بابهت: ماوسێکی کۆمپیوتەر به زمان کار دهکات
[center]
zagrostv
تیمێکی توێژەران لە پەیمانگای جۆرجیا بۆ تەکنەلۆجیا چاودێری هەوڵی پەرەپێدانی ماوسێکی کۆمپیوتەر دەکەن کە لە مەڵاشوودا دادەنرێ بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ لە کارپێکردنی کۆمپیوتەرەکەیدا بەکاری بهێنێت.
زاناکان توانییان ئامێرێکی هاوشێوەی ماوسی کۆمپیوتەر دروست بکەن کە پێکهاتووە لە دوو پارچەی بچووک کە لە ناو دەمدا جێگای دەبێتەوە و چوار ئامێری هەستەوەری پێوەیە و لەگەڵیدا موگناتیسێکی بچووک بە زمانەوە دەنووسێنرێت بۆ ئەوەی رۆڵی ماوسەکە ببینێت و ماوسەکە بە رووپۆشێکی دژە ئاو رووپۆشکراوە و بە پاترییەک کاردەکات کە دەتوانرێ بارگاوی بکرێتەوە.
ئەم ماوسە بۆ ئەو کەسانەیە کە تەنیا مێشکیان ئیش ناکات و بە هەر هۆیەکەوە بیت پەلەکانیان لە کار کەوتووە و کاتێک نەخۆش زمانی دەجوڵێنێت ئەو فەرمانانەی جوڵاندنی زمانەکە بۆ ئامێرەکانی وەک ئای فۆن ئایپاد دەگوازرێتەوە.
پرۆگرامێک کە شیکردنەوە بۆ جووڵەکانی زمان دەکات، فەرمانەکان لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکە جێبەجێ دەکات.
ماوسە نوێیەکە ناوی تی دی ئێسی لێنراوە. ساڵی 2008 تیمێکی توێژەران بە سەرپەرشتی دکتۆر مایسام گۆفانلۆی مامۆستای کۆلێژی ئەندازەی کارەبایی و کۆمپیوتەر لە پەیمانگا جۆرجییەکە یەکەمین نموونەی ئەو ماوسەیان ئاشکرا کرد، بەڵام ماوسەکەی ئەو کات هێندەی ئەو ماوسەی ئێستا هەستیار و سەرکەوتوو نەبوو لە کارکردندا.
تیمەکە پلانی هەیە بۆ ئەوەی ئەو ماوسە لەسەر چەند کەسێک کە تووشی ئیفلیجی تەواو بوون تاقی بکاتەوە.
[/center]