بابهت: مهکسیك.. وزهیهكی زۆر له کێڵگهکانی با بهدهستدههێنێت
kurdsat.tv
بۆ زیادکردنی تواناکانی بۆ پشتبەستن بەوزەی پاک، مەکسیک یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی بای لە جیھان دا کردەوە.
بۆ سودوەرگرتن لە وزەی باو بەکارھێنانی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، لە ویلایەتی ئۆکساکای باشوری مەکسیک گەورەترین کێڵگەی ئاشی ھەوایی لەلایەن فیلبی کالدیرۆن-ی سەرۆکی مەکسیکەوە کرایەوە.
لەو مەراسیمەدا سەرۆکی مەکسیک ئاماژەی بەوەکرد توانیومانە لە بەنداوو وێستگە کەھرۆئاویو ئەتۆمییەکانەوە رێژەی ٥٥ ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەمبھێنین بەڵام بەبەکارھێنانی وزەی با توانیمان ٧١ ھەزار مێگاوات بەرھەمبھێنین ئەمەش مانای ئەوەیە بە بەکارھێنانی ئەو وزەیە دەتوانین گشت پێداویستیەکانی وڵاتەکەمان لە وزە دابینبکەین.
پرۆژەکە لە سێ بەش پێکھاتوە کە لە سێ ناوچەی جیا دا دانراوە کە توانای بەرھەمھێنانی بڕێکی زۆر وزەی ھەیە.
ھاوکات پرۆژەکە بۆتە ھۆی دابینکردنی ھەلی کار بۆ ژمارەیەک لە گوندنشینانی ناوچەکەو دابینکردنی سەرچاوەیەکی داھات بۆ ئەو خێزانانە.