بابه‌ت: چۆن داوای لێبوردن بکه‌ین .
ئێمه هه‌موومان ده‌زانین داوای لێبردن واته چی ، داوای لێبردن به واته په‌شیمان بوون و هه‌ست کردن به گوناهه له‌و قسه‌یه‌ی کردومانه یان ئه‌و کاره‌ی کردومانه ، یاخود شکاندنی دڵی هاوڕێکهمانه بۆیه ئێمه له‌و کاته‌دا ئه‌چین داوای لێبردنی لێ ده‌که‌ین ، به‌ڵام زۆرێک له ئێمه کارێکی ئاسان نی ه بۆمان که داوای لێبردن له به‌رامبه‌ره‌که‌مان بکه‌ین ئه‌گه‌ریش هه‌ڵه‌مان کردبێت له به‌رامبه‌ری ناتوانین داوای لێبردنی لێ بکه‌ین . گه‌ر تۆ یه‌کێکیت له‌و مرۆڤانه‌ی که له کاتی هه‌ڵه کردندا نا‌توانیت داوای به‌خشین یاخود نا‌توانیت کارێکی وا بکه‌یت که شوێنی کاره خراپه‌کان بگرێته‌وه ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه .
ڕێگاکان :
1_ کێشه‌که بدۆزه‌ره‌وه ، ئایا ووشه‌یه‌کی ڕه‌قت به به‌رامبه‌ره‌که‌ت ووتوه ؟ یاخود له‌انه‌یه ووشه‌که‌ت ڕه‌ق نه‌بوبێت و ڕاستی بێت ؟ یاخود له‌سه‌ر بهلێنهکهت نه‌ماویت ؟ ئایا ئه‌م عاجز بوونه کۆنه یاخود تازه‌یه ؟گه‌ر نه‌زانیت بۆ چی ئه‌بێت داوای لێبردن بکه‌یت هیچ کات نا‌توانیت داوای لێبردن بکه‌یت .گه‌ر وا بیر ئه‌که‌یته‌وه که هیچ هه‌ڵه‌یه‌کت نه‌کردووه هه‌وڵی ته‌واو بده هه‌موو شتێک روون بکه‌یته‌وه بۆ هاوڕێکه‌ت و قه‌ناعه‌تی پێ بێنیت که هه‌ڵه تێگه‌یشتووه .
2_ گه‌ر هه‌ڵه کار تۆ بوویت به دڵێکی فراوانه‌وه قبوڵی بکه ، هیچ کات هه‌وڵ مه‌ده نیوه‌ی هه‌ڵه‌که بخه‌یته مڵی هاوڕێکه‌ت ، داوای لێبردن گه‌ر به شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک و پێک نه‌بێت نه‌کردنی باشتره ، داوای لێبردن به هێنانه‌وه‌ی مه‌هانه ئه‌مه داوای لێبردن نی یه ، ڕاسته له‌وانه‌یه چیند هاوڕێیه‌کی تریش له کاتی ئه‌نجام دانی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ده‌ستیان هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ تۆ بیرت بێت لێره‌دا تۆ ته‌نها له‌به‌ر هه‌ڵه‌ی خۆت داوای لێبردن ده‌که‌یت نه‌ک له جیاتی هه‌ڵه‌کارانی تریش ، که‌واته هه‌وڵ بده به شێوه‌یه‌کی جوان داوای به‌خشین بکه‌یت .
3_ کاتێک بڕیارت دا داوای لێبردن له هاوڕێکه‌ت بکه‌یت په‌شیمان مه‌به‌وه ، گه‌ر داوای لێبردنت کرد و هاوریکه‌ت قبوڵی نه‌کردوو لێتی نه‌بووری هه‌ڵمه‌چوو دوباره و سێ باره‌ی بکه‌ره‌وه م له‌وانه‌یه به دڵی هاوڕێکه‌ت زۆر خراپ شکاندبێت و نه‌توانێت له هه‌مان کاتتدا لێتی ببورێت .
