1

بابه‌ت: مێژووی مه‌مالیكه‌كان_به‌شی یه‌كه‌م

[center]مێژووی مه‌مالیكه‌كان_به‌شی یه‌كه‌م

بیروبۆچوون مێژوونووسان لەسەر كوردبوونی  ئەیووبیەكان
زۆربەی سەرچاوە مێژوویی و ئیسلامیەكان جەخت لەسەر ئەودەكەنەوە كەوا ئەیووبیەكان دەگەرێنەوە بۆ ئەجندەقان كە گوندێكە لە شارۆچكەی دوین سەربە هەرێمی ئارانە كەوا كەوتۆتە سنووری ئازەربایجان و ئەرمینیا هەروەها بنەماڵەی ئەیووبیەكان بنەماڵەیەكی كوردن دەگەرێنەوە بۆ سەركوردی رەوادییەكان ئەوانیش هۆزێكن لە هەزبانیەكان وە مێژوونووسان دەڵێن هۆزی هەزبانی هۆزێكی ناوداری كوردن لەلایەكی ترەوە هەوڵی زۆردراوە لەلایەن هەندێك لە مێژوونووسە عەرەبەكان كە ئەیووبیەكان بەعەرەب لەقەڵەم بدەن و دوریان دەكەنەوە لەسەر نەژادی كوردی بەڵام لە راستیدا ئەم بیرو بۆچوونە پوچەڵكراوەتەوە كەوەك دەڵێن بەتایبەتی لەلایەن كەسایەتی صلاح الدین ئەیوبی كە دەڵێت (عەرەببوونی ئەیووبیەكان هیچ ئەصل و ئەساسی بۆ نیە ) واتا كوردایەتی خۆی دەسەلمێنێت , بەڵام ئەو بیرو بۆچوونانەی مێژوونووسان زیاتر ئەوكاتەی سەری هەڵدا لە دوای درووست بوونی دەوڵەتی ئەیووبی بەڵام مێژوونووسی كورد ابن خەلەكان لە كتابەكەی بەناوی وفیات الاحیا دەڵێ‌ لەگەڵا بیروبۆچوونی ئەوەدایە كە ئەیووبیەكان كوردن .
وەهەندێكی تریش لە مێژوونووسان لەگەڵ ئەوەدان بنەماڵەی ئەیووبی لەفارسەكانن بەڵام ئەو بیرو بۆچوونەش پوچەڵكرایەوە هەروەكو مێژوونووس ابن تغر البردی لە كتابەكەی النجوم الزهرە كە یەكێكە لەسەرچاوە  گرنگەكانی دەوڵەتی ئەیووبیەكان دەڵێت نجم الدین ئەیووبی باوكی صلاح الدین ئەیووبی بووە برای نجم الدین كەناوی صدرالدین شێركۆ بووە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری دوین كە ئەویش ناوچەیەكی كوردیە كەئەو ناوچەیەش ماوەیەكی زۆر شەدادیەكان حوكمیان تێدا كردوە بۆیە هەندێ‌ لە مێژوونووسان دەلێن ئەگەر بڵێین ئەیووبیەكان سەربە كوردی رەوادیەكانن ئەوا لە هەموویان راستترە بۆیە ئەو بیروباوەڕە جیاوازەی لەسەر بنەماڵەی ئەیووبیەكان كە دەڵێن كوردەو هەندێكی تر دەڵێن عەرەبە ئەمەش دەگەڕێتەوە سەردەمی ئەمەویەكان چونكە لەو كاتەدا دوو شار بەناوی دوین هەبووە كەیەكێكیان لە هەرێمی ئاری بووە وە ئەوەی تریان لە هەرێمی فارس بووە بەتایبەتی لەناوچەی نیسابۆر لە وڵاتی فارس . بۆیە ئەو جیاوازییە لەسەر بنەماڵەی ئەیووبیەكان درووست بووە بەڵام بۆچوونی تەواو كەزۆربەی مێژوونووسان لەسەری كۆكن ئەوەیە كە ئەیووبیەكان كوردن . بنەماڵەی ئەیووبیەكان سەریان هەڵدا لەمێژووی سیاسی لەسەرەتاكانی سەدەی شەشەمی كۆچی بەرامبەر 12ی زایینی لەوكاتەی كە (شادی) باپیرە گەورەی لەگەڵا هەردوو كوڕەكەی (نجم الدین ئەیوب و ئەسەسەالدین شێركۆ ) كە روو لە ناوچەی تكریت دەكەن كە كەوتۆتە لای راستی رووباری دجلە لە باكووری شاری سامەڕا .
وە مێژوونووسان تەئكید لەسەر ئەوە دەكەنەوە كەزۆربەی دانیشتووانی تكریت ئەو سەردەمە كورد بوونە وەهەر لەشاری تكریتەوە پەیوەندی سیاسی درووست دەبێت لە نێوان بنەماڵەی ئەیووبیەكان و خەلافەتی عەباسی كە ئەو كاتە لە ژێر دەستی سلاجقەكان بووە
