بابه‌ت: باله پێنووسه‌وه ژیان بناسین.
[center][size=24]باله پێنووسه‌وه ژیان بناسین.
پێنووس چونكه یه‌كه‌م شته كه خودا به‌دی هێناوه,بۆیه ئه‌زموونی ئه‌و زۆر مه‌زن و پڕلهجوانییهو گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ركه‌وتووبین پێویسته ئه‌زموون له پێنووسه‌وه فێرببین.
بۆیه ڕۆژێك له‌گه‌ڵ پێنووس كه‌وتمه گفتووگۆو ئه‌زموونی خۆی واباس كرد:
ئه‌وكه‌سه‌ی منی دروستكردووه پێی ڕاگه‌یاندووم كه من تۆم دروست كردووه سزاتنادهم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنت,به‌ڵام سزات ده‌ده‌م گه‌ر خۆت بخه‌یته ده‌ستی كه‌سێكی خراپ و خراپه‌ت پێبكات.بۆیه خۆت بخه‌ره ده‌ست كه‌سێكی چاكه خواز‌و چاكه بڵاو بكه‌ره‌وه.وه‌من هه‌میشه دوای خراپ بوون له‌نووسین دهتاشرێم و دووباره نوێدوهكرێمهوهو وه‌كو جاران ئه‌مه هیچ دڵگرانم ناكات به‌جوانی ده‌نووسمه‌وه‌و هه‌مان توانای جاران به‌ده‌ست ده‌هێنمه‌وه.
هه‌رگیز هیوالهدهستنادهم كاتێك هه‌ڵه ده‌نووسم,چونكه دروستكهرهكهم لاستیكێكی سڕێنهری له‌سه‌رم چه‌سپ كردووه‌و ده‌توانم ههڵكانمی پێ چاك بكه‌مه‌وه.
گه‌ر هه‌ر ئازارێك به‌ر پۆشهرم كه‌وت و زامدار بوو خه‌فه‌ت ناخۆم,یاخود پۆشهریشم له‌وپه‌ڕی ناته‌واوی دابوو,چونكه ئه‌من بهناخمهوه شانازی ده‌كه‌م وپێی ده‌نازم.هه‌روه‌ها ناخه‌م نووسه‌ره‌و بهرگهكهشم ده‌مپارێزێت ,گرنگ نییه شێوه‌و ڕووخساری ده‌ره‌وه‌م چۆن بێت,گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ناخه‌وه حه‌ز به‌چاك نووسین و دووركه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌كاری ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م بهكارهباشهكانم جێ په‌نجه‌ی خۆم له مێژووی پهڕهنووسراوهكان تۆماربكه‌م و ده‌ستم هه‌بێت له تۆماركردنی مێژوویه‌كی پڕ له چاكه‌و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و میهر.
هیوادارم تۆش هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌گه‌ڵ خۆت بكه‌یت.
منیش كه‌وتمه خهیاَل و كه‌وتمه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه.
ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خودای باڵاده‌سته‌وه وه‌دی هێنراوین,هه‌رگیز سزامان نادات له‌سه‌ر پێكهاته‌ی له‌ش و شێوه‌و ڕوخسارمان كه خۆی به‌خشیویه‌تی,به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ژیان و كرده‌وه‌و ناخمان لێمان ده‌پێچێته‌وه.ئه‌و ئێمه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌رهه‌می هێناوین به‌ویستی خۆی,به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كانی خستووهتهبهردهستی ئێمه و هۆكاری جیاكردنه‌وه‌ی چاك و خراپی پێبه‌خشیوین.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ناخۆشی و ڕووداوی خهمهێنهرو به‌ئازار ڕوومان تێده‌كه‌ن و دامان ده‌تاشن,به‌ڵام ده‌بێت وه‌كو پێنووسه‌كه به‌هێزترمان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و به‌هێزتر خۆمان دهرخهینهوه.
كاتێك كه هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌م و كارله داهاتوو و ئاینده‌م ده‌كات هیچ خه‌فه‌ت ناخۆم و ده‌كه‌ومه خۆكۆكردنه‌وه‌و دوای دداتن نان به‌هه‌ڵه‌و هه‌وڵدان چاكی ده‌كه‌مه‌وه‌و ڕووی گه‌شی خۆم نیشان ده‌ده‌مه‌وه.هه‌رگیز تووڕه‌یی ناكه‌مه به‌شم كاتێك ناڕێكیك له ڕووخسار و شێوه‌م دا هه‌بێت,چونكه ناخم جوان ده‌كه‌م و ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست ده‌هێنم,چونكه خودای من خۆی ده‌ڵێت خوا له‌دڵه‌كان ده‌ڕوانێت نه‌ك له ڕه‌نگ و ڕووتان.
پاشان هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌درێژایی ژیانم كاری مرۆڤانه‌و ئاشتییانه‌و چاكه‌خوازی بكه‌م تاكو دوای نه‌مانم جێ په‌نجه‌یه‌كی مرۆڤانه‌و چاكه جێ بهێڵم و ببمه نموونه‌یه‌كی جوان تاكو نه‌وه‌ی دوای خۆم هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
به‌ڕاستی پێنووس جوان منی خسته ناو دنیای ڕاسته‌قینه‌و دووری خستمه‌وه له خه‌یاڵاتی پڕ‌و پوچ.
هه‌ڵوێست عبدالله زاده
*له‌ژماره(46)ی گۆڤاری بڕیار بڵاو كراوه‌ته‌وه[/size]