4_ چ کاتێک داوای لێبردن ئه‌که‌یت ؟ کات دیاری بکه ، له هه‌ندێک کاتتدا هه‌ر که هه‌ڵه‌یه‌کمان کرد باشتر وایه له هه‌مان کات داوای لێبردن بکه‌ین ، به‌ڵام له هه‌ندێک کاتیش نا له‌هه‌مان کاتتدا گونجاو نی یه داوای به‌خشین بکه‌ین ، له هه‌ندێک کاتتدا ئه‌توانین به داوای لێبردنێکی خێرا دوباره دڵی هاوڕێکه‌مان به ده‌ست بێنین به‌ڵام له هه‌ندێک کاتی تر دا پێویسته که‌مێک کات بده‌ین به هاوڕێکه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بێت ، له‌و کاتانه داوای لێبردن زیاتر ئازاری ئه‌دات و زیاتر ههڵهچێت .
5_( داوای لێبردن ئه‌که‌م نه‌ده‌بوایه ئه‌م قسه‌یه بکه‌م )
داوای لێبردن له‌سه‌ر کاغه‌ز بنوسه وه‌کو ( نامه ) ئه‌م نامه‌یه بۆ ئه‌وه که‌سه بنوسه که ده‌ته‌وێت داوای لێبردنی لێ بکه‌یت ، هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی ئه‌ته‌وێ له به‌رامبه‌ری بکه‌یت بنوسه ، گه‌ر زۆر باش و شاره‌زا نیت له نوسینی نامه ئه‌توانیت به هۆی ئامێرێکه‌وه ده‌نگی خۆت تسجیل بکه‌یت . ئه‌م کاره یه‌ک یارمه‌تیتان ده‌دات کاتێک گه‌یشتنه به‌رامبه‌ر هاوڕیکهتان بزانن چی ئه‌لێن دوو گه‌ر شه‌رمت کرد قسه‌ی بۆ بکه‌یت ئه‌توانیت پێی بڵێت له‌و کاته ئه‌توانیت به هۆی ( نامه یاخود ده‌نگ ) ه هه‌ڵگیراوه‌که ئه‌توانیت داوای لێبردنی لێ بکه‌یت ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بزانه داوای لێبردنێکی ڕاسته‌وخۆ زۆر باشتره بۆیه ته‌واوی هه‌وڵی خۆت بده تاوه‌کو ڕاسته‌وخۆ ئه‌م کاره بکه‌یت چونکه داوای لێبردنێک که له رێگای نامه یاخود ته‌له‌فۆن یاخود ئیمهیل ه‌وه بێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که تۆ دڵسۆز نیت و هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌یت هاوڕێکه‌ت پڕ به دڵ بتبه‌خشێت .
6_ گه‌ر به‌ڕاست وا هه‌ستت کرد هه‌ڵه‌یت بڵێ من هه‌ڵه بووم به هاوڕێکهتانی بلێن له‌به‌ر چی داوای لێبردنی لێ ده‌که‌ن ، کاتێک وتت داوای لێبردن ده‌که‌م هیچ کات له‌گه‌ڵی مه‌لێ به‌ڵام بۆ نمونه ( داوای لێبردن ئه‌که‌م ، به‌ڵام ) چونکه ووشه‌ی به‌ڵام نیشان ده‌دات که داوای لێبردن ناکه‌یت یاخود مه‌لێ داوای لێبردن ده‌که‌م که وای لێ هات یاخود داوای لیبردن ده‌که‌م که دڵت شکا ، که هه‌ڵه‌ت کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ت کردووه داوای لێبردن بکه به‌کارهێنانی ئه‌م ووشانه‌ی سه‌ره‌وه نیشان ده‌دات تۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت موته‌هه‌م ده‌که‌یت و ئه‌مه پێی ناوترێت داوای لێبردن ، که‌واته با دڵی هاوڕیکهمان ڕابگرین و به خۆمان بڵێین ئێمه هه‌ڵه‌ین تاوه‌کو پڕ به دڵ داوای لێبردن بکه‌ین وه‌کو ئه‌م نمونانه‌ی خواره‌وه :
