بابه‌ت: < ئێره "كۆریای باشور"ه پێم وایه وڵاتی خه‌نده‌یه! >
[center]ئێره "كۆریای باشور"ه پێم وایه وڵاتی خه‌نده‌یه!
جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و چوار جاری تریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی عێڕاق (نیشتیمانی و ئۆڵمپی) گه‌شتی "كۆریای باشور"م كردووه. له‌وێ ژیان جۆرێكی تره! كاتم هه‌بوو توانیم نه‌ك ته‌نیا شاره‌كان به‌ڵكو گه‌شتی نێو گونده‌كانیشیان بكه‌م، ئه‌گه‌رچی ئه‌و گوندانه‌ی من بۆیان چووم بوونه‌ته شوێنی گه‌شتیاری و خه‌لكانێكی زۆری وڵاتان به بڕینی پلیت بۆی ده‌چن، به‌ڵام هێشتا ده‌توانیت تێیاندا هه‌ست به گه‌وره‌یی ئیراده‌ی كۆرییه‌كانی باشور بكه‌یت بۆ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه به‌رچاوی ئێستایان، ئه‌وان به شه‌ڕی نێوخۆیی زۆر دژوار‌دا تێپه‌ڕیون وه‌لێ جگه له موزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگ "كه ئه‌وێشم بینی" شوێنێكی تر نیه بۆنی ڕۆژه سهختهكانیانی لێ بكه‌یت. ئێستا هه‌موو كۆریای باشور حه‌زی زیاتر مانه‌وه‌ت له ژیان ده‌گه‌یه‌نیته لوتكه!
سرهنك محسن
14-03-2012، هه‌ولێر.[/center]