بابه‌ت: ریاڵ رێز له مسوڵمانان ده‌گرێت.
ریاڵ رێز له مسوڵمانان ده‌گرێت.
وه‌ك رێزگرتنێك له مسوڵمانان، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له شوێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و خاچه لاده‌بات كه له‌سه‌ر لۆگۆی یانه‌كه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌كه لابردنی ئه‌و خاچه به بڕیارێكی ره‌سمی یانهكهیهو ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه بڕیاره‌كه له رێزگرتن له ئاینی ئیسلام‌و مسوڵمانانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه لۆگۆی یانه‌كه‌ی به‌بێ بونی ئه‌و خاچه به‌دیاری پێشكه‌شی شێخ سعود بن سه‌قه‌ری حاكمی ئیماره‌تی " رأس الخیمه" كردوه.
**سەرچاوە های کورە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم