بابه‌ت: گریان تەمەن درێژ دەکات
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی كالیفۆڕنیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، کە (گریان ) ده‌بێته هۆی ده‌ردانی رژێنه‌ری پرۆتینی به‌رگری به‌ناوی (لیزوزیم)، كه ده‌بێته هۆی پاكردنه‌وه‌ی چاو له به‌كتریا نه‌خۆشه‌كان، لیزوزیم به‌رپرسه له لەناوبردنی به‌كتریای ناوه‌وه، كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی جۆراو جۆری چاو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گریان لێدانی دڵ خێراتر ده‌كات و جۆرێكه له وه‌رزش بۆ ماسولكه‌كان و سنگ و شانه‌كان و ده‌شبێته هۆی ئارام بونه‌وه‌ی ده‌رون و حه‌وانه‌وه‌ی له‌ش. لێکۆڵەرەوەکان باسیان لەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر له‌كاتی ناڕه‌حه‌تیدا نه‌گریت و فرمێسك نه‌ڕژیت، ئه‌وا روبه‌ڕوی زۆر نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، وەک(سه‌رئێشه‌و قورحه‌و قورگ ئێشه ).
پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان رونكرده‌وه، ته‌مه‌نی كچان درێژتره له ته‌مه‌نی كوڕان به‌و پێیه‌ی كچان ناتوانن فرمێسك بشارنه‌وه، له‌كاتێكدا كوڕان شه‌رم ده‌كه‌ن له رشتنی فرمێسك , بۆیه پێویسته له‌كاتی بێتاقه‌تیدا بگریت، گریانێك كه دڵت ئارام بكاته‌وه‌و خه‌مه‌كان له‌ناو به‌رێت و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان بشواته‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم