بابه‌ت: 18 وته‌ی به‌نرخ
[size=24]ئه‌م 18 خاڵه جێبه‌جێ بكه سه‌ركه‌وتوو ده‌بيت له يا
1- هه‌موو كه‌سێك بناسه به‌ڵام هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سێك مه‌كه
2- هه‌موو شوێنێك شاره‌زابه به‌ڵام بۆ هه‌موو شوێنێك مه‌ڕۆ
3- هه‌موو شتێك ببینه به‌ڵام باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتیٍَك مه‌كه
4- كوێ له‌هه‌موو كه‌سێك بكره به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌ك مه‌كه
5- گه‌ر هه‌موو دنیا دڕك بوو تۆ هه‌ر وه‌ك گوڵ به
6- گه‌ر له‌سه‌رمایا ڕه‌ق بویته‌وه به‌رگی ناپاكی له‌به‌ر مه‌كه
7- گه‌ر له‌تینواندا خنكایت ئاوێك مه‌خۆره‌وه كه ئابڕوت به‌رێت
8- گه‌ر نوقمی ئاویش بویت به‌سه‌ر پردی نامه‌ردا مه‌په‌ڕێره‌وه
9- گه‌ر كه‌سێك دڵی شكاندیت تۆ دڵی كه‌س مه‌شكێنه جونكه پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره له چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك
11- به‌گریانی كه‌س پێ مه‌كه‌نه‌و مه‌هێڵه كه‌س به‌گریانت پێ بكه‌نێت
12- وشه‌یه‌ك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه‌خۆت پێت ناخۆشه به‌خۆتی بڵێت
13- مافی كه‌س مه‌خۆ بۆ مافی خۆت بجه‌نگه
14- نهێنی خۆت به‌هه‌موو كه‌سێك مه‌ڵێ و نهێنی كه‌سانی تریش بپارێزه
15- چاوه‌ڕوان مه‌كه ڕوداوه‌كان تۆ بكۆِڕن به‌ڵكو خۆت ڕوداوه‌كان بگۆڕه
16- با وته‌كانت هه‌ڵبژارده‌ی ناخت بن هیچ شتێك بێ بیركردنه‌وه مه‌ڵێ
17- داوای یارمه‌تی له‌كه‌سانی تر بكه به‌ڵام هه‌رگیز لێیان مه‌پارێره‌وه
چونكه هیچ شتێك وه‌ك ئابڕوت نیه
18- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵك ببینت و باسیان بكه‌یت باشتره هه‌ڵه‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه‌یت
--------------------------------------------------------------------------------
[/size]