بابهت: تەقاندنەوەی مەلهاکان لە ووڵاتی موسڵمانانا حەڵاڵە یا حەرام؟؟
[center][size=24]شێخ محمد حسان دەڵێت:لەگەڵ گەنجێک موناقەشەم دەکرد
پێم ووت:ئایا تەقاندنەوەی مەلهاکان لە ووڵاتی موسڵمانانا حەرامە یا حەڵاڵ؟
گەنجەکە ووتی:بەڵی بە دڵنیاییەوە حەڵاڵە و کوشتنی ئەو کەسانەش لە ناویدان جائیزە!
منیش ووتم:ئەگەر تۆ بیان کوژیت لە کاتێکدا ئەوان خەریکی گوناه و تاوانن ئەوە بۆ بەهەشت دەڕۆن یا دۆزەخ؟
گەنجەکە ووتی:بێ گومان دۆزەخ
ووتم:ئەی شەیتان دەیەوێت مرۆڤەکان بۆ کوێ ببات؟
گەنجەکە ووتی:بێ گومان بۆ دۆزەخ
منیش ووتم:کەواتە تۆ و شەیتان هەمان ئامانجتان هەیە کە دەتانەوێت خەڵک بەرن بۆ دۆزەخ!
پاشان ئەو حەدیسەی پێغەمبەرم بیر هێنایەوە
لمّا مرّت جنازة يهودي أخذ الرسول -صلى الله عليه وسلم- يبكي فقالوا : ما يبكيك يا رسول الله ؟؟ قال : نفس أفلتت منّي إلى النار ..!
(کاتێک جەنازەی جولەکەیەک بەلای پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم تێپەڕی پێغەمبەر دەستی کرد بە گریان،ووتیان:بۆ دەگریت ئەی پێغەمبەری خودا؟پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی:لەبەر ئەوەی نەفسێک لە دەستم دەرچوو و چوو بۆ دۆزەخ.
ووتم سەیر بکە ئێوە چۆن بە دوای ئەوەدان خەڵک کافر بکەن و پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم چۆن خەفەتی دەخوارد بۆ خەڵکی کافر و بێ باوەڕ[/size][/center]
[center][/center]