بابه‌ت: گڕكان چی یه ? و چۆن ڕوودەدات
[center]گڕكان چی یه ? و چۆن ڕوودەدات
گڕكان ئه‌و شوێنه‌یه كه‌مادده‌ى گه‌رمى تواوه‌و هه‌ڵم و گازى له ناخى زه‌وى لێ دێته ده‌رێ یان له توێكڵى زه‌وى به‌رزده‌بێته‌وه . ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى زارك یان قهڵشتى زه‌وییه‌وه ڕووده‌دات.
ئه‌و ماده توواوانه به‌پێ ی جۆره‌كانیان كه‌ڵه‌كه ده‌بن یان دزه ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانى شێوه‌گه‌لى جۆراوجۆرى زه‌وى له‌وانه گردى قوچه‌كى یان كێوى به‌رزى گڕكانى ، ئه‌نده‌نوسیا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین گڕكانى تێداهه‌یه ، كه ژماره‌یان (180)گڕكانه.
پێشبینى ڕوودانى ته‌قینه‌وه گڕكانیه‌كان
مێژووى ڕوودانى بوومه‌له‌رزه به‌ر له ڕوودانى گڕكان تۆماركراوه . به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ى گڕكانى هاواى ، دوو جۆر بوومه‌له‌رزه ڕوویداوه ، كه چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه (8) كیلۆمه‌تر له ڕووكه‌شى زه‌وى په‌ڕیوه ، جۆره‌كه‌ى دیكه ، قوڵایى (60)كم له ڕووكه‌شى زه‌وى ڕوویداوه له هه‌ندێك باردا . له‌رزین چه‌ند ساڵێك به‌رله ته‌قینه‌وه‌ى گڕكان بووه . بۆ نمونه ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ى كه (16) ساڵ به‌رده‌وامبوون ، پێش هه‌ڵچوونى گڕكانى فیزوف (79 پ.ز). هه‌روه‌ها ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ى كه چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وامبوون به‌ر له ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌ى گڕكانى كیلوا kilou له هاواى . له‌وبواره‌دا ((ناوه‌ندى چاودێرى گڕكانه‌كان)) له هاواى له ساڵى 1944 ، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ى مه‌یدانى كردووه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه و ڕوودانى بوومه‌له‌رزه‌ى به هێزى تۆماركردووه له مونالوا maunaloa له قوڵایى 40-50 كیلۆمه‌تر لهڕووكهشى زه‌وى .
له 22ى شوباتى هه‌مان ساڵ بوومه‌له‌رزه‌ى نزیك له ڕووى زه‌وى ڕووویداوه له ڕووكارى كێوه‌كه ئه‌و ناوچانه‌ى درزیان تێدابووه .
ئه‌و له‌رزینانه ئاگاداركردنه‌وه بوون بۆ ڕوودانى ههڵــچونی گڕكان له ڕێكه‌وتى 26ى نیسانى 1942 ، له ڕووكارى كێوه‌كه لــه به‌رزایی (2500-3000)م . ئایا ده‌كرێ پێشبینى كاتى ڕوودانى چاڵاكیه گڕكانیه‌كان بكرین؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره پێویسته بزانین كه زانایانى گڕكان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌ر پێشبینیه‌كى دروست و ورد له‌سه‌ر شوێن و كاتى ڕوودانى ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وانه ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش هه‌ندێك ڕووداو و شایه‌ت هه‌نه كه‌ده‌كرێ بكرێنه به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌ڵچونى گڕكانه‌كان وه‌ك :
1-ڕوودانى زه‌وی له‌رزه كه به‌ر له هه‌ڵچوونى گڕكان به‌چه‌ند سه‌عات یان هه‌ندێك جار چه‌ندین ساڵ ڕووده‌دات .
2-گۆڕان لهسیفهت و شێوه‌ى كانیاوه گه‌رمه‌كان و ئاو ده‌ردانى زه‌وى و ده‌ریاچه گڕكانیه‌كان.
3-گۆڕان له هێز و ئاراسته‌ى بواره موگناتیسیهكانى زه‌وى .
4-زیادبوونى گه‌رمى له‌ناوچه‌كه ده‌توانرێ بكرێته به‌ڵگه ، به وێنه‌گرتنى بهتیشكى ژێر سوره‌وه.
5-گۆڕان له هێزى كاره‌باى ناوچه‌كه.
