1

بابه‌ت: وشەی Blue tooth لە چی یەوە ھاتووە؟ ‌

وشەی Blue tooth لە چی یەوە ھاتووە؟ ‌


بلوتوس ئەو تەکنۆلۆژیایەیە کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەژیانی ڕۆژانەماندا بڵاوبووەتەوە، زۆربەمان تەنھا ئەوە دەربارەی ئەم تەکنۆلۆژیایە دەزانین کە بەھۆیەوە وێنە و گۆرانی و میوزیک و ڤیدیۆ لەمۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی دیکە دەنێردرێت، ناولێنانی بلوتوس دەگەڕێتەوە بۆ پادشای دانیمارک Herald Blaring tand کە مانای Blue tooth - ە بەئینگلیزی ، ئەم پاشایە لەساڵی ١٩٨٦ دا مردووە و ھەریەکە لە وڵاتەکانی دانیمارک و نەرویج و سوید و فنلەندای یەکخست و ئایینی گاوری تێدا بڵاوکردەوە، ئەم ناوەی بۆ ئەم تەکنۆلۆژیایە ھەڵبژارد وەک گرنگییەک بۆ کۆمپانیا دانیمارک و نەرویج و سوید و فنلەندییەکان لەپیشەسازی پەیوەندیکردندا، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم ناوە پەیوەندی بەناوەڕۆکی ئەو تەکنۆلۆژیایەوە نییە، ئەوەی شایانی باسە ئەو پادشایە زۆر حەزی لەخواردنی تووی فەڕەنگی بوو تا ددانەکانی ڕەنگی شین بووە بۆیە ناونرا خاوەن ددانی شین Blue tooth


http://www.kurdupload.com/images/KiBkbs1332962136/m_1311539570_977.png

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم