بابهت: خەڵک مەناسە، وەک ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە!
[size=24]خەڵک مەناسە، وەک ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە!
لە فۆلکلۆری ئەڵمانیدا چیرۆکێک هەیە کە دەگێڕێتەوە:
پیاوێک بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستێت و دەبینێت تەورەکەی دیار نەماوە. بۆیە گومان دەکات کە دراوسێکەی دزیبێتی، بۆیە ئەو رۆژە تا ئێوارێ دراوسێکەی خستە ژێر چاودێرییەوە و بە وردی هەموو هەڵس و کەوتەکانی سەیر دەکرد. هەستی کرد دروسێکەی لە دزیکردندا بلیمەتە و وەک دزێک بە رێگادا دەڕوات و وەک دزێک کە بیەوێت شتێک بشارێتەوە پێچا و پێج دەڕوات، هێندە دڵنیا بوو لە رەفتارەکانی کە دزە، بڕیاریدا بچێتەوە ماڵ و خێرا خۆی بگۆڕێت و بڕواتە لای قازی سکاڵای لە دژ بکات.
بەڵام هەر کە گەیشتەوە حەوشەی ماڵەوە تەورەکەی بینی. کە هاوسەرەکەی لە جێگەی خۆی گواستبوویەوە!
پیاوەکە لە ماڵ چووە دەرەوە و دووبارە کەوتەوە چاودێری کردنی دراوسێیەکەی، بەڵام ئەمجارە بۆی دەرکەوت کە کەسێکی زۆر بەڕێز و پاک دیارە، وەک پیاوچاکێک بە رێگادا دەڕوات و قسە دەکات و رەفتار دەنوێنێ!
(بەڕێزان واتا هەڵسەنگاندنی کەسانی تر لەسەر بنچینەی گومانەکانتان مەکەن، گومانی خراپ دڵتان رەش دەکات و چاوتان لە بینینی چاکەی کەسەکە بێبەش دەکات، بۆیە کەسەکە وەک خۆی ببینن وەک ئەوەی کە هەیە!)
کتێبخانەی ئارام
س.ئهڤین[/size]