بابه‌ت: بوچی خودای گه‌وره زێری له پیاو حه‌رام كردووه؟
بوچی خودای گه‌وره زێری له پیاو حه‌رام كردووه؟
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » بوچی خودای گه‌وره زێری له پیاو حه‌رام كردووه؟
په‌ڕه 1
بوچی خودای گه‌وره زێری له پیاو حه‌رام كردووه؟
پرسیارێکی زۆر زۆر جوانه
منیش نازانم به‌راستی حه‌ز ده‌که‌م بزانم
ده‌ست خۆش
(ان النبي صلي الله عليه وسلم :
رأي خاتما من ذهب في يد رجل فنزعه فطرحه فقال يعمد أحدكم الي جمرە من نار فيجعلها في يده)
رواە مسلم.
واتە: پێغەمبەر ئەنگوستیلەیەكی زێڕی لە دەستی پیاوێك دا بینی .
خێرا لەدەستی داكەندو فڕێی دا ئنجا فەرمووی هەریەكێك لە ئێوە ئەم ئاڵتونە بەكار بهێنێ
وەكو ئەوە وایە كە پشكۆیەكی ئاگرینی لەسەر دەستی دانابێت...
بە پێی فەرموودەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم .. بەكارهێنانی زێڕ بۆ پیاوان حەرامەو ڕێگا پێنەدراوە ..
لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كە لە زانكۆی (ساوپ هامبتن) ئەنجم درا
دەریانخست كە لە ڕوانگەی زانستی دا ئاڵتون بۆ پیاوان بەكار هێنانی كاریگەری سلبی دەنێتەوە
چونكە لە ئەنجامی دروست كردنی گۆشەی (65) پلە لەلایەن تیشكەكانی یەوە بۆ سەر
خانە زیندوەكامی ڕەگەزی (نێرینە) دەبێتە هۆی زیا گەیاندن بە خڕۆكە سپی و سورەكان و
سست بونی بەشەكانی گورچیلە و كاریگەری خراپ لەسەر مێشك دروست دەكات
وەهەروەها ئەوەی كە دان بەوەدا دەنێت كە ماددەی ناوەوە بۆ خانە زیندوەكان یەكسانە
بەو وزەیەی كە بەرهەم دەهێنرێ جگە لەو زیادەیەی كە فڕێ دراوە ئەو كاتەش
هەڵدەستێ بە زیاد كردنی خانە نێرینەكان ئەمەش دەبێتە هۆی دروست كردنی
چەندین برین كە هەندێك جۆریان كوشندەن ...
بەڵام ئەوانەی لە بواری شیكاری و بایولوجی دا كار دەكەن ئەوە دوپات دەكەنەوە
كە ماددەی زێڕ كاریگەریەكی ئەو تۆی بۆ سەر ئافرەت نابێت چونكە تیشكەكانی ماددەی زێڕ
بۆ سەر خانە زیندوەكانی ڕەگەزی (مێینە) بە گۆشەی (180) پلە بۆ دەرەوە
پێچەوانە دەبنەوە ئەمەش وادەكات كاریگەری و زیانی هیچ نەبێت و (سفر) بێت...
بەڵام بۆ پیاوان دەبێتە هۆی زیا پێگەیاندنیان .ئەمەش بە ڕێژەیەكە دەگاتە كە دەگاتە ئەو ئەندازەی
كە بەكارهێنانی ئەو ماددەیە قەدەغە بكرێت جگە لەمەش ئاڵتون
توانایەكی زۆری لە بەرگری كردن لە ماددەی تۆكسان و هۆكارە كیمیاویە جیاوازەكان دا هەیە
ئەمەش دەبێتە هۆی لەناو بردنی ئەو كەسەی كە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بەكاری دەهێنێ ....
