1

بابه‌ت: پێكه‌نین.. ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌ خۆڕایى ده‌ستده‌كه‌وێت

فه‌یله‌سوف‌و زانایانى ده‌روونناسى‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان وا لێكى ده‌ده‌نه‌وه‌ پێكه‌نین ده‌رمانێكه‌ وه‌ك مه‌شقى وه‌رزش سوود به‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێ‌و رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كان تاكو چاڵاكتر كاربكه‌ن.
فرۆیدى ده‌روونناس ده‌ڵێ: پێكه‌نین دیارده‌یه‌كه‌و وزه‌و توانستێكى ده‌روونییه‌ كه‌ پێشبینیه‌كى درۆزنانه‌ ئاماده‌ى ده‌كات.
جۆن مۆریال-ى فه‌یله‌سوف ده‌ڵێ: پێكه‌نین جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى گوزارشتكردن له‌ ره‌تبوونى مه‌ترسیه‌كان.
پیته‌ر مارتنیسۆن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پێكه‌نین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و باره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه‌ شتێكى راسته‌قینه‌ نین.
پێكه‌نین هۆكارێكى سه‌ره‌كیه‌ بۆ به‌هێزكردنى وره‌ى ئاده‌میزادو له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكى گرژیى‌و توندوتیژیى كۆمه‌ڵایه‌تى دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆ دروستى جه‌سته‌و ئه‌قڵ زۆر گرنگه‌و كه‌سى رووخۆش‌و ده‌م به‌ پێكه‌نین له‌ ناو خه‌ڵك دا خۆشه‌ویسته‌و سه‌رنجى ده‌وروبه‌ر به‌ لاى خۆیدا راده‌كێشێ‌و زوو ده‌چێته‌‌ دڵى ده‌وروبه‌رو هاوڕێ‌و دۆست په‌یداده‌كات‌و غه‌مبارىو داماوى كپده‌كات‌و خانه‌كانى مێشك گورجوگۆڵ ده‌كات له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى له‌ش بۆ ده‌ربڕینى ره‌زامه‌ند‌یی‌و خاوبوونه‌وه‌ى ده‌روونیى.
سه‌لمێندراوه‌ جیاوازى زۆر هه‌یه‌ له نێوان‌ پێكه‌نینى هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێرو مێ دا، پێكه‌نینى ژن تیژه‌و جۆره‌ ئاوازێكى تێدایه..‌ به‌ڵام پێكه‌نینى پیاو به‌رز‌و گه‌وره‌یه.
هاوكات پێكه‌نین سوودى زۆره‌ بۆ ئه‌قڵ‌و ده‌روونیى مرۆڤ‌و پاڵه‌په‌ستۆى خه‌م‌و تاڵى ژیان كه‌مده‌كاته‌وه‌.. نه‌خۆشى دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌.. په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێ‌و نایه‌ڵێت خوێنبه‌ره‌كان تووشى ره‌قبون ببن‌و ترپه‌كانى دڵ گورجوگۆڵ ده‌كات، رێگره‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كره‌ له‌ ناو خوێن دا.
كه‌واته‌ كاریگه‌رى پێكه‌نین بۆ له‌شى مرۆڤ له‌ چاڵاكى وه‌رزشى كه‌متر نیه‌ بۆ جه‌سته‌
پێكه‌نین روخسارى مرۆڤه‌كان به‌ جوانترین شێوه‌ نیشانده‌دات، پێكه‌نین ده‌ربڕینى ئه‌و خۆشییه‌ كه‌ له‌ دڵتدایه، ده‌ڵێن: تاكو ده‌توانى پێبكه‌نه‌ دونیا بۆت پێده‌كه‌نێت.
پێغەمبەری خواش علیە الصلاة والتسلیم تە  ئكيدى لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ڕوخۆشی و ‌زەردەخەنەی کردووەتەوە کە دەفەرموێت(وبتسامک فی وجە اخیک صدقة).

2

وه‌ڵام: پێكه‌نین.. ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌ خۆڕایى ده‌ستده‌كه‌وێت

خوێندمه‌وه‌
ئه‌گه‌ر وابێت  سه‌عات پێ ئه‌كه‌نم:D
ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: پێكه‌نین.. ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌ خۆڕایى ده‌ستده‌كه‌وێت

به لام پیکه نین گریانیشی له دوایة؟
ده ست خؤش ماموستا

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: پێكه‌نین.. ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌ خۆڕایى ده‌ستده‌كه‌وێت

بيكومان راسته 
به لا بيكه نينيش   وه ك هه موو شته كاني تر   سنوري خؤي  هه يه 
ده ستت  خؤش بيت  براكه م

http://www.kurdupload.com/images/jL9WB1336483084/___________________.gif

http://www.kurdupload.com/images/it4v1337862045/________.jpg
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ئه‌گه‌ر من مردم ره‌ش نه‌پۆشی بۆم.....♥
کز دانه‌نیشی خه‌فه‌ت بخـــــۆی بۆم....♥
جونکه‌ من رۆیشتم بۆماڵــه‌که‌ی خۆم....♥
تا رۆزی مه‌حشه‌ر جاوه‌روانــــــی تۆم....♥