بابه‌ت: مردن سه‌ردانى هه‌موو ماڵێک ده‌کات
[size=24]مردن سه‌ردانى هه‌موو ماڵێک ده‌کات
[/size]
ژنێک کۆرپه‌یه‌کى ده‌مرێ و زور شێت و شپرزه ده‌بێت بۆى، پرسـیار لهناسـیاو و نه‌ناس ده‌کات کهڕێیهکى پیشان بده‌ن و چارهسـهرێکى
بکه‌ن که‌منداڵه‌که‌ى ژیانى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، کابرایه‌کى دانا پێى ده‌ڵێت:
من ده‌توانم ژیان بۆ منداڵه‌که‌ت بگێڕمه‌وه به‌مه‌رجێک
له‌ماڵێک که مردن سه‌ردانى نکردبن له‌وێ نانێکم بۆ بێنى.
ژنه‌که‌ش به‌په‌له ئه‌م ماڵ و ئه‌وماڵ ده‌کات،تاماڵێک که‌مردن ڕووى تێنه کردبێت نانێکى بده‌نێ و بیبات بۆ کابراى دانا،سه‌ره‌نجام بێ ئومێد ده‌بێت
چونکه ماڵ نیه باوک یان دایک یان نه‌نک و باپیر یان یه‌کێ له‌منداڵه‌کانى نه‌مردبێ..ئنجا ژنه هاته‌وه هۆش خۆى و له حیکمه‌تى داناکه تێگه‌یشت که‌مردن سوننه‌تى ژیانه‌و که‌سى لێ ى به‌ده‌ر نیه..[ كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّاڕ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَما الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ مَتَاعُ الْغُرُوڕ] [آل عمران : 185].
واته: هه‌موو گیانله‌به‌رێ ئه‌بێ تاڵاوى مه‌رگ بچێژێ و ئه‌م دنیایه به‌جێ بێڵێ، جا له ڕۆژى قیامه‌تدا پاداشتان پێ ئه‌درێت ، ئیتر ئه‌وه‌ى له سزاى ئاگرى دۆزه‌خ لادراو خرایه به‌هه‌شت،ئه‌وه بهختیارو سه‌رفرازه.