بابهت: دۆن ڕۆناڵدۆ بە هاتریک مەدریدی گەڕاندەوە بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان
ئەتڵەتیکۆ ١-٤ ڕیاڵ :
ئەمشەو لە یاری لوتکەی هەفتەی ٣٣ی خولی ئیسپانیدا یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە یاری دێربی شاری مەدرید میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکەی کرد .
دوابەدوای ئەوەی ڕیاڵ لە دواین پێنج یاری خۆیدا ڕوبەڕووی سێ بەرامبەربوون بووەوە ، هاندەرانی ئەو یانەیە ترسی ئەوەیان لێنیشت لە یارییەکەی ئەمشەویش ڕوبەڕووی هەمان چارەنووس ببێتەوە و هێندەی تر جیاوازییەکە لەگەڵ بەرشلۆنە کەم ببێتەوە. بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە دوو گۆڵی خەیاڵی و بە هاتریک سەرکردایەتی ڕیاڵی کرد بۆ سەرکەوتنێکی گەورە وگرنگ .
یارییەکە لە سەرەتادا بۆ هیچ کامیان ئاسان نەبوو ، وە ڕیاڵ سەرکەوتوونەبوو لە یارییەکەی هەرەوەزی و شڵەژاوی بە یاریزانەکانەوە دیاربوو بەڵام ڕۆناڵدۆ لە لێدانێکی ڕاستەوخۆ بە موشەکێک گۆڵی پێشکەوتنی مێرەنگی تۆمارکرد کە ئەم گۆڵە باری دەروونی یاریزانەکانی بەرەو باشتربرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
لە نیوەی دووەمدا گۆڵکاری ئەتلەتیک ڕادمیل فاڵکاو بە سەرێکی جوان ئەنجامەکەی لە خولەکی ٥٥ یەکسانکردەوە و ترسی خستە دڵی هاندەران و ڕیاڵ مەدریدەوە . دوای چەند هێرشیکی مەترسیدار لەلایەن هەردوو یانەوە ڕۆناڵدۆ بە موشەکێکی دیکە لە خولەکی ٦٨ دووبارە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەکەی هێنا .. دواتر لە خولەکی ٨٣ ناوبژیوان لیدانێکی سزای دروستی بۆ ڕیاڵ ئەژمارکرد و ڕۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی خۆی و یانەکەی هێنا و سەرکەوتنی لۆس بلانکۆسی دووپاتکردەوە .. ئەنجامەکە بەو شیوەیە بەکۆتا نەهات و خۆزێ کالیخۆن دوای ئەوەی جێگای ئەنخل دی مارییا گرتەوە لە خولەکی ٨٨ چوارەم گۆڵی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە ڕیاڵ مەدرید جیاوازییەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە گەڕاندەوە بۆ ٤ خاڵ و هەنگاوێکی گرنگی نا بەرەو نازناوی لالیگا .
یاریگا
[/center]