بابه‌ت: دڵی عه‌جول
[center]دڵی عه‌جول
من ده‌مێکه پڕ به گه‌روم هاوارم ڕوو له ئاسمانه
سه‌رده‌مێکه و کاسه‌ی سه‌رم پڕاو پڕی له بورکانه
سه‌ده‌ها جار جه‌سته‌م ڕزا له نێو گیانما پرسه‌م بۆ گرت
زۆر که‌ڕه‌تیش ڕۆحی ناکام له ده‌ستی لاشه‌م ڕای ده‌کرد
به‌ڵام ئه‌م دڵه بێ عارهم دوای گێنگڵیش پێ ده‌که‌نی
به‌دوای خه‌وێکی مه‌حاڵا به‌فیڕۆی ده‌دا ته‌مه‌نی
که‌سێ نهیناشت لاشه‌ی بێ ڕۆح یه‌کێ نه‌بوو بێته گڵکۆی
تازه دوای چه‌ندجارێک وه‌ستان ئه‌م دڵه‌م وا که‌وتوه‌ته خۆی
هه‌موو خانه‌کانی گیانم بێ جوڵه‌یه و پڕ شه‌که‌تی
به‌ڵام ئه‌م عهجولهی سینه‌م هه‌ر ده‌ڵێێ گلاراویه‌تی
به‌کرحه‌بیب
[/center]