بابه‌ت: بۆ ئه‌و ژنه‌ی بۆی نوسیبووم:
[size=16]بۆ ئه‌و ژنه‌ی بۆی نوسیبووم: ساڵانێكه ڕه‌دووی وشه‌كانت كه‌وتووم، ئه‌گه‌ر كلیلی چاره‌نوسی خۆم له ده‌ستی خۆمدا بوایه،
ڕه‌دووی (خۆ)شت ده‌كه‌وتم.
به‌درێژایی ته‌مه‌نم
هه‌رچی تاڵاوم نۆشیوه
هه‌موویم بیر ده‌چێته‌وه،
ئه‌گه‌ر كهڕهتێ كۆتری
په‌نجه‌ت له‌سه‌ر
ته‌وێڵم بنیشێته‌وه
ئه‌گه‌ر چاوی تۆ نه‌بوایه
له‌مێژبوو منیش مردبووم،
ئاخر چاوی تۆ گیانمه،
ئه‌گه‌ر ئه‌وینت نه‌بووایه،
منیش ناپاكیم كردبوو،
ئاخر ئه‌شقت ویژدانمه.
ئه‌وه ته‌نیا ئه‌وینی پاكژی تۆیه
مانا ده‌دا به‌ژیانم،
به‌هۆی خۆشه‌ویستیی تۆوه
هه‌ست ده‌كه‌م منیش ئینسانم.
بریا پێش تۆ
دڵم هانای بۆ كه‌سی تر نه‌بردبا،
بریا یه‌كه‌م خۆشه‌ویستیم
له‌ناسینی تۆوه ده‌ستی پێ كردبا.
[/size]
[size=9]5. 6. 2004
شیعری: ح.س.ح[/size]