بابه‌ت: چیرۆکێکی ده‌گمه‌ن سه‌باره‌ت به خێزانێکی به‌خته‌وه‌ر
چیرۆکێکی ده‌گمه‌ن سه‌باره‌ت به خێزانێکی به‌خته‌وه‌ر:/:/
________________________________________________
کچێکی جوان و ڕه‌وشت به‌رزبوو
ده‌ی بینی ده‌هات و ده‌چوو.. ده‌ستی کرد به هه‌واڵ پرسینی و ده‌رباره‌ی خۆی و
خێزانه‌که‌ی هه‌واڵی پرسی.. ڕه‌وشت جوانی و ڕه‌فتاری کچه‌که‌ی چوو به دڵدا
... ئه‌میش گه‌نجێکی ئاسایی بوو که جێگای سه‌رنج و تێ بینی نه‌بوو،
سه‌رنجڕاکێش نه‌بوو
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد چووه داوای کچه‌که و داوای کچه‌که‌ی کرد له باوکی
له خۆشی دا خه‌ریک بوو ده‌فڕی، چونکه وا خه‌ریکه ده‌بێته خاوه‌ن ماڵ و منداڵ و ژنێکی باش
باوک و ماڵی کچه‌که ڕازی بوون
پاشان ماره‌ی کرد
دوای ماره کردن، له سه‌رده‌می ده‌زگیرانداریدا، بۆ یه‌که‌مجار چووه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کچه ده‌زگیرانه‌که‌یدا
پاشان ده‌عوه‌تی کرد بۆ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌ک له چێشتخانه‌یه‌ک دا له شوێنێکی جیادا
زۆر دڵه ڕاوکێی هه‌بوو، په‌شۆکابوو ته‌واو
کچه‌که‌ش هه‌ستی کرد که ده‌زگیرانه‌که‌ی په‌شۆکاوه، به‌ڵام
کچه‌که ناسک و دڵ ڕاگر بوو، هه‌ربۆیه نه‌ی پرسی له کوڕه‌که بزانێ بۆ په‌شۆکاوه، نه‌بادا خه‌جاڵه‌تی بکات
یا شه‌رمه‌زار ببێت
هه‌ربۆیه هه‌ر ده‌م بهخهندهبوو و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد هه‌رکاتێ چاویان بکه‌وتایه‌ته سه‌ر چاوی یه‌کتری
له پڕ کوڕه‌که ئاماژه‌ی کرد به شاگردهکهو ،ووتی
" !!! به ئه‌رک نه‌بێ یه‌ک تۆز خوێ م ئه‌وێت بۆ قاوه‌که‌م"
ته‌ماشایه‌کی ده‌زگیرانه‌که‌ی کرد به ڕووخسارێکی ده‌م به‌خه‌نده‌و سه‌رسوڕمانه‌وه
کوڕه‌که‌ش ده‌موچاوی سور هه‌ڵگه‌ڕا له شه‌رمه‌زاریدا، به‌ڵام خوێ که‌ی کرده قاوه‌که‌وه و ده‌ستی کرد به خواردنه‌وه‌ی
کچه‌که‌ش لێی پرسی : نهم بیستووه خوێ له‌گه‌ڵ قاوهیا؟!!!!!؟؟
کوڕه‌که‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه : کاتی خۆی که مناڵ بووم
نزیک له ده‌ریایه‌ک ده‌ژیام، ده‌ریام خۆش ده‌ویست و هه‌ستم به سوێری ده‌ریا ده‌کرد، هه‌روه‌ک و قاوه‌ی سوێر
بۆیه هه‌رکاتێ قاوه‌ی سوێر ئه‌خۆمه‌وه، منداڵیم بیر ئه‌که‌وێته‌وه، شارۆچکه‌که‌م، هه‌روه‌ها بیری
دایک و باوکم ئه‌که‌م که منیان په‌روه‌رده‌کرد و فێریان کردم و زۆر شتیان به‌رگه گرت له‌به‌ر من.. ا
خوای گه‌وره ڕهحماین پێ بکات و بیانخاته به‌هه‌شتی به‌رینه‌وه
-------
چاوه‌کانی پڕ بوون له فرمێسک و ...زۆر خرۆشا
ئه‌وه هه‌ستێکی ڕاسته‌قینه بوو له‌ناخی دڵیه‌وه
-------
ووته شیرینه‌کانی و وه‌فای زۆری بۆی دایک و باوکی کاری تێکرد و سه‌رنجی ڕاکێشا
هه‌ربۆیه کچه‌که‌ش چاوی پڕ بوو؛ له خۆشی ئه‌وه‌ی که خوای گه‌و هاوسه‌رێکی به‌وه‌فاو به‌سۆزی پێشکه‌شکردووه
-------
هه‌ربۆیه سوپاسی خوای کرد که گه‌نجێکی به‌سۆز و دڵنه‌رمی کردۆته پشکی ( نه‌صیبی)ا
