بابهت: ئهمرۆ نازدار و ناسر رەزازی و ماهیر حەمەدەمین و هەڤرێست لە هەولێر گۆرانی دەڵێن
ئهمرۆ لە کۆتا رۆژی شەشەمین فێستیڤاڵی هەولێری نێودەوڵەتی هەریەکە لە گۆرانیبێژان
“ناسر رەزازی، نازدار، ماهیر حەمەدەمین، هەڤرێست” گۆرانی بڵێن.
سەرچاوەیەک لە نێو فێستیڤاڵی هەولێر بە (کوردمیلۆدی)ی راگەیاند “
بەیانی کۆتا رۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی هەولێری نێودەوڵەتی لە نێو پاڕکی شانەدەری هەولێر بەرێوەدەچێت
و تیایدا هەریەکە لە هونەرمەندان “ناسر رەزازی، نازدار، ماهیر حەمەدەمین، هەڤرێست” گۆرانی دەڵێن”.
زیاتر گوتی “کۆتا رۆژی ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن پێشکێشکار “ئەڤین ئاسۆ” پێشکێش دەکرێت،
ئەگەریش هەیە “مەسعود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگری نەورۆز بکاتەوە”.
(کوردمیلۆدی)