بابهت: ده تبينمه وه
[center]دەتبينمەوە
دەتبينمەوە
ئەى ئەو شۆخەى واتدەزانى
عەشق لاى من كورت خايەن و كەم ماوەيە
واتدەزانى بشكۆى عەشقم
... هەر چەند رۆزێك گەشاوەيە
دەتبينمەوە
ئەى ئەو شۆخەى واتدەزانى
عەشقم تاوە بارانێكە و
زوو ديت و زوو دەبرێتەوە
واتدەزانى عەشقم بەفرى بەهارانەو
بە تيشكى نيگاى هەر كچێك دەتوێتەوە
دەتبينمەوە
يان لە يەكێك لە هاوينگەو سەيرانگاكان
يان لە بياسەى ئێوارانى سەر رێگاكان
يان لە يەكئ لە هۆلەكان
يان لە ماركێت و مۆلەكان
يان لە باركى شەهيد سامى
يان شانەدەر يا منارە
يان لە يەكئ لە شەقامە
دلگيرەكانى ئەم شارە
دەتبينمەوەو
ئةو حەسرەتە من دەكوزئ
دەستت لە نيو دەستى كورێكى لووت بەرزو دەولەمەندە
ئەو مرؤفەى دووزمنى هۆزانفان و شعرى تەرو هونەرمە
دەتبينمەوە
من دلنيام كابۆيەكى مەيلەو شين و
كراسيكى رەنگ بەمەيت لە بەر دايە
منالێكى وەكو خۆت جوان
لة دواتەوە بانگت دەكا دايە دايە...
ئا لەو كاتە تكام وايە
ليم دوركەوە
نەبادا بوركانى سينەم بتسوتێنئ
نەبادا رەشەباى رقم كۆشكى شاديت بروخێنئ
خؤ تۆ دوور بى ياخود نزيك
عەشقت لاى من هەر زياتر و هەر زياترو
هەر زياترو زياتر ئەبئ
دلى شاعير كوانوى عەشقە
كوانو كوا بئ ئاگر ئەبئ ؟!![/center]
يوسفى حەمە رەشيد