بابه‌ت: 39ڕێگا بۆ فه‌راهه‌م هێنانی ژیانێكی باشتر و خۆشتر
هه‌ندێكیان هه‌ڵبژێره‌و له ژیانتا جێبه‌جێیان بكه,پاشان كاریگه‌رییه‌كه‌ی له ناخی خۆتدا هه‌ست پێبكه.
.1(10) خولهك تا(30) خولهك لهكلتی خۆت ته‌رخان بكه بۆ ڕۆیشتن به ڕێدا..وه له هه‌مان كاتدا زه‌رده‌خه‌نه بكه.
2.هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی(10) خولهك به بێده‌نگی دابنیشه.
3.هه‌موو ڕۆژێك(7) كاتژمێر ته‌رخان بكه بۆ خه‌وتن.
4.بژی له‌گه‌ڵ سێ شت‌دا:هێز+ سوربوون+ سۆز.
5.هه‌موو ڕۆژێك هه‌ندێك له‌و یاریانه بكه كه خۆشی و شادی به ده‌روون ده‌به‌خشێت.
6.كتێبی زیاتر بخوێنه‌ره‌وه.
7.هه‌ندێك له كات ته‌رخان بكه بۆ تێركردنی ده‌روون و ڕۆحت و شادكردنی بۆ نمونه له ڕێی(نوێژكردن,یادكردنی خوای گه‌وره...).
8.هه‌ندێك له كاته‌كانت به‌سه‌ربه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له(70) ساڵ زیاتره, وه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكیش كه ته‌مه‌نیان له(6) ساڵ كه‌متره.
9.ئارامگربه له كاتی به ئاگا بوونتا.
10.زۆر خوارده‌مه‌نییه سروشتیه‌كان بهكاربێنه و به‌كارهێنانی خوارده‌مه‌نی له قوت‌و كراو‌و له پاكه‌ت كرا‌و كه‌م بكه‌ره‌وه.
11.بڕێكی زۆر ئاو بخۆره‌وه.
12.هه‌وڵبده ڕۆژانه سێ كه‌س وا لێبكه‌یت كه زه‌رده‌خه‌نه بچێته سه‌ر لێوه‌كانیان.
13.كاتی به‌نرخی خۆت له زۆر بڵێییدا به فیڕۆ مه‌ده.
14.هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له یاد بكه‌و شتی كۆنی بیر مه‌خه‌ره‌وه,به‌تایبه‌تی هاوسه‌ری ژیانت,چونكه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستا تێك ئه‌دات.
15.ڕێگه مه‌ده كه بیر‌و بۆچوونه خراپه‌كان كارت تێبكات و بیرت داگیر بكات... هه‌موو هێز و وزه‌یه‌كت بۆ كاره باشه‌كانن بخه‌ره گه‌ڕ.
16.بزانه كه ژیان قوتابخانیه وه‌تر خوێندكاری تیایدا,وه كێشه‌كانیش وه‌ك پرسیاری بیركاری وان ئه‌توانرێت وه‌ڵام بدرێنه‌وه و شیكار بكرێن.
17.نانی به‌یانیت وه‌ك پاشایه‌ك بخۆ...وه خواردنی نیوه‌ڕۆت وه‌ك میرێك..وه ژه‌می ئێواره‌ت وه‌ك هه‌ژارێك.
18.زه‌رده‌خه‌نه بكه‌و پێبكه‌نه.
19.ژیان زۆر كورته....,كه‌واته له ڕق لێبوونی كه‌سانی تردا به فیڕۆی مه‌ده.
20.هه‌موو كار‌و بارێك به‌ڕاستی وه‌رمه‌گره...... ژیربه.
21.پێویست ناكات هه‌وڵبده‌یت له گشت گفتوگۆ و ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ بهرامبهرهكانتدا سه‌ركه‌وتوو بیت,هه‌وڵبده دان به هه‌ڵه‌دا بنێیت.
22.هه‌موو دیارده خراپه‌كانی ڕابردوو له یاد بكه هه‌تاكوو دواڕۆژی تێك نهشكاندوویت!!..
23.ژیانی خۆت به كه‌سانی تر به‌راوورد مه‌كه.وه هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌شت به هاوسه‌ری كه‌سانی تر به‌راورد مه‌كه.
24.تاكه لێپرسراو له ژیانی خۆت خودی خۆتی.
25.له هه‌مووان به‌بێ جیاوازی ببوره.
26.ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵك بڕوایان پێیه‌تی له‌باره‌ی تووه باكارت تێ نه‌كات.
27.گومانی باش به خوای گه‌وره ببه.
28.كاروباره‌كان هه‌ر چۆنێك بوون باش یان خراپ,دڵنیابه كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
29.كاره‌كه‌ت له‌كاتی نه‌خۆش كهوتنتدا فریات ناكه‌وێت,به‌ڵكو هاوڕێكانت فریات ده‌كه‌ون, كه‌واته گرنگیان پێ بده.
30.خۆت ڕزگار بكه‌و واز بێنه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه هیچ چێژ و سوود و جوانییه‌كیان تێدا نییه.
31.ئیره‌یی و به‌خیلی كاتت به فیڕۆ ئه‌دات.
32.ژیانی باشتر دڵنیابه به‌ڕێوه‌یه.
33.هه‌ستت هه‌رچۆنێك بێت لاواز مه‌به وبێدار و به ئاگا به و به‌ڕێبكه‌وه.
34.هه‌میشه كاری چاك جێبه‌جێ بكه.
35.په‌یوه‌ندی به دایك و باوكته‌وه بكه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت وا پێیان ڕابگه‌یه‌ن كه خۆشت ده‌وێن.
36.گه‌شبین و دڵخۆش به.
37.هه‌موو ڕۆژێكی تازه شتێكی جیاواز و باش ببه‌خشه به خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌رت.
38.سنووره‌كانی خۆت بپارێزه.
39.كاتێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت و له ژیاندا ماویت سوپاسی خوا بكه له‌سه‌ری.