6- ڕه‌فتارى نائاسایى لاى هه‌ندێك جۆر له ئاژه‌ڵان.
له لێكۆلینه‌وه نوێیه‌كانى ئه‌م بواره‌شدا ، به‌كارهێنانى مانگه ده‌ستكرده‌كانه ، كه ده‌توانرێ به‌هۆیانه‌وه ئامێرى پێوه‌رى میل tilt meter به‌كاربهێنرێت ، كه ڕێنوێنیمان ده‌كات له‌سه‌ر گۆڕ‌انى میلى پێكهاته‌ى زه‌وى ناسى(جیولوجیا) له‌ئه‌نجامى پاڵه‌په‌ستۆى ماده تواوهكان له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ڕوودانى لێكترازان له‌و ناوچانه‌ى كه قوچه‌كى گڕكانى تێدا پێكدێت كه گهرمایى لێدێته ده‌ره‌وه .
گرنگیدانى جیهانى له‌و باره‌یه‌وه بووبه هۆى دامه‌زراندنى چه‌ندین په‌یمانگه‌ى تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ناكاوى وه‌ك تهقینهوهگڕكانیهكان .
له‌شارى كامبردج له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان په‌یمانگه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌سته‌یه‌ك له تۆێژه‌رو زانایانى گڕكانى و زه‌وى ناسى له‌خۆ ده‌گرێت و چه‌ندین تۆڕى جیهانى په‌یوه‌ندى پێوه‌ده‌كه‌ن بۆ پێدانى زانیاریه‌كانى تایبه‌ت به بوومه‌له‌رزه‌و ههڵچونهگڕكانیهكان و ههربارێكى دیكه‌ى ناكاو ، له ناوچه جۆراوجۆره‌كانى دونیا ، كه له توێكڵى زه‌وى ڕووبدات ، یه‌ك به‌یه‌ك لێ یان ده‌كۆڵێته‌وه و به‌راوردیان ده‌كه‌ن ، بۆ گه‌یشتن به بۆچوونى ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته .
دابه‌شبوونى جوگرافیایى گڕكانه‌كان:
ژماره‌ى گڕكانه چالاكه‌كان كه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى دابه‌شبوونه ، به (600) شه‌ش سه‌د گڕكان ده‌خه‌مڵێنرێت ، زۆربه‌یان له پشتێنه‌ى ته‌ریبى چڕبوونه‌ته‌وه له ناوچه درزاوهیهكان و قه‌ڵشه سروشتیه‌كان و له‌پاڵ زنجیره چیاكان كه تازه په‌یدابوونه ، دابه‌شبونه به دوو به‌ش.
دوو دابه‌شبوونى گه‌وره‌ى گڕكان
یه‌كه‌م : بازنه‌ى پشتێنه‌ى ئاگرین ، كه‌ده‌كه‌وێته زه‌ریاى هێمن .
دووه‌م : له‌ناوچه‌ى بلوجستانه‌وه بۆ ئێران ئاسیاى بچوك ، ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست تا ده‌گاته دورگه‌كانى ئازورو كه‌نارى و بهرهوچیاى ئهندێزى خۆرئاوا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌سورێته‌وه.
ناوى هه‌ندێك له‌و گڕكانانه‌ى ده‌كه‌ونه ئه‌م ناوچانه :
ناوچه‌ى زرهیاى هێمن:
· ئالاسكا: 20 گڕكان . له‌وانه گڕكانى كاتاماى katamai و شیشالدین shishaldin.
· كه‌نه‌دا : گڕكان ، لهوانهگڕكانى رانگیل Wrangell.
· وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا : 80گڕكان ، له وانهگڕكانى رانیهر rainier.
· مه‌كسیك :10 گڕكان ، له‌وانه باریكوتین ، كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى1934ز هه‌ڵچوو.
· ئه‌مریكاى باشور: دووگڕكان.
· نیوزیله‌نده: 6 گڕكان .
· گواناى نوێ : 30كرگان.
· فیلیپین: 20گڕكان.
· ژاپۆن: 40گڕكان.
ناوچه‌ى جه‌مسه‌رى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له خۆر ئاوا‌و به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات:
· ناوچه‌ى ئهدریانیك: 9 گڕكان ، له‌وانه گڕكانى چیاى پلیه pelee.
· ئازور : 5 گڕكان.
·كه‌نارى : 3 گڕكان.