ده‌مێک بوو له نوێژه‌کانیدا دڵسۆز و ڕاستگۆیانه داوای که‌سێکی وای ده‌کرد که خوای گه‌وره بیکاته قیسمه‌تی
داوای کردبوو له خوای گه‌وره له سوجدهکانیدا که ژیانی نه‌بێته ناخۆشی و ده‌رده‌سه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوێکدا
که له خوا ناترسێت
خوای گه‌وره‌ش ئاواته‌که‌ی هێنایه دی.... ده‌رکه‌وت که ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه و به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه که ده‌یخواست
----------------
پیاوێکی باش بوو، تامه‌زرۆ بو و به دیداری هاوسه‌ره‌که‌ی هه‌رکاتێ سه‌ری ده‌رده‌هێنا له پشت ده‌رگای ماڵه‌وه بۆ
خودا حافیزی کردن لێی
---------
به‌ڵام قاوه سوێره‌که‌ی شتێکی سه‌یره له ڕاستی دا
-----------
تا ئێره چیرۆکه‌که وه‌ک زۆربه‌ی هاوسه‌رانی تر وایه
بۆیه هه‌موو جارێ که قاوه‌ی ساز ده‌کرد بۆ مێرده‌که‌ی، خوێ تێ ده‌کرد چونکه ئه‌و وا حه‌زی لێ یه
قاوه‌ی سوێر
------------------
ئه‌مه بۆ ماوه‌ی چل 40 ساڵ به‌رده‌وام بوو
چل ساڵ له ژیانی خۆش و پڕ خۆشه‌ویستی و وه‌فا به‌رده‌وام بوو به‌یه‌که‌وه
----------------------
پاش 40 ساڵ له پێکه‌وه ژیان و دوای گه‌وره کردنی شه‌ش منداڵ که خوا پێی به‌خشیبوون
پیاوه‌که ، خۆشه‌ویستی دڵی ژنه‌که کۆچی دوای کرد، پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک باوکی ئه‌رک و ناڕه‌حه‌تی زۆری چه‌شت
به‌ڵام ماڵ هێشتا ئاوه‌دان و گه‌رمه
شه‌ش منداڵی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵیان ده‌ژی
------
ئه‌م باوکه مه‌زنه پاش 40 ساڵ له ژیانی پڕ سۆز و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی، مرد
-----------
به‌ڵام ماوه‌یه‌کی که‌م پێش مردنی، ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌جێ هێشت بۆ ژنه‌که‌ی ، تا دواتر بیخوێنێته‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه :ا
هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم، دایکی فڵان، بمبوره ته‌نها بۆ یه‌کجار درۆم له‌گه‌ڵ کردیت؛ قاوه سوێره‌که
به بیرت دێ دوای ماره‌کردن یه‌کترمان بینی و له چێشتخانه‌که قاوه‌مان خوارده‌وه؟
ئه‌وکات په‌شۆکابووم
که ویستم داوای شه‌کر بکه‌م، به‌ڵام به‌هۆی پهشۆکاویمهوه له‌جیاتی بڵێم شه‌کر ، له ده‌مم ده‌رچوو وتم خوێ
هه‌ربۆیه شه‌رمم ئه‌کرد له‌وه‌ی په‌شیمان ببمه‌وه و قسه‌که‌م بگۆڕم
دوای ئه‌م ڕووداوه ویستم ڕاستی یه‌که‌ت پێ بڵێم
به‌ڵام ترسام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێت بڵێم که له ڕاستی دا چی قه‌وما، ئه‌وا وا لێم تێ بگه‌یت که من لێزانم له درۆ کردندا
هه‌ربۆیه بڕیارم دا که هه‌رگیز جارێکی تر درۆت له‌گه‌ڵ نه‌که‌م
---------
به‌ڵام ئێستا ئه‌زانم که چه‌ند ڕۆژێکی که‌م ژیانم ماوه، بۆیه بڕیارم دا ڕاستی یه‌که‌ت پێ بڵێم
..........
