بابه‌ت: دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی نوێ بۆ پشکنینی شێرپه‌نجه
[center]
zagrostv
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی سایتی پانا، لهدۆزینهوهیهکی نوێی لێکۆڵه‌ره‌وانی ناوه‌ندی پزیشکی (ماساچوست بۆستۆن) له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه چووه‌ته قۆناغێکی تازه‌وه.
زانایان له‌و سه‌نته‌ره پزیشکییه‌ی ئه‌مریکا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که به‌یه‌ک پشکنینی ساده‌ی خوێن ده‌توانرێت بوونی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه دیاری بکرێت، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ده‌نگۆیه‌کی گه‌وره‌ی له‌دنیای زانستی پزیشکیدا هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
زۆربه‌ی زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، بوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له‌خوێندا ئه‌وه‌یه، هه‌وکردنێکی نائاسایی له‌هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه دیاریکردنی شێرپه‌نجه له‌قۆناغی سه‌ره‌تادا له‌ڕێگه‌ی ئامێرێکی تاقیگه‌یی ساده‌و که‌م ئه‌رک، خودکار (ئۆتۆماتیکی )دا به‌یه‌کێک له‌ململانی کاره‌کانی شێرپه‌نجه ده‌ژمێردرێت.
[/center]