( به‌رێوه‌به‌ری به‌رێز داوای لێبردن ده‌که‌م که دوا که‌وتم ئه‌زانم کاتی ده‌وام ده ده‌قه لایداوه هیوادارم دوا که‌وتنه‌که‌م کیشهتان بۆ دروست نه‌کات )
( ئازیزم داوای لێبردن ده‌که‌م که ساڵیادی له دایک بونتم بیرکرد ئه‌زانم جێگای هیچ مه‌هانه‌یه‌ک نی یه هیوادارم وا بیرنه‌که‌یته‌وه که فه‌رامۆشم کردووی ڕێگام پێ بده تاوه‌کو به شێوه‌یه‌کی تر هه‌ست و سۆزی خۆمت نیشان بده‌م )
7_بیربکه‌ره‌وه ، چی هۆکارێک وای لێ کردیت هه‌ڵه بکه‌یت ؟ دوا که‌وتیت ؟ به هۆی ئه‌وه‌ی به‌یانیان زۆر تهمهلیت و خێرا له خه‌و قیت نابیته‌وه ؟ یاخود به هۆی ئه‌وه‌ی بوو پێش ئه‌وه‌ی بیر بکه‌یته‌وه له کاره‌که بڕیارت له‌سه‌ری دا ؟ ئایا به‌هۆی ئه‌وه بووکه له‌ژیانتا ڕازی نیت و هاوڕێکه‌ت به تاوان بار ئه‌زانیت ؟
کێشه‌ی سه‌ڕه‌کی بدۆزه‌وه‌و بۆ هاوڕێکه‌تی باس بکه هه‌ڵبه‌تا وه‌ک کێشه‌ی سه‌ره‌کی باسی بکه نه‌ک وه‌ک مه‌هانه ئه‌و کات داوای لێبردن بکه ،
( بۆیه ساڵیادی له دایک بوونتم بیرچوو چونکه له کاره‌که‌م زۆر ماندووم ببوره که ماندوبونهکهم بووه هۆی بیرکردنی ئه‌م رۆژه پیرۆزه ، له به‌یانیه‌وه که‌متر کار ده‌که‌م تاوه‌کو زیاتر بتوانین به‌یه‌که‌وه بین )
8_ ئازیزانتان تا چه‌ند ده‌وریان هه‌یه له ژیانتان ؟ قه‌دریان بزانن هه‌میشه به ئازیزانتان بڵێن که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتانه‌وێت ناخۆشی بکه‌وێته نێوانتان ، ئێستا هه‌مان کاته که بۆ ئازیزانمان باسی ئه‌وه بکه‌ین که چی هۆکارێک وای کرد ئه‌م خۆشه‌ویستیه پاکه بکه‌وێته نێوانمان ، بۆیه له‌م کاته پێیان بڵێن که ژیانتان به‌بێ متمانه‌ی ئه‌وان و به‌بێ ئه‌وان چه‌نده سه‌خت ده‌بێت ، ئه‌م کاته باشترین کات ده‌بێت بۆ داوای لێبردن .
9_ گه‌ر هاوڕێکه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بوو بتبه‌خشێت داوای لێ بکه که کاتێکی ترت پێ بدات تا داوای لێبردنی لێ بکه‌یت . پێی ڕابگه‌ینه که چه‌نده حه‌زه‌که‌یت کارێکی وا بکه‌یت تاوه‌کو بتبه‌خشێت و زۆر په‌شیمانی له کرده‌وه‌که‌ت ، داوای لیبردن بکه‌و چاوه‌روانی وه‌ڵام به له‌و کاته‌دا هاوڕێکه‌ت هه‌ست به‌وه ده‌کات که په‌شیمانیش و هه‌وڵ ئه‌دات لێت خۆش بێت .
