بابه‌ت: < پیاوێك بڕیاریدا كوڕه‌كه‌ی تاقی بكاته‌وه >
پیاوێك بڕیاریدا كوڕه‌كه‌ی تاقی بكاته‌وه
پیاوێك بریاریدا كوڕه‌كه‌ى تاقى بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ى بزانێ له ئاینده‌دا ده‌بێته چى.
ڕۆژێك قورئانێكى پیرۆز و هه‌ندێ پاره‌و كه‌مێك شه‌رابى له‌سه‌ر مێزێك دانا و، خۆى له دووره‌وه چاودێرى كرد تا كووڕه‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه...پیاوه‌كه بیرى كرده‌وه ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ى قورئانه‌كه هه‌ڵگرێ ئه‌وه له دواڕۆژدا ئه‌بێته كه‌سێكى به‌دین و، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ى هه‌ڵگرت ئه‌وه ئه‌بێته كه‌سێك كه هه‌میشه به‌دواى ماڵ و ساماندا ئه‌كه‌وێ و، ئه‌گه‌ریش شهرابهكهى هه‌ڵگرت یان خوارده‌وه ئه‌بێته كه‌سێكى بێ كه‌ڵك و هه‌میشه مه‌ست و خومار...
له‌و كاته‌دا كووڕه‌كه‌ى گه‌ڕایه‌وه،،، به سه‌رسووڕماییه‌وه بینى قورئانه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه گرت ، پاره‌كانى كرده باخڵیهوهو، شهرابهكهشى هه‌تا كۆتایى خوارده‌وه...
ئه‌وكاته بوو كه كابراى داماو تێگه‌یشت كووڕه‌كه‌ى ئه‌بێته سیاسه‌تمه‌دار...!