ڕاستی یه‌که‌ی حه‌زم له قاوه‌ی سوێر نی یه، تامی زۆر سه‌یر و ناخۆشه
به‌ڵام به درێژایی ژیانم قاوه‌ی سوێرم خوارده‌وه له‌گه‌ڵتا و
هه‌ستیشم به په‌شیمانی و بێتاقه‌تی نه‌کردوه که که ده‌مخوارده‌وه‌و به‌رده‌وام بووم
چونکه بوونی من له‌گه‌ڵ تۆدا و دڵی پڕ سۆز و خۆشه‌ویستیت له‌هه‌موو شتێ گه‌وره‌تر بوو، هه‌موو شتێکی داپۆشی بوو
ئه‌گه‌ر بتوانم ژیانێکی ترم هه‌بێت و بژیم له‌م دنیایه‌دا
ئه‌وا له‌گه‌ڵت دا ده‌ژیام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناچاریش بم قاوه‌ی سوێر بخۆمه‌وه له‌م ژیانه‌ی دووهمیشمدا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه باشتره - مانندهیه- زیاتر ئه‌مێنێته‌وه
ده‌خوازم خوای گه‌وره‌ه به تۆم شاد بکاته‌وه لهبههشتی به‌رین و پڕ ناز و خۆشی دا
------------
که ئه‌مانه‌ی خوێنده‌وه ژنه‌که له نامه‌که‌دا، چاوه‌کانی پڕ بوو له فرمێسک..و وه‌ک منداڵ ده‌ستی کرد به گریان
-----
ڕۆژێکیان کوڕه‌که‌ی لێی پرسی : دایکه ئه‌رێ تامی قاوه‌ی سوێر چۆنه؟
ئه‌ویش ووت: له‌لای من و له دڵی مندا خۆشتر و به‌تامتره له شه‌کر، به‌ڕاستی ئه‌وه یاده‌وه‌ری ژیانمه که تێپه‌ڕی
له‌گه‌ڵیدا چاوی پڕ بوو له فرمێسک
------
جێی خۆیه‌تی بڵێین ئافره‌ت به نه‌رم و نیانی و کارامه‌یی خۆی
ده‌توانێت کاریگه‌ری ئیجابی گه‌وره دابنێ له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ، له خراپه‌وه بۆ باش، له باشه‌وه بۆ باشتر و باشترین بیگۆڕێت
ئه‌مه ئه‌و وهفایهیه که ده‌بێت بیگه‌ڕێنینه‌وه ماڵه‌کانمان
ئه‌مه چێرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌و ڕوویداوه و خه‌یاڵی نی یه
پێویستمانه باوکان کوڕانی له‌وجۆره هه‌ڵبژێرن بیکه‌نه هاوسه‌ری کچه‌کانیان
کچانیش دوعای ڕاست و دڵسۆزانه بکه‌ن له نوێژ و کڕنووشهکانیاندا که
خوای گه‌وره هاوسه‌ری به‌ڕه‌وشت و وه‌فا بکاته هاوبه‌ش و هاوده‌می ژیانیان
چونکه هیچ شتێ قه‌ده‌ر ناگۆڕێ و ناگێڕێته‌وه دوعا نه‌بێت
دوعاش هه‌میشه گیرایه به‌یه‌کێک له سێ جۆره‌که‌ی
یا وه‌ک خۆی دێته دی، یا خود به‌ڵاو موسیبه‌تێکی گه‌وره‌تر له‌خۆی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی لاده‌بات
یاخود خوای گه‌وره بۆی هه‌ڵده‌گرێ بۆ ڕۆژی دوایی و به‌چه‌ند قات پێی ده‌به‌خشێت
س .نه زانراو