10 _ به‌سه‌بر به ، ئه‌گه‌ر داوای لێبردنت کرد و هیج وه‌ڵامێک نه‌بوو سوپاسی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بکه که ئه‌م کاته‌ی به تۆ دا تا قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یته‌وه ، له هه‌مان کات داوای لێ بکه تاوه‌کو هاوڕێیهتیهکهت ته‌واو نه‌بێت بتوانین رۆژانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یته‌وه ، بۆ نمونه پێی بڵێ ئه‌زانم حه‌قی خۆته من هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌م کرد به‌ڵام سوپاست ده‌که‌م که گوێت بۆ قسه‌کانم ڕاگرت ، هه‌روه‌ها پێی ڕابگه‌ینه گه‌ر پێویستی به شتێک هه‌بوو ئه‌توانیت په‌یوه‌ندیت پێوه بکات یان گه‌ر پێی خۆش بوو قسه‌ت له‌گه‌ڵ کات ئاگادارت کاته‌وه ، له هه‌ندێک کاتتا هاوڕێکه‌ت ده‌یه‌وێت لێتی ببورێت به‌ڵام هێشتان پێویستی به کات هه‌یه تا ئارام بێت بۆیه په‌له‌یان لێ مه‌که‌ن .
هه‌میشه له یادت بێت پهجهکانی ده‌ست وه‌کو یه‌ک نین ، له‌وانه‌یه هاوڕێکه‌ت لێتی ببورێت به‌ڵام له‌وانه‌یه له دڵه‌وه نه‌بێت له‌وانه‌یه کاتێکی که‌می بوێت تا له دڵه‌وه ئهتبورێت له‌وانه‌شه کاتێکی زۆری بوێت تا دوباره ئه‌بیته‌وه که‌سێکی متمانه پێ کراو له‌لای هاوڕێکه‌ت ، ت له‌م کاته‌دا هیچت پێ ناکرێت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ت زۆر گرنگه بۆت که‌واته کاتێکی باشی پێ ببه‌خشه تا ئارام بێته‌وه چاوه‌روان مه‌به به دوو رۆژ ببێته‌وه هه‌مان هاوڕێی جاران .
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش نابێت ڕێگای پێ بده‌ی تاوه‌کو کۆتای ژیانت پێت بڵێت تۆ رۆژێک وات له من کرد هه‌ڵه‌ت له به‌رامبه‌رم کرد ، به هه‌مان شێوه که ئێمه فێر ئه‌بین داوای لێبردن بکه‌ین ئه‌وانیش ده‌بێت فێر ببن چۆن ببه‌خشن .
دوباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه داوای لێبردنێکی پڕ به دڵ زۆر گرنگه هیچ کات به شێوه‌یه‌ک داوای لیبردن مه‌که که هیچ مانایه‌کی نه‌بێت بۆ نمونه بۆ هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بکه‌یت و بڕۆیته لای هاوڕێکه‌ت به ته‌نها بلیی داوای لێبردن ئه‌که‌م و ته‌واو ، هه‌وڵ بده کاری تر بکه‌یت وه‌کو خزمه‌ت کردن یاخود کارێک بکه‌یت تاوه‌کو دڵی به‌رامبه‌ره‌که‌ت که‌مێک نه‌رم بێته‌وه ، چونکه گه‌ر ته‌نها داوای لیبردنێکی ساده بکه‌یت هیچ کات متمانه‌ی جاران ناگه‌رێته‌وه نێوانتان .
کاتێک له ناو کۆمه‌لێک هاوڕێ بوون هاوڕێکه‌ت به‌ره بۆ لایه‌ک ئینجا داوای لێبردنی لێ بکه ، چونکه له‌وانه‌یه هاوڕێکه‌ت له نێوان هاوڕێیان نهتبهخشێت به‌ڵام گه‌ر بیبه‌یته لایه‌ک ئه‌نجامێکی باشرتی ده‌بێت ،
به‌ڵام گه‌ر له نێوان گشت هاوڕێیان تۆ هه‌ڵه‌ت کرد له به‌رامبه‌ری پێوسیته که له نێوان هه‌موو هاوڕێیانیش داوای لێبردنی لێ بکه‌یت .
له هه‌ندێک کاتدا که ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌مان به قسه‌و باس و و پێی بڵێین که ئێمه بۆچی ده‌مانه‌وێ داوای لێبردنی لێ بکه‌ین له‌و کاته‌دایه که کێشه‌کان زیاتر ده‌بن بۆیه زۆر وریابه ووشه‌یه‌کی وا به‌کارنه‌هێنیت که برینه کۆنه‌کان بکولێنه‌وه .
kurdzhin