بابهت: بەوێنە .. شێوەی ڕاستەقینەی فیرعەونی میسڕت بینیوە
[size=24]فیرعەونی میسڕ کە ناوی (ڕەمسیسی دووەم)ە ئەو فیرعەونەی کە بەنی ئیسڕائیلییەکانی دەچەوساندەوە و لەسەر زەویدا خۆی بە زل و گەورە دەزانی کاتێک خوای گەورە پێغەمبەر موسا (علیە السلام)ی بۆ نارد تاکو خوای گەورە بناسێت و دەستبەردای خراپەکاری و زوڵم و زۆرداریی ببێت لەوەڵامدا فیرعەون دەیگوت : قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِينَ فیرعهون وتی: باشه، پهروهردگاری جیهانهکان چییه و کێیه؟ ... ، بۆیە فیرعەون دەستبەرداری کوفرەکانی نەبوو تاکو دواتر خوای گەورە لە ڕووباردا نوقمی کرد و جەستەکەشی ھێشتەوە تاکو ببێت بە پەند بۆ مرۆڤەکانی دوای خۆی .
ئێستاش لە مۆزەخانە جەستەی فیرعەون ماوە و تائێستا جەستەی نەڕزیوە ، زانایان بە بەکارھێنای زانستی کۆمپیوتەر و پێوانی دوورییەکان وێنەیەکی فیرعەونیان ئامادەکردووە کە وەک ئەو ڕۆژەی خۆی وابێت .. لەخوارەوە وێنەکە ببینە ....[/size]