بابهت: كورێک لە وەستایەکی پرسی:
كورێک لە وەستایەکی پرسی:وەستا دڵی شکاو جارێکی تر خۆشەویستی ئەکاتەوە؟؟؟
وەستا وتی بەڵێ...
کورەکە وتی باشە وەستا تۆ قەت لە پەرداخی شکاو ئاوت خواردۆتەوە؟؟؟
وەستا وتی:ئەی تۆ لەبەر ئەوەی پەرداخ شکا تەرکی ئاو خواردنەوەت کردوە....؟؟!!!
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم