بابهت: عێراق داوا لە فیفا دەکات ڕێگەی پێبدات یارییە ..........
[size=16]یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەنیازە داوا لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان بکات سزای سڕکردنی هەڵبژاردەکە هەڵبگرێت کە بەهۆیەوە عێراق بۆی نیە لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا هیچ یارییەکی نێدەوڵەتی ئەنجام بدات.
عەبدولخالق مەسعود ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاند مانگی داهاتوو شاندی عێراق سەردانی زیورخ دەکات تاوەکو لەگەڵ بەرپرسانی فیفا کۆببنەوە و ئاواتەخوازن بە داواکارییەکەیان ڕازی ببن .
جێی باسە فیفا بڕیاری سڕکردنی عێراقیدا بەهۆی بڕانی کارەبا و کەمتەرخەمی لە ئامادەکارییەکان لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێڕاق و ئوردن لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە میانەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ، کە بەو هۆیەوە عێراق ناتوانێت لە پاڵاوتنەکانی قۆناغی داهاتووی جامی جیهانی ٢٠١٤ هیچ یارییەک لە ناوخۆی وڵاتەکەی ئەنجام بدات ، هەروەها گشت یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادی لەندەنیش بەهەمان شێوە لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدران.
Yariga.Net[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]