بابه‌ت: شاكیرا له‌گه‌ڵ كوردێك گۆرانی بۆ ئه‌نفال ده‌ڵێن
[size=16](شاکیرا)ی هونه‌رمه‌ندی دیاری گۆرانیوتنی ئه‌مریکی له‌گه‌ڵ کوڕه لاوێکی له‌دایکبووی سلێمانی گۆرانییه‌کی (دیوت) بۆ ئه‌نفالکراوان تۆمارده‌که‌ن.
ئه‌و کوڕه لاوه‌ی سلێمانی که ناوی (هێمن خالید)هو ناسراوه به (دۆشکا) یه‌کێکه لهسهماکارو گۆرانیبێژه‌کانی بواری (ڕاپ) له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌ئێستادا له‌خۆئاماده‌کردندایه بۆ تۆمارکردنی ئه‌و گۆرانیه‌ی، که له‌گه‌ڵ کچه هونه‌رمه‌ند شاکیرا به‌نیازن بۆ کاره‌ساتی ئه‌نفال بیچڕن.
شاکیرا جیاواز له‌و گۆرانییه به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی کودستانیش بکات‌و قوتابخانه‌یه‌کی خوێندنی نمونه‌یی له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی بۆ منداڵانی کورد دروستبکات.
دۆشکا ڕاگه‌یاند: شاکیرا کاتێک له‌گه‌ڵ دۆشکادا یه‌کتریان ناسیوه، هیچی له‌باره‌ی کورده‌وه نهدهزانیو ئه‌و مه‌رگه‌سات‌و نههامهتیانهشی نه‌بیستبوو، که به‌سه‌ر کورددا هاتوون، ئه‌و هه‌مووی بۆ باسکردووه.
دۆشکا باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌و گۆرانییه دیوته له‌نێو (سی دی)یه نوێکه‌یدا بڵاوده‌بێته‌وه، که زۆرینه‌ی هۆنراوه‌کانی له‌لایه‌ن (هیوا عه‌بدوڵڵا)ه‌وه نوسراوه.
له‌درێژه‌دا هێمن خالید (دۆشکا) وتی: ئه‌گه‌ر من له‌گه‌ڵ (دادی یانکی) گه‌وره ڕاپه‌رو سه‌ماکاری ئه‌مریکاو (ئه‌نیا)ی گۆرانیبێژی ئینگلیزدا گۆرانیم نه‌وتایه، پێنه‌ده‌چوو بتوانم شاکیرا بناسم.
[/size]
[center]ZAGROS TV[/center]
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره
به‌بیانوی پێكه‌وه بوونه‌وه
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی ته‌نیایی.[/size]