هاوپەیمانیەتی نێوان ئەیوبیەكان و عیمادەدین زەنكی
عیمادەدین زەنكی والی بوو لەموسڵ بە نوێنەری خەلیفەی عەباسی، (عیمادەدین زەنكی) بڕیاریدا هاوپەیمانیەتی دروست بكات لەگەڵ سوڵتان مەسعود سوڵتانی سەلجوقیەكان دژی خەلیفەی عەباسی (المسترشد) (512- 529)ك (1118- 1135)ز ئەوەبوو كە پێكەوە بڕیاریاندا هێرش بكەنە سەر بەغدا لە ئەنجامدا لە ساڵی (526ك- 1131ز) هێرشیان كردە سەر بەغدا بەڵام هێزەكانی خەلیفەی عەباسی بەرەنگاریان بوونەوە و توانیان زیانێكی گەورەیان پێبگەیەنن لە ئەنجامی ئەمەشدا هێزی عیمادەدین زەنكی تووشی شكستهات لە نزیك شاری تكریت، ئەوكاتە (نەجمەدین ئەیوب) فەرمانڕەوایەتی شاری تكریتی دەكرد ئەوەبوو پێشوازی لە عیمادەدین زەنكی كرد پاشانیش كەشتی بۆ ئامادەكرد بۆ پەڕینەوە لە رووباری دیجلە بەرەوشاری موسڵ كە ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی (موجاهیدەدین بەهرۆز) ئەوەش وای پیشاندا كە نەجمەدین ئەیوب بۆتە هۆی ناپاكی كردن و دەرچوون لە خەلافەی عەباسی، ئەم بارودۆخە بەرەو خراپی رۆیشت پاش ئەوەی (ئەسەدەددین شێركۆ) مامی سوڵتان سەڵاحەدین یەكێك لە كاربەدەستەكانی (موجاهیدەدین بەهرۆز)ی كوشت ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ترس و دڵە راوكێ‌ لەلایەن (نەجمەدین ئەیوب) دروست ببێت و بڕیاری بەجێهێشتنی تكریت بدات، بۆیە بەناچاری روویان لە شاری موسڵ كردوو كە لەلایەن (عیمادەددین زەنكی) فەرمانڕەوایەتی دەكرا و بە چوونیان (عیمادەددین) پێشوازیەكی گەرمی لێكردن و كە گەیشتنە شارەكە پاداشتی چاكەی ئەوانی دانەوە و چەندین زەوی بۆ تەرخانكردن بۆ نیشتەجێبوون پاشانیش فەرمانڕەوایەتی سووپای پێبەخشی ئەوانیش رۆڵێكی گرنگیان گێڕا بۆ یارمەتی دانی عیمادەدین لە شەڕەكاندا، ئەوكاتە عیمادەددین زەنكی فەرمانڕەوایەتی شاری (بەعلبەكی) دادەست (نەجمەدین ئەیوب) تا ئەوكاتەی عیمادەدین دەكوژرێت لە ساڵی (541ك-1146ز)  لە فەرمانرەوایەتی مایەوە.
پاشان نەجمەدین ئەیوب دەچێتە ژێر فەرمانڕەوایەتی (موعینەددین ئەنەر) لە دیمەشق و لەپاش كوژرانی عیمادەدین كوڕەكەی (نورەدین مەحموود) ساڵی (549ك-1154ز) دوای گرتنە دەستی دەسەڵات نەجمەدین ئەیوب چووە ژێر دەسەڵاتی نوورەدین مەحموود، ئەوەبوو بەرەبەرە ئەسەدەدین شێركۆ لە نوورەددین مەحموود نزیك بۆوە لە بەرامبەر ئەوەش نوورەدین رێگای پێدا سووپایەك دروست بكات بەناوی سوپای (ئەسەدیەكان) لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی ئەسەدەدین شێركۆ كە بەشداریەكی زۆری شەڕەكانی كرد بۆ یارمەتی دانی نوورەدین مەحموود دژ بە خاچ پەرستان، بەم شێوەیە شوێن و پێگەی نەجمەدین ئەیوب و ئەسەدەدین شێركۆ گەیشتە ئاستێكی بەرز بەهۆی نزیكبوونیان لە نوورەدین مەحموود، هەروەك و بەشداری كردنیان لە ئازادكردنی میسڕ كە سوپایەكی گەورە نێردرا بە سەرۆكایەتی ئەسەدەدین شێركۆ لەگەڵ سەڵاحەین ئەیوبی كە توانیان لە ساڵی (564ك- 1169ز) ببێتە وەزیری خەلیفەی فاتمی، پاش وەفاتكردنی ئەسەدەدین شێركۆ سەڵاحەدین جێگای گرتەوە.

