بابهت: شوکولاتە کێش دادەبەزێنێت
[center]
kurdsat.tv
لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی کە لەسەر ھەزار کەس ئەنجامدراوە، گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەوانەی لە ھەفتەیەک دا چەند جارێک شوکولاتە دەخۆن کێشیان کەمتر بووە لەوانەی کە بەشێوەیەکی کەم شوکولاتە دەخۆن.
تیمی لێکۆڵینەوەکە پێیان وایە ئەو مادە بەرگریانەی کە لە شوکولاتەدا ھەیە ھۆکارێکە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن و چەوری و کێش، ھەروەھا لێکۆڵینەوەکە ئەوەی نەسەلماندووە کە خواردنی شکولاتەی زۆر دەبێتەھۆی دابەزینی کێش یان نا، ھەروەھا ئەو بڕەشیان دیاری نەکردووە کە پێویستە بخورێت لە ھەفتەیەک دا.
بەشداربوانی لێکۆڵینەوەکە کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٨٥ ساڵ دا بووە، ھەفتانە دووجار شوکولاتەیان بەشێوەیەکی مامناوەند خواردووە، بەراورد کراون لەگەڵ ئەوانەی کە شوکولاتەیان نەخواردووە، دەرکەوتووە کێشیان کەمتر بووە.[/center]