بابه‌ت: چیرۆكی ده‌یه‌م(مرۆڤ په‌یمان شكێنه)
[center]چیرۆكی ده‌یه‌م
(مرۆڤ په‌یمان شكێنه)
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه و فه‌رمووی كاتێك خوای گه‌وره ئاده‌می دروست كرد ده‌ستی قودره‌تی به‌پشتیا هێنا ، چی مرۆڤ له پشتی ئه‌و ده‌بنه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت ، هاتنه به‌ر چاوی هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌وق وڕوناكی ، له‌ناو چاوانیاندا دیار بوو. عه‌رزی خوای كرد ئه‌وانه كێن ؟ فه‌رمووی ئه‌وانه نه‌وه‌ی تۆن . ئاده‌م سه‌یری ده‌كردن له‌ناویاندا شه‌وق و ڕوناكی ناو چاوانی یه‌كێكیان سه‌رنجی ڕاكێشاو ووتی خوایه ئه‌وه كێ یه ؟ فه‌رمووی ئه‌وه پیاوێكه له نه‌وه‌ی تۆیه ناوی (داود)ه. عه‌رزی كرد خوایه ئه‌وه ته‌مه‌نی چه‌نده ؟ فه‌رمووی ته‌نها شه‌ست ساڵ ده‌ژی . فه‌رمووی خوایه چل ساڵ له‌ته‌مه‌نی من هه‌ڵبگره و بیخه‌ره سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌و. كه ته‌مه‌نی ئاده‌م ته‌واو بوو ، فریشته‌ی مه‌رگ هاته لای و وویستی گیانی بكێشێت ، ئه‌ویش پێی ووت ئێستا چل ساڵ ته‌مه‌نم ماوه. فریشته‌كه‌ش پێی ووت ئه‌ی تۆ ئه‌و چل ساڵه‌ت نه‌دا به (داود) ی كوڕت ؟ بهلاَم ئاده‌م ئینكاری كرد ئیتر ئه‌وه‌ی ئێستاش نه‌وه‌كانی وا ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ها وه‌عده‌كه‌ی له‌بیرچۆوه ئێستاش نه‌وه‌كانی شتیان زوو له‌بیر ده‌چێته‌وه (ئاده‌م) هه‌ڵه‌ی كرد ئێستاش نه‌وه‌كانی هه‌ڵه ده‌كه‌ن.
(حدیث صحیح رواه الترمذى وابن سعد فی الطبقان والحاكم والذهبی)
[/center]