بابه‌ت: به‌رشلۆنه یه‌كسان بوو ، بایره‌ن میونخ نیوه‌ى رێگاى برى
له چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى چوونى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه پاله‌وانى ئه‌وروپا
له یاریگاى سانسیرۆ یانه‌ى میلان میواندارى به‌رشلۆنه‌ى كرد هه‌ردوو یانه بهبىَ گۆل یه‌كسان بوون .
له‌گێمى یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه ئاستیان له‌یه‌كتر نزیك بوو ، له سه‌رتایى یارى
رۆبینهۆ هه‌لێكى زێرینى گۆل تۆمار كردنى له ده‌ستدا ،
دواتر میسى هه‌لێكى تر‌ى له ده‌ستدا ، گێمى یه‌كه‌م بهبىَ گۆل به‌كۆتا هات .
له گێمى دووه‌م هه‌ردوو یانه به‌هه‌مان ئاستى گێمى یه‌كه‌م یاریان كرد
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو راهێنه‌ر چه‌ند گۆرانكاریه‌كیان ئه‌نجامدا ،
بهلاَم یه‌كسان بوون بهبىَ گۆل ناو نیشنانى یاریه‌كه بوو ،
هه‌ردوو یانه چاوه‌روانى ئه‌نجامى یارىگهرانهوهدهكهن له یاریگاى كامپ نوو
بۆئه‌وه‌ى پلیتێكى قۆناغى پێش كۆتایى ببرن .
له یاریه‌كى تر له یاریگاى فیلودرووم یانه‌ى مه‌رسیلیاى فه‌رنسى میواندارى بایره‌ن میونخى كرد ،
له‌م یاریه یانه‌ى بافارى نیوه‌ى رێگاى برى بۆگه‌یشتن به‌قۆناغى پێش كۆتایى
دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى مه‌رسیلیا به‌ئه‌نجامى (2×0).
له گێمى یه‌كه‌م یانه‌ى میوان له‌رێگه‌ى یاریزان ماریۆگۆمێز له خوله‌كى (44)گۆلى یه‌كه‌مى تۆمار كرد
له گێمى دووه‌م له خوله‌كى (69)ئاریان رۆبنى یانه‌ى بافارى كرده خاوه‌ن گۆلى دووه‌م ،
هه‌رچه‌نده مه‌رسیلیا له هه‌ولى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه بوو ، بهلاَم نه‌یتوانى تۆرى گۆلچى مانوێر نوێر بهه‌ژێنێت ،
له‌كۆتایى دا ناو بژیوانى ئیسپنى فیلاسكۆ كاربلۆ فیكه‌ى كۆتایى یاریه‌كه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنى بایره‌ن میونخ لێدا
به‌م ئه‌نجامه یانه ئه‌ڵمانیه‌كه پێیه‌كى خسته قۆناغى پێش كۆتایى .
kurdiu