بابهت: ســزاکـان لەشــــەریعــــــەتی ئیسلام و لەژێــر سایەی دەســەڵاتی ئیسلامیدا
بسم الله الرحمان الرحیم .
ســزاکـان لەشــــەریعــــــەتی ئیسلام و لەژێــر سایەی دەســەڵاتی ئیسلامیدا.....!
وەڵامـــێک بۆ هەندێک لە وپرسیارو ڕەخنانەی ڕوودەکەنە ئەم بابەتە ...!!
نوسینی: ڕێباز عبد الله .
لەشەریعەتی ئیسلام و حوکمی ئیسلامدا هەموو سزاکان پێش وەخت ئامادەکاری باشی بۆ دەکرێت و شتانێکی زۆۆر هەن لەپێش ( ڕەجم و ، دەست برین ، و .... هتد )دەبێت بکرێن . پێش هەموو شت ڕەجم و دەست بڕین و ئەم جۆرە سزایانە دەبێت لەوڵاتی ئیسلام و لەژێر سایەی حووکمی ئیسلامیدا بەئەنجام بگەیەنرێت و سزاکان جێ بەجێ بکرێن.
،بەڵی بۆ ئەم سەردەمە سەردەمێک کە وڵاتێک نیە حوکمی ئیسلام بکات بەڵی ئەم سزایانە ناشێ و نابێت بۆ شوێنێک کە حوکم حوکمی ئیسلام نەبێت،،
بابزانین حوکمی ئیسلام چ ئامادەکاریەکی کردوە پێش وەخت ...؟!! و پێش ئەوەی کە ئەم سزایانە بدرێن ..
پێش سزای ڕەجم دەبێت گەنج نەبێت بێژن بێت دەبێت کچ نەبێت کاتی زواج ی هاتبێت و شوی نەکردبێت ،ناڵێین بەزۆر بەڵام کاتی خۆیان هاتبێت و زەواجیان نەکردبێت دەبێت بێوەژن یا دوبارە بدرێتەوە بەشوو کەسێک مارەی بکات یاخود ژیان و بار و گوزەرانی لەهەردوو ڕوەوە هەم مادی و هەم مەعنە وی بۆ خۆش و فەراهەم بکرێت پاشان نابێت تاکە کەسێ هەبێت کە عوزری زواجی هەبێت وەك ( فەقیری و نەبوونی و بێ شوێن و ماڵ و پێگەی نیشتە جێ بوون...هتد ) ویاخود دەست بڕینی دز و ئەم سزایە وەک هەموو سزاکانی تری ئیسلام لە وڵات و لەژێر حوکمی ئیسلامیدا دەکرێت نابێت یەک تاك و سەر نشینی ئەو ولاتە هەبێت کە هەژار و برسی و نەبوو بێت ئەوسا دز دەستی دەبڕرێت ،، ئەمانە و زۆۆر هۆو ئامادەکاری تر هەن پێش جێ بەجێ کردنی هەر حوکمێک لەژێر دەوڵەت و حوکمی ئیسلامدا ئەبێت ئامادەکاری زۆۆۆر باشیان بۆ بکرێت ئەوسا سزاکان جێ بەجێ بکرێن ...
ئەوە زانیمان کەدەبێت هەر تاکێک هیچ عوزر و بەهانەیەکی نەبێت بۆ نەبوونی ژن یاخود بەپێچەوانەوە ژن بۆ نەبوونی مێرد و بۆ مەسەلەی دەست بڕینیش کەس نەبێت برسی و نەبو هەژار بێت بەجۆرێکی تر وڵات لەهەموو ڕوویەکەوە خۆش و ئاوەدان شازش بێت و هەموو تاکێک بەشی خۆی ماڵ و دارای و بارو گوزەرانێکی خۆشی هەبێت ... !
باشە کە ئەم شتانەکران و هیچ کەس هیچ عوزێکیان نەبوو ژیانی هەمووتاکێک هەمو ئامادەکاری و خۆش گوزەرانی و هۆکارێکی ژیانی بۆ فەراهەم هێنرا بوو ؟.. بەڵام هەر کەسانێک هەبوون دزیان دەکرد و کەسانێک هەبوون زینایان دەکردو ئاژاوەو پشێویان دەنایەوە و زیان و خراپەیان بۆ کۆمەڵگا هەبوو شیوەیەک لە ئاژەڵ گەرایەتیان دروست دەکرد !! نەوەك حوکمی ئیسلام ئەگەر بدرێنە دەستی حوکمێکی بێجگە لەئیسلام چ هەڵوێستێکیان دەبێت بەرابمەریان و چۆن و بە چ شێوە مامەڵە یان لەگەڵ دەکرێت و سزایان چی دەبێت ئایا پێتان ڕەوایە سزاکەیان کەسوك بێت و کەم بێت .....!!
======================================
* بم بوورن لەبەکار هێنانی هەندێ ووشە کە لەناچاری و بەپێویست زانیندا بەکارم هێناون .