بابهت: ده ئامۆژگاری به سوود.....!!
[size=16][center]گەر دەتەوێت بەختەوەرو شادمانو سەركەوتوو بیت، ئەوا ڕەچاوی ئەم ئامۆژگاریانە بكەو هەوڵ بدە یەك بە یەكیان جێبەجێ بكەیتو هیچ كام لەوان فەرامۆش نەكەیت:
1- لە بری ماڵو سامان، زانست كۆبكەرەوە.
2- لە بری هێزو توانات، عەقڵت بەكاربهێنە.
3- لە بری ڕووخسارت، ناخت جوان بكە.
4- پێش ئەوەی لە بیری گۆڕانی دەوروبەرو وڵاتو شارو گەڕەكەكەتدا بیت، گۆڕانكاری لە خۆتدا دروست بکه.
5- لە بری قسەی بێسوود، بێ دەنگی هەڵبژێرە.
6- لە بری دونیا، بۆ دواڕۆژ هەوڵبدە.
7- لە بری خەمخواردنو ئاخ هەڵكێشان، بە دوای چارەسەردا بگەڕێ.
8- لە بری ئەوەی دڵێك لە خۆت بڕەنجێنیت، دڵێكی تر بكەره هاوڕێت.
9- لە بری تاڵی، شیرینی ببەخشە.
10- لە بری گومانی خراپ، هەمیشە پشوو درێژبە تا ڕاستییەكان دەردەكەون.[/center][/size]
[center][/center]
ئيسلام بۆههمووان