1

بابه‌ت: بيست ئامۆژگاری بۆ پتەوکردنی کەسایەتییەکەت

١: چەنەباز مەبە و بزانە کەی پێویستە قسە بکەیت. خەڵک حەزیان بە چەنەباز و دەنگ بەرز نییە.
٢: بزانە کەی کاتەکە گونجاوە بۆ مجادلە و گفتوگۆ. خۆت ڕابھێنە کە قبوڵت بێ ھەڵەبیت و بەرامبەرەکانت ڕاستبن
٣ : بزانە کەی دەبێ قسە بکەیت. کاتی دیفاعکردن لە خۆشەویستانت مەردانە قسەبکەو مەترسە.
٤: کە قسەدەکەیت لەگەڵ خەڵکدا ( ھاو ڕەگەزت ) تەماشای چاویان بکە ئەگینا بە زەعیفت ئەزانن و ڕێک بوەستە , خوار وەستانن باش نییە
٥: ھەوڵ بدە لاسایی خەڵک نەکەیت لە ( body language ) واتا لە شێوازی وەستانن و دانیشتن و شێوەی روخسار و حەرەکەتیان, خۆت چۆنیت وابە و مەترسە لە جیاوازییەکانت.
٦: نەرم بە لەگەڵ خەڵکدا و ڕێزیان لێ بگرە
٧: ھەمیشە پەنجەمۆری خۆت ھەبێ و ئاوێنەی کەس مەبە.
٨: قسەخۆش و زمان شیرین بە
٩: شەخسییەت بە ڕواڵەت نییە , بەڵکۆ شخسییەت ئەو پەیامەیە کە دەتەوێ بیگەێنیت
١٠: با بڕوا و سیقە لە چاوتا دیار بێت , ھەروەھا لە ڕوخسار و شێوەی دانیشتن و ڕاوەستانت
١١: بە سیقەوە لەگەڵ ناخی خۆتا بژی تا دەبێتە ڕاستییەک
١٢: ئاممان ئاممان ھەرگیز نەڵێی ( من دۆڕاوم ) ( من سەرکەوتوو نیم ) چونکە ئەگەر قەناعەتت ھێنا بەوە و کردت بە واھیمە.....پەنا بەخوا ئیرادەت ئیفلیج ئەبێت
١٣: خۆت سەقاڵکە بە بیرۆکەی بەسوود , ئەگەر وا نەکەیت بیرۆکەی خراپ ھێر دەبەنە سەر ناخت و تێکی ئەدەن.
١٤: شەیتان وازت لێ ناھێنێت و ھەوڵی شکستھێنانت ئەدا....دژی بوەستە بە ئیمان و پشتبەستن بە اللە
١٥: ئەگەر شکستت ھێنا لە بوارێکدا بۆ کەسی باس مەکە تەنھا بۆ ئەوانە نەبێت کە مامۆستاتن
١٦: ڕۆژ و ساتە ناخۆشەکانی ژیانت لەبیر خۆتی بەرەوە چونکە نایەڵن پێشکەویت
١٧: ھەمیشە خۆت بڕیاردەری بڕیارەکانت بە
١٨: کاتت ڕێکبخە تا بەشی ( بیناکردنی شەخسییەتت ) و ( پتەوکردنی پسپۆرییەکانت ) و ( زانست) بکا. ( پەیوەندییەکانی کەسوکار و خزم و دۆستان بەشێکە لە بونیاتنانی شەخسییەتتە)
١٩:ھەمیشە ئامانجەکانت لە بیر بێت و با خەڵک بزانێت کە تۆ خاوەن پەیامیت
٢٠: مەشڵەژێ کە دوچاری ناڕەحەتی دەبی, تۆ یەکەم کەس نیت و کەسیش بێ کێشە نییە لەم دونیایەدا

FACEBOOK

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: بيست ئامۆژگاری بۆ پتەوکردنی کەسایەتییەکەت

ده‌ستت خۆش ، به‌ڵام بابه‌ت دوباره‌یه‌ و جێگیریش كراوه‌

لینكی بابه‌ت .
http://ysm21.net/viewtopic.php?id=27312

3

وه‌ڵام: بيست ئامۆژگاری بۆ پتەوکردنی کەسایەتییەکەت

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

4 (دەستکاری کراوە: RzGaR 13 2012-03-19 16:01:10)

وه‌ڵام: بيست ئامۆژگاری بۆ پتەوکردنی کەسایەتییەکەت

شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌ستت خۆش ، به‌ڵام بابه‌ت دوباره‌یه‌ و جێگیریش كراوه‌

لینكی بابه‌ت .
http://ysm21.net/viewtopic.php?id=27312

اها سوپاس ببورن  نه‌مزانی بوو

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: بيست ئامۆژگاری بۆ پتەوکردنی کەسایەتییەکەت

shaho abubakr نووسی:

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

ده‌ستی تۆش خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]