بابه‌ت: ئـــه‌م ســـاڵ بێ چـــیا نــه‌ورۆز نــاكهم
[size=16]
ئه‌م سا‌ڵ بێ چیا نه‌ورۆز ناکه‌م
بێ بۆنی گیا ، نه‌ورۆز ناکه‌م
نه‌ورۆز ناکه‌م بێ بڵیسه‌ی سووری ئاگر
نه‌ورۆز ناکه‌م ، ئه‌گه‌ر ره‌شبه‌له‌ک تۆز نه‌کا و
خۆم نه‌بم به‌سه‌ر چۆپی گر !
کزه‌ی جه‌رگم
به‌یانی زوو هه‌ڵمسێنه !
زۆر ده‌ترسم
که‌وێک
کارێک
گوندێک
شارێک
چه‌مێک ، چیایێک له‌بیر بکه‌م !
زۆر ده‌ترسم ،
دارێک
به‌ردێک
کوختێک
گه‌ردێک
بنچه گیایێک له‌بیر بکه‌م
به‌یانی زوو هه‌ڵمسێنه !
دیسان مه‌ڵێ (( باتێر خه‌و بێ ))
سوێندم به چیا خواردوه
که کوردستانه دووره‌که‌م
به گه‌رمێن و کوێستانه‌وه
بگوازمه‌وه بۆ غه‌ریبی بۆ ژووره‌که‌م !
عبدالله په‌شێو[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]