بابه‌ت: نه‌ورۆزتان پيرۆز له‌هه‌موو ئه‌ندامان
جەژنی نه‌ورۆز که بۆ ئێمه‌ی کورد سه‌مبولی تێک شکانی زه‌بروزه‌نگ و سه‌رکه‌وتني شۆرشێکی پیرۆزه به دژی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه بایه‌خ و تايبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی هه‌يه، که هه‌موو تاکێکی کورد ئه‌و رۆژه ده‌که‌ن به جەژن و به هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆز و شايي و له به‌ر کردنی جل‌و بەرگی ره‌نگاوره‌نگی کوردی ، یادی نه‌ورۆز به‌رز را ده‌گرن و ده‌یکه‌ن به جقڵی چاوي دوژمنانی کورد‌و و کوردستان.
نه‌ورۆز ەژنی نهتهوایهتيی کورد که مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌يه داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌و مافه‌يان به کورد ره‌وا نه‌دیوه که نه‌ورۆز بکه‌ن به جێژن و زۆر جار له رۆژی نه‌ورۆز دا به هێرشی دڕندانه و دژی ئينسانی و کوشتنی خه‌ڵکی کورد ويستوویانه رێگه له جە ژی نه‌ورۆز و یاد کردنه‌وه‌ی بگرن . به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئیراده‌ی پۆڵایین و هه‌ستي به‌رزی شۆرشگێرانه به دژ داگیر که‌ران دا چۆته‌وه و ئاگری نه‌ورۆزی کردوه به مهشخهڵي خه‌بات و هیچ کات دوژمنانی کوردستان به مه‌به‌ستی خۆيان نه‌گه‌يشتوون، و هه‌موو ساڵێک ئاگری نه‌ورۆز له سه‌ر چيا به‌رزه‌کانی کوردستان کراوه‌ته‌وه و جە ژنی نه‌ورۆز به‌رێوه چووه. هیوادارين نه‌ورۆزي ئه‌م ساڵ موژده هێنه‌ري رزگاریي يه‌کجاری هەر چوار پارچە ی کوردستان و هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌کریزی هه‌موو لایه‌نه‌کانی کوردستانی بێ .
نه‌ورۆز له خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان پیرۆز بێ و پر به دڵ پیرۆزبايی به هه‌موو گه‌لي کورد ده‌ڵێین و هیوادارین به‌خته‌وه‌ري و خۆشی میواني هه‌مووتان بێ. نه‌ورۆزتان پيرۆز و هه‌موو رۆژێکتان جەژن و شادی بێ.
براتان ماموستا سوران -هوله ندا-
١٨-٣-٢٠١٢