چۆنیەتی وەرگرتنی دەسەڵاتی وەزارەت لەلایەن سەلاحەدینی ئەیوبی
لە میسر چەند هێزێكی جیاواز پێشبڕكێیان هەبوو لەسەر وەرگرتنی پلەی وەزارەت لەوانە:
1-    فاتمیەكان و سوپایەكەیان.
2-    میرەكانی نوورەدین مەحموود وەك (قگب الدین تبال كوڕی حسان) (عین الدولە الیاروقی)، (سەیف الدین احمد المشگور).
3-    خاڵی سوڵتان سەلاحەدین بەناوی (شهابەدین الحارسی).
لە نێوان هەمواندا سوڵتان سەڵاحەدین بێدەنگی نواند تاوای لێهات لەلایەن زانایەكی ئاینی بەناوی (عیسا الهكاری) هەڵبژێردرا بۆ پلەی وەزارەت، پاش ئەوەش خاڵەكەی بەمە رازی بوو پاشانیش سیف الدین ئەحمەد مەشتور رازی بوو.
رازی بوونی سوپای فاتمیەكانیش بە خەلیفەی فاتمیەوە بەسترابووەوە كە ئەویش لە كۆتاییدا رەزامەندی داو ئەویش لەو بڕوایەدا بوو سەڵاحەدینی ئەیوبی تەمەنی بچووكە وزانیاری تەواوی لەسەر بەڕێوەبردنی وڵاتی میسر نییەبۆیە رەزامەندی دەربڕی ئەوكاتە تەمەنی سوڵتان سەڵاحەین 32ساڵ بوو بۆیە دەتوانین بڵێین سەڵاحەدین ئەیوبی دوا وەزیری سوونی خەلیفەی فاتمیەكان بوو.

دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن سەڵاحەدین لە میسر
لەناوەڕاستی ئەم هەموو رووداوە جیاوازیانە سەڵاحەدین ئەیوبی دەسەڵاتی گرتە دەست بۆیە دەوڵەتی فاتمی دەیویست وەك ئامێرێك بەكاری بهێنێت و بە خۆیان فەرمانڕەوایەتی بكەن لەلایەكی ترەوە خاچ پەرستەكان لە سنووری رۆژهەڵاتی میسر نزیكبوونەوە بۆیە لەسەر سەڵاحەدینی ئەیوبی ئەرك بوو كە هەڵبستێت بە چەندین گۆڕانكاری.
1-    هەستا بە دەست بەسەرداگرتنی سووپا ئەویش لە رێگای رازی كردن و بەخشین بەسەریاندا.
2-    نزیك بوونەوە لە میللەتی میسر ئەویش لە رێگای پارەدان و هەڵگرتنی باج لەسەریان.
3-    ئەو سوپایەی كە نورەدین مەحموود ناردبووی بۆ میسڕ سەركردایەتیەكەی لەژێر كۆنترۆڵی براكەی بوو بەناوی (توران شاه)، ئەمەشی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
بەوشێوەیە پێگەو هێزی سەڵاحەدین پتەوبوو بەرەبەرەرۆڵی فاتمیەكان بەرەوكزی و لاوازی دەرۆیشت.

