1

بابه‌ت: مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا

[center][size=16]ئه‌مرۆ یاریه‌كانى خوله‌كانى ناوه‌خۆى ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت به‌تایبه‌ت خولى لالیگاى ئیسپانیا ،مانشێتى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆى ئیسپانیا به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ ، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو جه‌مسه‌رى كه‌تالۆنیا و مه‌درید .

مانشێتى رۆژنامه‌ى ماركا به‌م شێوه‌یه‌ بوو رۆنالدۆ بۆنده‌كه‌ى نوێده‌كاته‌وه‌ تاوه‌كو سالى (2018)

سه‌باره‌ت به‌یارى ئه‌مرۆى ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خیخۆن ماركا ده‌لێت : یاریه‌كانى لالیگا ژماره‌ى پێوانه‌ین ،ریال مه‌درید نایه‌وێت له‌ خولى لالیگا یارى بكات له‌ كامپ نوو به‌ر له‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كامپ نوو به‌ده‌ست بهیبَنێت .

رۆژنامه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ زیاتر ده‌لێت : ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار بكات له‌ رووى گۆل تۆمار كردنه‌وه‌ .

له‌ كۆتایى دا رۆژنامه‌ى ماركا لێدوانێكى گۆلچى سپۆرتینگ خیخۆنى بلاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تیادا هاتووه‌ میسیم زۆر له‌ رۆنالدۆ خۆشتر ده‌وێت .

مانشێتى رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى به‌م شێوه‌یه‌ له‌ پێناو یارى كلاسیكۆ یارى ده‌كه‌ن ئه‌مرۆریال مه‌درید میواندارى خیخۆن ده‌كات ، وه‌ به‌رشلۆنه‌ ده‌بێته‌ میوانى لیفانتى ، رۆژنامه‌ى سپۆرت ده‌لێت هه‌ردوویانه‌ له‌ پێناو كلاسیكۆ یارى ده‌كه‌ن ، هه‌ردوویانه‌ هه‌ول ده‌ده‌ن به‌رله‌وه‌ى له‌یاریگاى كامپ نوو به‌یه‌ك بگه‌ن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .

سپۆرت زیاتر ده‌لێت : به‌رشلۆنه‌ ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنى ژماره‌ (12)یه‌ك له‌ دواى یه‌ك تۆمار بكات له‌ خولى لالیگا به‌رامبه‌ر لیفانتى ، میسى ده‌یه‌وێت له‌ ده‌یه‌مین یارى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك گۆل تۆمار بكات له‌ پێناو گه‌یشتنى به‌ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى رۆنالدۆ .

له‌ كۆتایى دا رۆژنامه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ نوسیوه‌تى ، ریال مه‌درید مالئاواى له‌ به‌رشلۆنه‌ كرد له‌ وه‌رزى رابردوو له‌سه‌رده‌ستى یانه‌ى خیخۆن كلێمنتى هه‌ول ده‌دات ئه‌نجامێكى چاوه‌روان نه‌كراو تۆمار بكات له‌به‌رده‌م هانده‌رانى برنابیۆ .

مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌ى ئاس بریتى بوه‌ له‌ شكاندنى ژماره‌ پێوانه‌یى

تیپه‌كه‌ى مۆرینۆ پێویستى به‌ چوار گۆل هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى ژماره‌ى گۆله‌كانى تیپه‌كه‌ى تۆشاك بشكێنێت كه‌ له‌ یه‌ك وه‌رزه‌ توانیبووى (107)گۆل تۆمار بكات له‌ خولى لالیگا .

رێژه‌ى گۆله‌كانى ریال مه‌درید بۆ هه‌ر یاریه‌ك له‌م وه‌رزه‌ به‌رێژه‌ى (3.7)گۆلى تۆمار كردووه‌ رۆژنامه‌ى ئاس دوا ده‌كات تیپه‌كه‌ى مۆرینۆ له‌سه‌ر حیسابى خیخۆن ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار بكات .

ئاس هۆشدارى داوه‌ته‌ مۆرینۆ به‌رز كردنه‌وه‌ى هه‌ر كارتێكى زه‌رد له‌یارى ئه‌مرۆ به‌رووى رۆنالدۆ یاخود كوینتراو یاخود دى ماریا به‌رز بكرێته‌وه‌ ، مانایى وایه‌ ئه‌م یاریزانانه‌ له‌ یارى كلاسیكۆ به‌شدارى ناكه‌ن .

له‌ كۆتایى دا رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆندۆ نوسیویه‌تى میسى به‌ره‌نگارى لالیگا ده‌بێته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى لیۆنێل میسى هه‌ول ده‌دات تۆرى لیفانتى بهه‌ژێنێت بۆده‌یه‌م یارى له‌سه‌ر یه‌ك گۆل تۆمار بكات .

رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆندۆ له‌ مانشێتى سه‌ره‌كى نوسیویه‌تى : میسى به‌ره‌نگارى لالیگا ده‌بێته‌وه‌ بۆجارى ده‌یه‌م گۆل تۆمار ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌یارى ریال مه‌درید ئه‌لمۆندۆ ده‌لێت : به‌درێژایى سال هیچ لێدانێكى سزا له‌سه‌ر ریال مه‌درید ئه‌ژمار نه‌كراوه‌ .
[/size][/center]
[center]http://www.kurdupload.com/images/dS8hMnY1334405057/54198837_251661311538489_916912_1100536820_n.jpg[/center]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

2

وه‌ڵام: مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا

[center][size=24]ماندونه‌بی برا[/size][/center]

3

وه‌ڵام: مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا

[size=24][center]زؤر سوباس كاك شةيدا[/center][/size]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

4

وه‌ڵام: مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا

ده سته كانت خوش بيت

5

وه‌ڵام: مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا

smileده سته كانت خوش بيت خوێندمه‌وه

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: مانشێتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا

[size=24]zooor supas hawrean[/size]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif