بابهت: ئادریانۆ گالیانی – هەموو شتێک دەبەخشم بۆ هاتنی لیۆ مێسی بۆ سان سیرۆ
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەیسی میلان ئادریانۆ گالیانی دانی بەوەنا کە زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر بتوانێت ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی بباتە سان سیرۆ.
لە لێدوانێکی بەر لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا کە بە سەرکەوتنی بارسا بە کۆتا هات بە ئەنجامی ٣-١ بەم جۆرە بۆ ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دوا :
“من هەموو شتێک پێشکەش دەکەم بۆ مۆر کردنی گرێبەستێک لەگەڵ مێسی،بەڵام ئەمە شتێکی مەحاڵە،ئەو سیمبولە لە بارسا و دوای ئەوەی قسەم لەگەڵی کرد،پێی ڕاگەیاندم کەوا زۆر دڵخۆشە لەگەڵ تیمەکەی،پێم وایە لەگەڵ بارسا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی دەهێنێت”.
له ياريكا وه ركيراوه