پلانی المۆتمن ئەلخلافە
ئەمەش یەكێك بوو لە سەركردەی سوپای سوودانیەكان و نزیكترین كەس بوو لە خەلیەی فاتمی زۆر لە مێژبوو هەستی بەگەشەكردنی هێزی سەڵاحەدین دەكرد بۆیە لەو بڕوایەدابوو ئەگەر سەڵاحەدین ئەیوبی وابڕوات كۆتایی بە دەوڵەتی فاتمی دەهێنێت بۆیە هەستا بە پیلانگێڕان دژ بە سەڵاحەدین ئەیوبی تاگەیشتە ئەورادەیەی دەستی تێكەڵكرد لەگەڵ خاچ پەرستەكان بەتایبەتیش مەلیكی بەیت المقدس (عەمووری یەكەم) پاش ئەوە داوای یارمەتی لە (عەمووری یەكەم) كرد بۆ هێرش بردنە سەر میسر بۆیە سوڵتان سەڵاحەدین ئەیوبی توانی ئەو پلانە ئاشكرا بكات كاتێك موئتەمەن خیلافە نوێنەرێكی نارد بۆ عەمووری یەكەم ئەم نوێنەرە سەر بە سڵاحەدین بوو بۆیە پلانەكە ئاشكەرابوو ئەوەبوو سوڵتانی سەڵاحەدین هەستا بەدەسگیركردنی (مۆتمن الخلافه) بەم شێوەیە پلانەكە كۆتایی پێهات كاتێك عەمووری یەكەم بە دەسگیركردنی موئتەمەنی زانی یارمەتیەكەی راگرت.

بەرەنگاربوونەوەی شاڵاوی خاچ پەرستەكان لە دمیاگ
خاچ پەرستەكان و مەلیكی بیت المقدس (عەموری یەكەم) لەو خەوە بەئاگا هاتن پاش ئەوەی نوورەدین مەحموود نزیك ببوەوە لە یەكخستنی میسڕو شام بۆیە سەلیبیەكان ترسێكی گەوەرەیان لێ‌ دروست بوو لە ئەنجامی ئەوەشدا هەرچوار دەوریان گیرابوو لە باكووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژ ئاوا سەرباری ئەوەش سەڵاحەدین ئەیوبی دەستی بەسەر سنوورە دەریایەكانی میسردا گرتبوو لە باكووری میسر كە ئەمەش بە ئاسانی دەیتوانی بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڕوات و هێرش بكاتە سەر خاچ پەرستەكان بۆیە لە ساڵی (564ك- 1169ز) عەمووری یەكەم بڕیاریدا بە ئاگاداركردنەوەی پاشاكانی ئەوڕوپا لەوانە (فردریك بەربەروسا- پاشای ئەڵمانیا)، (لویسی حەوتەم- پاشای فڕەنسا)، (هنری دووەم- مەلیكی بەریتانیا) هەروەها (ولیەمی دووەم- مەلیكی صقلیا)، داوای یارمەتیەكی بەپەلەی لێكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەڵاحەدین ئەیوبی وەموسوڵمانەكانیش ئاگاداری ئەو بانگەوازە بوون بۆیە عەمووری یەكەم وڵامدانەوەیەكی باشی لە مەلیكەكانی ئەوروپا پێنەگەیشت بەهۆی بوونی جیاوازی لەنێوان (پاپا و ئیمپراتۆر) بۆیە ناچاربوو داوای یارمەتی لە ئیمپراتۆری بێزەنتی (مانوێل) بكات، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا یارمەتی (مانوێل) بۆ عەمووری یەكەم هەر تەنها ئەوەنەبوو بەڵكو زیاتر لە بەرژەوەندی دەوڵەتی بێزەنتی دابوو بۆیە مانوێل زیاتر هەستی بە دڵەراوكێ‌ دەكرد لە یەكخستنی میسڕ و شام لەلایەن نوورەدین مەحموود، بۆیە بڕیاریدا بە كەشتی دەریایی بەشداری بكات لەم شەڕەدا لە بەرامبەرئەمەشدا عەمووری یەكەم رازی بوو بە بەشداری كردنی كەشتی بێزەنتیەكان لەم شەڕەدا.

