بابه‌ت: ..ده‌ستگیركردنی (مه‌لا كرێكار) پاش سزادانی
هاوڵاتى
پاش بڕیارى دادگا به ده‌ستگیركردنى مه‌لا كرێكار ئه‌میرى پێشووى گروپى ئه‌نسارولئیسلام بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ و ته‌میزكردنه‌وه‌ى بریاره‌كه له‌لایه‌ن كرێكاره‌وه، ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌رویجییه‌وه ده‌ستگیركرا.
سایتى “دووربین” ى مه‌لا كرێكار بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ کرێکار لە کاتژمێر 2:07 دەقیقەی دوای نیوەڕۆ بێ ئاگادار کردنەوە 10 پۆلیسی نەرویجی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی ده‌ستگیریانكردووه‌و کەلەبچەیان کردۆتە دەستی، بەڵام بۆ ئەوەی میدیاکان نەیبینن پاڵتۆیەکیان داوە بەسەر شانی‌دا.
به‌پێى هه‌واڵى سایته‌كه، ڕاستەخۆ كرێكار براوه بۆ دادگا بۆ ئەوەی فەرمانی دەستگیر کردنی بدرێت. پارێزەرەکەشی رایگه‌یاندووه “توشی سەرسامی بووم و لەو دەستگیرکردنە کتوپڕە.”
هۆکاری ده‌ستگیركردنى کرێکار دەگه‌ڕێتەوە بۆ ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی ئافتن پۆستن؛ کە گوایە كرێكار رۆژی شەممە لە پاڵتۆکدا دەرسی هەبووەو هەرەشەی کردوە لە نەرویج و پۆلیسی نەرویجی.
لە کاتی ده‌ستگیركردنیدا به‌دەنگێکی به‌رز كرێكار هاواریكردووه “بژی ئیسلام بژی ئیسلام”.