لەهەمان كاتیش دا كاریگەریەكی بەرچاوی لە گوێزانەوەی هیمۆگڵۆبینی خوێن وهەڵگری
ئۆكسجین دەبێت كەوا ئەم هیمۆگڵۆبینە ئۆكسجین بۆ سەرجەم
بەشەكانی لەش دەگوێزێتەوە ئەم گوێزانەوەیەش بە شێوەیەك دەبێت
كە خێراییەكەی بگاتە چەند ئەوەندەی كاتی ئاساسی خۆی ئەم حاڵەتەش
دەبێتە هۆی لاوازبونی نفرۆنەكانی بۆڕیچكەی میز گورچیلە بێ توانا دەكات
لەسەر پاڵفتە كردنی خوێن لە میزی زیانبەخش كە سەر ڕادەكێشێ
بۆ زۆربونێكی لە ڕادە بەدەری تەنی كلسی بچوك لە ڕێرەوی میزدا ئەمەش
چالاكیەكانی گورچیلە لاواز دەكات و لەپاشە ڕۆژدا دەبێتە هۆی سست بونی
ئەم زانیاریانەش لە بڵاوكراوەكانی كۆمەڵەی مەلەكی بەریتانیە
*************** فه‌یس بووک******************
بۆچی ئاڵتون بۆ پیاوان حه‌رامه ؟؟؟
ئه‌گه‌ر ئاڵتون به‌ر هه‌ر كانزايه‌ك بكه‌وێت ئه‌وا هه‌ندێك له گه‌رديله‌كانى به‌ره‌و ئه‌و توخمه
يان ئه‌و كانزايهى تر ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش زۆر جار ڕووده‌دات، به‌ڵام كۆچكردن يان چوونى
گه‌رديله‌كانى ئاڵتوون له‌ڕێى پێستى مرۆڤه‌وه بۆ ناوخوێن تا ئه‌م چه‌ند ساڵه نه‌زانراوه... سبحان الله.
سه‌يرى حيكمهتى حه‌رام كردنى ئاڵتوون بكه له‌لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه بۆ پياوان.!!
دۆزراوه‌ته‌وه كه توشبوانى نه‌خۆشى (الزهايمر)
(پيربوونێك كه مرۆڤ هه‌موو توانا عه‌قڵى و لاشهيى يهكانى له‌ده‌ست ده‌دات،
وه‌ك منداڵێكى لێدێت،ئه‌مه‌ش وه‌ك پيربوونى ئاسايى ني يه به‌ڵكو پيربوونى نه‌خۆشى يه).
كه به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئاڵتونه له‌ناو خوێن و ميزى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووش بوون.
ئه‌م ديارده‌يه له‌لايه‌ن كه‌سانى شاره‌زاى فيزيا به كۆچ كردنى ئاڵتون داده‌نرێ..
پێويسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ين ئافره‌ت تووشى ئه‌م نه‌خۆشي يه نابێت
چونكه هه‌ر گهرديلهيهكى زيان به‌خش هه‌يه مانگانه له‌له‌شى ئافره‌ت فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه.
پاك و بێگه‌ردى بۆ خواى گه‌وره هيچ شتێك به‌بێ هۆ قه‌ده‌غه‌ناكات.....
سوپاس و ستايش خوايه گيان بۆ نيعمهتى ئيسلام....
خۆزگه هه‌موو كه‌سێك تێبگهشتايه كه هه‌ر شتێك له‌لايه‌ن خواى گه‌وره لێمان قه‌ده‌غه كرا
ئيلا هۆكارێك هه‌يه كه بێگومان بۆ سوود و قازانجى خۆمانه...
كاكه. RzGaR برا ده سته كانت خوش بيت خواى كه وره ش جه زاى خيرت بداته وه
كاكه. RzGaR برا ده سته كانت خوش بيت خواى كه وره ش جه زاى خيرت بداته وه
به‌رێزی کاک باوه‌ر ئامین اجمعین
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » بوچی خودای گه‌وره زێری له پیاو حه‌رام كردووه؟
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]