بابه‌ت: شكسپیر-یش ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه؟
[size=24]ره‌نگه ئه‌م هه‌واڵه به‌لای خوێنه‌ران و عاشقانی، ئه‌دیب و شاعیری ئینگلیزی ویلیا‌م شكسپیره‌وه ناخۆش و بێزاركه‌ر بێت، به‌لام به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه بێت كه پرۆفیسۆری ئه‌نسرۆپۆلۆژی (فرانسیس تاكیرای)، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی لهجۆهانسبێرگ له‌باشووری ئه‌فریقیاوه پێی گه‌یشتووه، له‌ڕووی په‌یوه‌ندیی نووسه‌ری (رۆمیۆو جولێت) بهماریجواناو كۆكایینه‌وه، هه‌ندێك راستی ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌درێژایی سه‌ده‌كانی رابردوو چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ژیانی شكسپیر ئه‌نجامدراوه، به‌لام ئه‌م گریمانه‌یه‌ی دوایی كه تیمێكی زانستی له‌باشووری ئه‌فریقیا پێی گه‌یشتوون، شتێكی نوێیه. تیمه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی تاكیرای، داوایه‌كی ره‌سمییان پێشكه‌شكردووه به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاكو رێ‌یان بدرێت جه‌سته‌ی شكسپیر له‌گۆڕه‌كه‌ی لهستراتفۆرد، ئه‌و شاره‌ی تیایدا له‌دایكبووه، ده‌ربهێنن و له‌كه‌نیسه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیدا بینێژنهوه، تاكو هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی بزانن و پاشماوه‌ی جه‌سته‌شی شیكاری بكه‌ن تاكو بزانن ئایا ئالووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌كو حه‌شیشه‌و كۆكاییان بووه یان نا.
پێشتر تاكیرای به‌رۆژنامه جیهانییه‌كانی راگه‌یاندبوو كه له‌ڕێی پشكنینی وردی ئه‌و پایپانهی كه له‌باخچه‌ی ماڵه كۆنه‌كه‌ی شاعیردا بوون، بۆی ده‌ركه‌وتووه شكسپیر ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه، ئێستا ئه‌گه‌ر داواكه‌ی تاكیرای و تیمه‌كه‌ی بۆ پشكنینی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی شاعیر ره‌ت نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
تاكیرای له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی زه ئه‌تله‌نتیك وایر وتی: (ئه‌گه‌ر دانه‌كانی شاعیر خه‌ت خه‌ت بووبن، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كێشانی ماریجوانادا، كۆكایینیشی ئهڵمژیوه. هیوادارین راستی زیاتر ده‌رباره‌ی ژیانی و نه‌خۆشییه‌كانی و هۆكاری مردنی بدۆزینه‌وه، خه‌ونی ئێمه ئه‌وه‌یه پێش ساڵی 2016 كه 400 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر مردنیدا، دوایین و كۆتا لێكۆڵینه‌وه بلاوبكه‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی شاعیر
[/size]