بابهت: تۆی پەری باڵت نەبوو
[center]تۆی پەری باڵت نەبوو
لە بەختی من بۆ باڵت گرت
درۆ لای تۆ تاوانێ بوو
بەڵام سەدجار تاوانت کرد
........
... رۆژێ نەبوو لە من بروا ناوت نەهێنم
ئەموت ئەگەر من تۆم نەبێ بۆچی بمێنم؟
بڕۆ ئیتر من تۆم ناوێ
وەرە ئەی دڵ تەنها ئەمشەو تۆلە جێی من بە
تۆ دادوەرو تۆ هاوار و تۆ دەنگی من بە
..........
تۆ ناتوانی یاریم پێ بکەی منیش گۆراوم
چی تر بۆ تۆ سەر هەڵنادا فرمێسک لە چاوم
رۆژانێ بوو من چاوەرێی زەنگێکی تۆ بووم
لە هەر کوێ بووی منیش لەوێ سێبەری تۆ بووم
..........
ئێستا لە خۆم لە ژورەکەم لە تۆش بێزارم
..........
وەرە ئەی دڵ تەنها ئەمشەو تۆلە جێی من بە
تۆ دادوەرو تۆ هاوار و تۆ دەنگی من بە
..........
ئازار ئەخۆم کە تۆم ناسی ناوم مەهێنە
چیتر دڵم هی تۆ نیە ئیتر مەمدوێنە
گوێ ناگرم لێت هەرچی بڵێی هەمووی درۆیە
ئەوەی بەسەر ژیانم دێت هەر خەتای تۆیە
تۆ ناتوانی وەکو جاران من بسوتێنی
لە شەوانی پڕ لە خورپە من بگریێنی
ئێستا لە خۆم لە ژورەکەم لە تۆش بێزارم
وەرە ئەی دڵ تەنها ئەمشەو تۆلە جێی من بە
تۆ دادوەرو تۆ هاوار و تۆ دەنگی من بە
س:fb[/center]