خۆ ئامادەكردن بۆ شاڵاوی بێزەنتیە خاچ پەرستەكان
هەروەك روونمان كردەوە ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی مانوێل بەڵێنەكەی خۆی دا بە عەمووری یەكەم بۆیە كەشتیەكی دەریایی گەورەی ئامادەكرد پڕی كرد لە سەرباز و چەك و جبەخانە هەروەها دابینكردنی ئازووقە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بۆیە بڕیاریاندا هێرشەكە دەست پێبكەن ئەوەبوو لەسەرەتاوە لە ئاوی دەردەنیل پەڕینەوە بۆ قوبرس بەسەركردایەتی (ئەندرۆ ئیقۆس) لەگەڵ یارمەتی دەرەكەی بەناوی (مۆریس) كە ئەمانەش جێگای متمانەی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی بوون بۆیە لە رێگای دەریاوە دەستیان پێكرد ئەوەبوو كە (دە) كەشتی جەنگی نارد لە رێگای بەندەری سوور بۆ (عەكا) كە پڕبوو لە پارەو چەك و جبەخانە بۆ ئەوەی بیبەخشێت بەسەر سەربازەكانی (عەمووری یەكەم) هەروەها پێی رابگەیەنێت كە كەشتیەكانی بێزەنتی لە قوبرس لە ئامادەباشیدان لەسەر بڕیاری عەمووری یەكەم پاش ئەوەی سوپای خاچ پەرستەكان لە (عەصقەلان) كە شارێكە لە وڵاتی شام لەوێ‌ سوپای خاچ پەرستەكان رووی لەمیسر كرد لە رێگای فەرمان تا گەیشتە دەریاچەی (تەنیس) لەوێوە كەشتی گەلی بێزەنتیەكان چاوەڕێیان دەكرد تا گەیشتنە نزیك شاری (دمیاگ) بۆیە هێزی وشكانیەكەی دوژمن بۆیە هێزە وشكانیەكە لە ناوچەیەك نیشتەجێبوو لەنێوان دەریا و شارەكە دا بەڵام سەڵاحەدین ئەیوبی یەكسەر خۆی ئامادەكرد خێرا كەشتی گەلی ئامادەكرد لە سەرباز و چەك و جبەخانە بۆ شاری (دمیاگ)ی نارد لە ژێر فەرماندەی كوڕی براكەی بەناوی (تەقیەددین عومەر) و خاڵیشی بەناوی (شهاب الدین الحاربی)، هەروەها نوورەدین مەحموود یارمەتیەكی زۆری نارد بۆ سوپای سەڵاحەدین لەلایەك و لەلایەكی تریش دەستی كرد بە هێرش بردن بۆ سەر شوێن و پێگەی خاچ پەرستەكان لە شام، گرنگترین خاڵ كەسوپای سەڵاحەدین ئەیوبی سوودی لێوەرگرت هەڵەی خاچ پەرستەكان بوو لە هێرشبردن كە بۆماوەی سێ‌ رۆژ دوایان خست ئەوەش یارمەتی سەلاحەدینی دا كە سوپایەكەی كۆبكاتەوە لە سەربازو چەك و جبەخانە لەلایەكی تریشەوە ئەو یارمەتیەی كە بێزەنتیەكان دایان نابوو بۆ سوپایەكەی بەشی سێ‌ مانگی نەدەكرد هەرچەندە سەركردەی كەشتی گەلی بێزەنتی بڕیاریدا هێرشێكی بەپەلە ئەنجامبدات بەڵام (مەلیك عەمووری یەكەم) دوو دڵبوو لەوهێرشكردنە بۆیە بڕیاریاندا پێبلكە (پەیژە) لە دار دروست بكەن بۆ ئەوەی هاتوچۆی ناو شاری دمیاگ بزانن لە رووی شوێنە گرنگەكانی بۆ هێرش بردن لە بەرامبەریشدا موسوڵمانەكان هەمان شێوازیان بەكارهێنا بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنەكان بۆیە ئەوكاتەی ویستیان هێرش بكەنە سەر شاری دمیاگ موسوڵمانەكان زۆر بەتوندی بەرپەرچیان دایەوە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وزەی شەڕكردن لەلایەن خاچ پەرستەكان و بێزەنتیەكان بێتە خوارەوە بۆیە بێزەنتیەكان بەردەوام داوایان لە خاچ پەرستەكان دەكرد لە هێرشكردنەكانیان بەردەوام بن نەگەڕێنەوە بۆیە كۆتایی شەڕەكە بووە هۆی شكستهێنانی سوپای خاچ پەرستەكان و بێزەنتیەكان موسوڵمانەكان بەسەركردایەتی (سەڵاحەدین ئەیوبی) سەركەوتنیان بەدەست هێنا.
[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: مێژووی مه‌مالیكه‌كان_به‌شی یه‌كه‌م

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: مێژووی مه‌مالیكه‌كان_به‌شی یه‌كه‌م

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