· ئیتالیا: 15 گڕكان ، له‌وانه گڕكانهكانى فیزوف و سترمپولى و ڤولكانو.
· ناوچه‌ى عه‌ره‌بى و ئاسیاى بچوك : 6 گڕكان.
ناوچه چاڵه‌كانى ئه‌فریقیا:
· هاوى : 5 گڕكان.
· دورگه‌كانى جالابجوس : 3 گڕكان.
· ئیسله‌نده : 27 گڕكان.
· ئه‌فریقیاى ناوه‌راست : 5 گڕكان.
· ئه‌فریقیاى خۆرهه‌ڵات : 19 گڕكان.
له‌م ئامارانه‌ى پێش‌و تێبینى ده‌كه‌ین كه‌نزیكه‌ى(4/3) سێ له‌سه‌رچوارى گڕكانهكانى جیهان له‌سه‌ر لێواره‌كانى زه‌ریاى هێمن دابه‌شبونه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 80%ئه‌و گڕكانانه ده‌كه‌ونه به‌شه وشكاییهكانى كیشوه‌ره‌كان . ژماره‌یه‌كیش گڕكان له قوڵایى زه‌ریاكان هه‌ڵده‌چن.
ئامارى كاره‌ساته گڕكانیه‌كان: به‌ناوبانگترین كاره‌ساته گڕكانیه‌كان
گڕكان قوربانى شوێن ساڵ
فیزوف 16000 بومبى هیركولانیوم 79 پ.ز
ئیتنا 15000 سه‌قلیه 1169ز
ئیتنا 40 رۆژ 20000 سه‌قلیه 1669ز
چیاى هیكلا 9000 ئایسكنده 1783ز
تامبورا 90000 ئه‌نده‌نۆسیا 1815ز
كراكاتو 40000 ئه‌نده‌نۆسیا 1882ز
مونت پیلییه 40000 مارتینیك 1902ز
چیاىكیلود 3000 جاوه 1919ز
جۆره‌كانى گڕكان:
1- گه‌وره‌ترین هه‌ڵچونى گڕكانى له مێژوودا له تامبورا tambora ڕوویداوه له دورگه‌ى سامباوا له ئه‌نده‌نۆسیا له رۆژى 5-7 نیسانى 1815ز. به جۆرێك قه‌باره‌ى ماده‌ى گڕكانى فڕێدراو نزیك به 80كم2 خه‌مڵێنراوه ، هێزى به‌رهه‌مهێنراو لێى نزیكه‌ى 8,4*10(26) ارغ بووه ، زاركێكى دروستكردوه تیره‌كه‌ى 11كم بووه و (90000)نه‌وه‌د هه‌زار كه‌سى كوشتوه.
2-درێژترین دوورییه‌ك كه تواوه‌ى گڕكانه‌كان بڕیویانه بریتى بووه له 70كم كه له گڕكانى لاكى laki له باشورى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌ندونیسیا له ساڵى1873 دابووه.
3- گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ى گڕكانى له 27ى ئابى 1883ز له دورگه‌ى كراكاتو ڕوویداوه كه ده‌كه‌وێته نێوان سۆمهتڕه و جاوه .(163) گوندى وێرانكردووه و نزیكه‌ى 40000 كه‌سى كوشتوه مادده‌ى تواوه‌ى بۆ به‌رزى 55كم فڕێداوه .ته‌مومژى گڕكانى له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژدا بۆ دوورى 5300كم ڕۆیشتوه .
4 ، فراوانترین زاركى گڕكانى ، زاركى گڕكانى توبا(toba)یه له دوورگه‌ى سومهتڕه ، كه رووبه‌ره‌كه‌ى 1773كم2 بووه. واباوبووه كه ناوى (گڕكان)بۆ خوادوهندى ((فولكان))ده‌گه‌ڕێته‌وه ، خوداوه‌ندى ئاگروئاسنگهرى لاى ڕۆمانه‌كان . كه‌باوه‌ڕیان وابوو ئه‌و چیایه‌ى به‌سه‌ر كه‌نداوى ناپولیدا ده‌نواڕێ له ئیتالیا هیچ نیه ته‌نیا دووكه‌ڵكێشی ئاگردانێكى گه‌وره‌یه ، ئه‌م خوداوه‌نده دایگیرساندوه!.
دا نـاكــریــم : بـەكالۆریۆس لەزانستی جـوگـرافیا
یانه‌ی ملازم
[/center]