 1 ســه‌ركـه‌وتنی بـه‌ده‌ست هێنـا بوو له یـاری گـهرانهوهش بـه‌رشلۆنه له‌نێو یـاریگـای كـامپ نـوو به‌ئه‌نجــامی 7 گۆڵ به‌رامبـه‌ر 1 گــۆڵ ســهركــهوتنی بـه‌ده‌ست هــێنــا ، بــهئهنجـامی هـه‌ردوو یـاری یـانه‌ی به‌رشلۆنه ( 10 - 2 ) ســه‌ركـه‌وتنی بـه‌ده‌ست هێنــاو خـۆی گـهیــانده قۆنــاغی هـهشتــهم .
دوای تــۆمـار كــردنی ئه‌م پێنج گــۆڵه ی یـاریزان میسی بووه یـهكهم یـاریزانی مێژوو خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا كه پێنج گۆڵ تــۆمـار بكــات .
یــاریزان میسی تـوانی پێشه‌نگی گـۆڵكـاری خـولی یـانه‌پـاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا قـایمتر بكــات كهئێستــا 12 گـۆڵی هـه‌یه بهتـهنیـا لهپێشهنگـه .
ئــامــارهكــانی یــارییهكــه :
چـه‌ند دیمـهنێك :
[size=16]ئــامــاده‌كــردنی : ســانی نـاصیح[/size] [/center]