بابه‌ت: ئه‌مه‌وێ هه‌موو ڕێگاكانی ... دوور له‌تۆ ببڕم و ...
ئه‌مه‌وێ هه‌موو ڕێگاكانی
دوور له‌تۆ ببڕم و ...
بگه‌م به تۆ..
له‌گه‌ڵ تۆ..
هه‌موو هه‌ورازه‌كان ببڕم و..
بگه‌م به لووتكه‌ی عیشقی تۆ..
به‌ڵام ترسم هه‌یه!
ترسم له‌وه هه‌یه ،
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ ...
نه‌ته‌وێ تۆ ..!
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم